بەرگی نەورۆز!
هەروەک سرووشت
لەگەڵ نەورۆز
بە ڕەنگ و ڕوو،
ڕایدەماڵێ،
بەرگی سەخڵەتی زستانیی،
هەروەک سرووشت
لەگەڵ نەورۆز
بە ڕەنگ و ڕوو،
ڕایدەماڵێ،
بەرگی سەخڵەتی زستانیی،
بەکام وشەی جوان و ڕەنگین، وەتڕازێنم؟
بەکام ڕستەی ڕێک و سەنگیین، بتلاوێنم؟
لە نووکی کام قەڵەم بڕژێم؟ بتڕەنگێنم!
بە زمانی کامە گەل بدوێم؟ بتناسێنم!
کەخۆی دەرخست
گوڵئەندامێکی خۆرەتاو
بە سیمای ساف و ساکاری
بەڕەنگی هەنار و هەتاو
زمانی دایک!
لەدەمی کێدا دەگەڕێی؟
گەر لەدەمی
سوورپێستێکی دەرکراوی،
یان هی دەمی
مناڵگەلێکی بێ ناوی،
دۆستایەتیی و دوژمنایەتیی لەم سەردەمە دا زیاتر لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی و هەلوومەرجەکانی تاکەکەسیی و گرووپی دا پێناسە دەکرێن. لەمناوەدا چەند ووتەیەکی وەک " دوژمنی زانا باشترە لە دۆستی نەزان، یان دوژمنی زانا کە خەمی گیانە، باشترە لەو دۆستەی کە نەزانە"، لەناو ئێمەدا زۆر باون. بەڵام بە ڕای من مرۆڤی زانا دەتوانێ جیاوازیی بیر و ڕای لەگەڵ کەسانیتر هەبێت،
لە دواکەوتوویی و بێمافیی گەلی کورد دا زۆر فاکتەر کاریگەر بوونە، کە بەڕای من گرینگتریینیان پەراوێز خران و نەخوێندرانەوە لەلایەن نەتەوە زاڵ و پاوانخوازەکان لەلایەک و هەوڵی پەراوێز خستن و یەکتر نەخوێندنەوە و یەکتر سڕینەوەی کورد خۆبەخۆ لەلایەکیتر بووە. واتە لە بێمافیی و پێنەگەیشتنی کورد دا، کورد و ڕووحییەی پاوانخوازیی لایەنە سیاسییەکانی، بەقەدەر دوژمنەکانی تاوانبارن. نموونەی هەرە زەقی ئەو یەکتر نەخوێندنەوە و خۆ ویستییەش، مێژووی ئەو لایەنانەو و پرش و بڵاویی ئێستایان و بێبەرنامەییان بۆ داهاتوویە. دیارە ئەم ڕەوتەش بۆ گەلی لێقەوماوی کورد بەداخەوە گەلێک کارەساتبار بووە و ئێستاش ئەزموونی لێ وەرنەگیراوە. بێگومان ئاکامی ئەوەش ئەوەیە کە ئاسۆی کورد هەر وا بە ناڕوونی و بە لێڵیی بمێنێتەوە.
نووسینی: هێلدێر کامارا
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: سوورکێو زەکی
خۆزیا دەمتووانی
گۆیێک لە زەوی
پێشکەشی هەموو مناڵێک بکەم
دیسان ئێوارەیە و تەوژمی ڕەشەبا پێمان دەڵێت "کات، کاتێکی هەستیارە" و بیرمان دەخاتەوە ڕۆژەکان لە کورتییان داوە و تارمایی دریژترین تاریکەشەوەکانی ساڵ، دەورەی وڵاتی خۆریان گرتووە . دیسان هەورە ناوک ڕەشەکان، بە هێزی ڕەشەبا و بە درێژیی شەوە تاریکەکان گەمارۆی ئەستێرەکانی ڕۆژهەڵاتیان داوە و لەبەرچاوان ونیان دەکەن.
سوورکێو زه‌کی
هـاوڕێکـه‌ی خـۆشـــه‌ویستـم
لانـه‌ی وێـژه‌و هـه‌ڵبـه‌سـتـم
له خـوێـنـدنەوه‌ی تـۆیــه وا
مـن خـاوه‌ن بیـر و هـه‌ستـم
ئه‌حمه‌د تۆفیق یه‌کێک له‌م که‌سایه‌تییه گرینگ و مێژوویی‌یانه‌یه که به داخه‌وه له به‌ر ته‌م و مژاوی بوونی مێژووی هاوچه‌رخ، زانیاری زۆر و پێویستی له سه‌ر نییه. ڕه‌نگه زۆر جاریش حه‌ساسییه‌تی حیزبی و تاکه‌که‌سی و به پێچه‌وانه‌ش ده‌مارگوژی جیناحی و... بوونه‌ته هۆکاری له‌ژێر سێبه‌ر که‌وتنی که‌سایه‌تی ئه‌و. له وت.ووێژی مێژووی زاره‌کی ئه‌مجاره تێکۆشاوین تیشک بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نه تاریک و نادیاره‌کانی پێوه‌ندیدار به ئه‌و.
به سه‌رنجدان به‌و بنه‌مایانه كه له راگه‌یه‌ندراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتوون، به‌ڕه‌سمی ناسینی ئابڕووی زاتی‌و مافه یه‌كسان‌و رانه‌گوێزراوه‌كانی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مرۆڤـ، بناغه‌ی ئازادی، دادپه‌روه‌ری‌و ئاشتی له جیهاندا پێكدێنن،...
به‌گوێره‌ی رێوشوێنه بنچینه‌ییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌موو نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانیی ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌وه په‌سند كراون، رێزدانان بۆ زاتی مرۆڤ و به‌رانبه‌ریی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای مرۆڤه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانیانه‌وه، به‌دیهێنه‌ری ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهان دایه.
ئه‌شكه‌نجه وشه‌یه‌كه كه له درێژایی مێژووی نووسراوی مرۆڤایه‌تیدا، به‌رده‌وام باسی كراوه و پێ‌به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندنی تێكنۆلۆژی، هه‌ر سه‌رده‌م و هه‌ر نه‌سلێك به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رگرتوه. ئه‌شكه‌نجه یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه كه مێشكی مرۆڤیان به خۆیانه‌وه خه‌ریك كردووه.
هه‌ر كات كه‌سێك له لایه‌ن یه‌كێك له ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی بگیرێ و هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ك له سه‌ر وه‌زعی ناوبراو به ده‌سته‌وه نه‌بێ، ئه‌و كه‌سه وه‌ك رفێندروا یان بێ سه‌روشوێنكراو ناو ده‌به‌ین. ئه‌م رووداوه بۆ كه‌سه بێ‌سه‌روشوێنكراوه‌كه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئازار و ناره‌حه‌تییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره.
رێككه‌وتننامه‌ی له‌نێوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌بڕیاری 34/180 له 27ی سه‌رماوه‌زی 1358 (18ی دیسامبری 1979)دا، په‌سند كرا‌و، راگه‌یاندرا كه ده‌وڵه‌تان ده‌توانن ئیمزا‌و په‌سندی بكه‌ن‌و، پابه‌ندبوونی خۆیانی پێوه رابگه‌یه‌نن.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، رێككه‌وتننامه‌یه‌كه له چه‌شنی به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لایه‌ن شوورای ئه‌وروپاوه و به ئامانجی پشتیوانی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، پێشگیری له جیاوازی‌دانان به دژی ئه‌وان، په‌سند كراوه و بڵاو بۆته‌وه. ئه‌م مافانه‌ی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون له مافه شارۆمه‌ندییه‌كان كه ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له وڵاتی ئه‌وروپاییدا، وه‌ك ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ هه‌یانه، جیاوازن.
سوورکێو زه‌کی
ئــه‌ی خـالـقی هه‌رچی هه‌یه له‌م گه‌ردش و کۆیه
وه‌سـفی کـه‌ره‌مـوو گـه‌وره‌یـی هـه‌ر لایـه‌قی تۆیـه
هیـچ تایـێ به‌بـێ تـا نییـه لـه‌م گـه‌ردشـه کـۆنه
یـه‌کبـوون له‌نیشـانـه‌ی به‌بێـهـاوتـایـه‌تـی تۆیـه
سوورکێو زەکی
پاراستنی باڵانسی کەسایەتیی و بیری سەربەخۆیی و لێک جیاکردنەوەی مافەکانی تاکەکەسیی و بەفەرمی ناسینییان لەلایەن تاکی کۆمەڵگەی ئێمەوە، شتێکی ئاسان نیین. هۆکارەکەشی زیاتر بۆ ئاشنا نەبوونی بەشیکی زۆری تاکی کورد لەگەڵ مافەکانی تاکەکەسیی و ڕێزلێگرتنیان لە هەموو بووارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری و هتدەوەیە کە زۆر جار ئەو ئاشنا نەبوونە، خراپ لێک حاڵی‌بوون، لێک تێنەگەیشتن، لەخۆوە تاوانبارکردن و تەنانەت لێک هەڵبەزینەوەش دەنێتەوە.
لێرەدا دەمهەوێ تەنیا ئاماژە بە چەند نموونەیەکی
ئەم کورتە بۆچوونەی خۆم لەم پرسیارەوە دەست پێدەکەم کە، بەڕای ئێوە ئەگەر کەسێک مەلە نەزانێ و خۆ بە گۆم یان بەحرێکی قووڵ دا بدا، ئاکامەکەی بۆ تاکەکە و بنەماڵە و دۆستانی ئەوکەسە چی دەبێت؟ بێگومان وەڵامەکەی ئاشکرایە: کارەسات بۆ تاکەکە و بۆ کەسوکارەکەی، واتە خنکانی ئەو کەسە لەلایەک و تێکچوونی باری دەروونی و عاتیفی (زۆر کاتیش باری ئابووریی) ئەو بنەماڵە و دۆستانەی کە پێوەستن یان نزیکن لەو کەسەوە.
لە دواکەوتوویی و بێمافیی گەلی کورد دا زۆر فاکتەر کاریگەر بوونە، کە بەڕای من گرینگتریینیان پەراوێز خران و نەخوێندرانەوە لەلایەن نەتەوە زاڵ و پاوانخوازەکان لەلایەک و هەوڵی پەراوێز خستن و یەکتر نەخوێندنەوە و یەکتر سڕینەوەی کورد خۆبەخۆ لەلایەکیتر بووە. واتە لە بێمافیی و پێنەگەیشتنی کورد دا، کورد و ڕووحییەی پاوانخوازیی لایەنە سیاسییەکانی، بەقەدەر دوژمنەکانی تاوانبارن. نموونەی هەرە زەقی ئەو یەکتر نەخوێندنەوە و خۆ ویستییەش، مێژووی ئەو لایەنانەو و پرش و بڵاویی ئێستایان و بێبەرنامەییان بۆ داهاتوویە. دیارە ئەم ڕەوتەش بۆ گەلی لێقەوماوی کورد بەداخەوە گەلێک کارەساتبار بووە و ئێستاش ئەزموونی لێ وەرنەگیراوە. بێگومان ئاکامی ئەوەش ئەوەیە کە ئاسۆی کورد هەر وا بە ناڕوونی و بە لێڵیی بمێنێتەوە
یەکێک لەو فاکتەرانەی کە بە گوێرەی بەشێک لەو لێکۆڵەر و تێئۆریسیێنانەی پێشتر ناوم بردن، کاریگەریی هەیە لەسەر ئیتێگراسیۆنی کۆمەڵایەتی و چۆنییەتی هەڵوێستی کۆچبەرەکان یان بێگانەکان لە وڵاتانی تازەیان، مەسەلە یان دیاردەی ناسنامەی کەسیەتیی (هۆویەتی فەردی یانIdentity) یە کە بەکورتی ئامانج لەو تایبەتمەندییە شەخسییانەیە کە لە ڕەفتار و بیر و بۆچوونەکانی کەسەکاندا ڕەنگ دەداتەوە. گرینگی مەسەلەی هۆوییەت لێردا وەک فاکتەرێکی کاریگەر، زۆرتر نەسلی دووهەمی پەنابەران دەگرێتەوە کە دەکەونە نێوان دوو کولتووری جیاواز و دەیانهەوێت کەسایەتیی ڕاستەقینەی خۆیان لەم نێوانەدا بدۆزنەوە.
بابەتی ئیتێگراسیۆن، باسێکە لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتیانە لە بابەت کاریگەریی ژیانی دوو کو‌لتووریی لەسەر پڕۆسەی ئینتێگراسیۆن(هاوپێوەستبوون، ئاوێتەبوون)ی نەسلی دووهەمی پەنابەران لە تاراوگەدا. لەم باسەدا وێڕای ئاماژەیەک بە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکە، تیشک دەخرێتە سەر ئەو تێئۆریانەی کە پێوەستن بە ئینتێگراسیۆن و گرفت و ئاستەنگەکانی نەسلی دووهەمی پەنابەران لە نێوان هەر یەک لە کو‌لتوور و ئەرزشەکانی بنەماڵەیی و بێگانەدا لەلایەک و فرسەت و هەلەکانی ئەم نەسلە لە تاراوگە لە لایەکیتر. هەروەها دەرک و تێگەیشتنی ئەم بەرەیە لە مەسەلەی ئینتێگراسیۆن و ئاکامەکانی لێکۆڵینەوەکە بەشیکیتری ئەم باسە دەبن
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زانستی سەردەم، بەتایبەتییش زانستە کۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەکان، پێناسەکردن، شرۆڤەکردن و هەڵسەنگاندنی ورد و کۆنکرێتی هەموو بووارێکی کو‌لتووریی، کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و هەروەها هەموو چەمکێکە کە لەو زانستانەدا بەکار دێن. چەمکی زایەند (Gender) یەکێکە لەو چەمکانەی کە بەهۆی کارتێکەریی جنسیی مرۆڤەکان کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەیانبووە و هەیانە، تایبەتمەندیی و بەهایێکی تایبەتیی بۆ لێکۆڵەران هەیە. گرنگیی جنس یان زایەند دەگەڕێتەوە بۆ نەخشێک کە جنس لە سترۆکتور و بیر و هزری کۆمەڵگە و تەنانەت سیستەمی سیاسییشدا، بۆ وێنە لە دابەشکرانی کار و دەسەڵات بۆ تاک واتە بۆ خاوەنی جنس هەیەتی.
له‌به‌شی یه‌که‌می بابه‌ته‌که‌دا وێڕای پێناسه و باسی که‌سایه‌تیی وه‌کو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونی به‌گشتیی، هه‌ڵسه‌نگاندنێکیش له‌سه‌ر فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی کاریگه‌ر له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی تاک به گشتیی کرا. له‌درێژه‌ی باسه‌که‌دا به‌کورتی باسی چه‌ند فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاکی کورد، له‌وانه‌ش فاکته‌ره‌کانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌ڵ و کو‌لتوور، مێژوو، ئایین و ئایدۆلۆژیا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌کی کورتیش به چه‌ند فاکته‌رێکیتر ده‌که‌یین.
که‌سایه‌تیی (personality ) چ وه‌کو پێکهاته‌یه‌کی دوولایه‌نه‌ی ده‌روونی و ڕوواله‌تیی مرۆڤ و چ وه‌کو چه‌مکێکی پێناسه‌کراوی زانستته‌کانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، بایه‌خ و گرینگییه‌کی تایبه‌تیی بۆ مرۆڤ هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تیی که‌س (Individual) نه‌خشێکی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتن یان شکستی که‌سی خاوه‌ن که‌سایه‌تیی له ژیاندا و هه‌روه‌ها له‌زۆر بوواره‌وه له‌سه‌ر شکست و سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه یان کۆمه‌ڵگه‌کان به‌گوێره‌ی قورسایی که‌سایه‌تییه‌کان و هه‌لومه‌رج و پێگەیەک کە هەیانە.
به‌ڕێزان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن ڕۆژانه له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی زانستیی و ڕۆشنبیریی، کێبه‌رکێیه‌کی به‌رده‌وام له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ئارادایه. کاتێک مرۆڤ بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک بچێته‌سه‌ر زانیارینامه گشتییه‌کان بۆ وێنه بۆ سه‌ر ویکیپێدیا و ناشناڵ ئینسایکلۆپێدیا یان هه‌ر پێگه‌یه‌کی زانستیی گشتیی که هاوکات زانیاریی به چه‌ندین زمانی زیندووی دونیا تێدابێت و له‌هه‌مانکاتدا سه‌رنج بده‌ینه هه‌مان زانیاریی به زمانی کوردیی، ده‌بینیین که کورد له‌م به‌شه‌دا چه‌نده له‌دوایه‌یه و به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م به‌شه کارێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه.
له‌سه‌رووی ئه‌وانیش بێبه‌شییمان له مافی خوێندن و نووسین به‌زمانی دایکییمان له‌ناوخۆی وڵات بێنینه زمان و ئه‌م زوڵمه به‌گوێی خه‌ڵکانیتری جیهانیش بگه‌یه‌نیین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆر له‌و کوردانه‌ی که بێزارن له‌وه‌یکه ئه‌و مافه‌و مافه‌کانیتریشیان له وڵاتی خۆیاندا لێ زه‌وتکراوه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مناڵه‌کانیان نه‌ک هه‌ر کوردیی نازانن، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده زمانه سه‌رو گوێ شکاوه‌ی تێکه‌ڵ به فارسی و تورکی و عه‌ره‌بییه‌ی که خه‌ڵکی کوردستانیش له ناوه‌وه فێری بوونه،