راگه‌یه‌ندراوی شوورای ئه‌وروپا بۆ پشتیوانی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان!
پێشه‌كیی وه‌رگێڕی فارسی(*):
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، رێككه‌وتننامه‌یه‌كه له چه‌شنی به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لایه‌ن شوورای ئه‌وروپاوه و به ئامانجی پشتیوانی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، پێشگیری له جیاوازی‌دانان به دژی ئه‌وان، په‌سند كراوه و بڵاو بۆته‌وه. ئه‌م مافانه‌ی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون له مافه شارۆمه‌ندییه‌كان كه ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له وڵاتی ئه‌وروپاییدا، وه‌ك ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ هه‌یانه، جیاوازن. ئه‌م مافانه هه‌روه‌ها له‌و مافه سیاسییانه كه زۆربه‌ی میللییه‌ته ئه‌وروپاییه‌كان به تایبه‌تی له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مه فیدراتیڤه‌كاندا هه‌یانه، جیاوازن. ئه‌م مافانه هێندێك بنه‌مای گشتی‌و، لانیكه‌می ئه‌و مافانه‌ن كه ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه، بێ َله‌به‌رچاوگرتنی جۆری سیسته‌می سیاسی، ده‌بێ هه‌یانبێ. شتێكی سروشتییه كه مافه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سیسته‌مه فیدراتیڤه‌كاندا، زۆر له‌وانه‌ی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون، زیاترن. بۆ نموونه دانماركییه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمان، مافی سیاسیی تایبه‌ت به خۆشیان هه‌یه له حاڵێكدا، له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كیش به‌وان نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌نێوان میلله‌ت (نه‌ته‌وه) یان میللییه‌ت (نه‌ته‌وایه‌تی)و "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی" جیاوازی دابنێین. "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی" به تاقمێك یان به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ ده‌گوترێ كه له‌مێژساڵه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌ژین، ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن] هاووڵات یان شارۆمه‌ندی ئه‌وێن[، به‌ڵام له باری "نه‌ته‌وه‌یی"، كولتووری‌و زمانییه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تیی كۆمه‌ڵگه، جیاوازن. بۆ وێنه له ئه‌ڵمان كه‌مایه‌تییه‌كانی "سینتی"و "روما" له‌چاو ئه‌ڵمانییه‌كانی دیكه، وه‌زعێكی ئه‌وتۆیان هه‌یه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له‌و وڵاتانه‌دا كه پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی جۆراوجۆریان هه‌یه ـ وه‌ك سویس‌و بێلژیك ـ له جیاتی زاراوه‌ی "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی"، له چه‌مكی "میللییه‌ت" كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. چونكه له‌وێ هه‌رله‌جێ‌دا "زۆرایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی" نییه تا"كه‌مایه‌تییه‌ك"یش له‌وێدا هه‌بێ‌و، "كه‌مایه‌تی" وه‌ك كه‌رتێك یان لقێك له به‌رانبه‌ر "زۆرایه‌تی"دا، سه‌یر بكرێ. به‌ڵكو هه‌ر میلله‌تێك ناوچه یان سه‌رزه‌ویی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و، بۆخۆی زۆرایه‌تیی ئه‌و ناوچه‌یه پێكدێنێ.
ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بمانه‌وێ نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه، ده‌بێ بڵێین كه میللییه‌ته ئێرانییه‌كان ـ ئازه‌ری، كورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ ـ ناتوانین پێیان بڵێین "كه‌مه نه‌ته‌وه" یان "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی"، چونكه ئه‌وان، له‌سه‌ر یه‌ك له‌ناوچه‌ی خۆیاندا نیشته‌جێن‌و زۆرایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وێ پێكدێنن. ته‌نیا به‌و تاقمه له میللییه‌ته‌كان ده‌توانین بڵێین "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی" كه له‌نێو میلله‌ته‌كانی دیكه‌دا ده‌ژین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێرانی داهاتوو وڵاتێكی فیدراتیڤ پێكهاتوو له ئه‌یاله‌ته جۆراوجۆره‌كان بێ، ئه‌و كات ده‌توانین به ئازه‌رییه‌كانی ئه‌یاله‌تی كوردستان، یان به كورده‌كانی ئازه‌ربایجان بڵێین "كه‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی"، كه ده‌بێ لانی كه‌می مافه‌كانیان كه له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، بۆیان دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
راگه‌یه‌ندراوی شوورای ئه‌وروپا بۆ پشتیوانی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان!
ئێمه وڵاتانی ئه‌ندامی شوورای ئه‌وروپا‌و، وڵاتانی دیكه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌مان ئیمزا كردووه:
- به‌م هۆیه‌وه كه ده‌مانه‌وێ ئامانجی نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌ندامانی شوورای ئه‌وروپا بێنینه‌دی،
- به‌م هۆیه‌وه كه ده‌مانه‌وێ نێوه‌رۆكی رێككه‌وتننامه‌ی 9ی ئۆكتوبری 1993ی سه‌رۆكانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی شوورای ئه‌وروپا له ڤیه‌ننا جێبه‌جێ بكه‌ین،
ـ به‌م هۆیه‌وه كه لێبڕاوین ئیده‌ئاله ئینسانییه‌كان‌و، رێوشوێنه دێمۆكراتیكه‌كان كه میراتی هاوبه‌شی هه‌موومانن، بپارێزین‌و په‌ره‌یان پێ‌بده‌ین تا له‌م رێگایه‌وه مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گه‌شه بكه‌ن‌و قووڵتر ببنه‌وه،
- به‌م هۆیه‌وه كه پارێزگاری له بوونی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و داكۆكی له مافه‌كانی ئه‌وان، بۆ سه‌قامگیری، هێمنایه‌تیی دێمۆكراتیك‌و ئاشتی له ئه‌وروپادا، گرنگیی خۆی هه‌یه،
- به‌م هۆیه‌وه كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌راستی دیموكراتیك‌و پلۆرالیستی نه‌ك هه‌ر ده‌بێ ناسنامه ئه‌تنیكی، كولتووری، زمانی‌و ئایینییه‌كانی هه‌موو ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بپارێزێ، به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ خۆنواندنی ئازادانه‌و پاراستن‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌م پێناسه‌یه‌ش پێكبێنێ،
- به‌م هۆیه‌وه كه پێویسته كه‌شوهه‌وای وێكهه‌ڵكردن‌و وتووێژ بپارێزرێ‌و قووڵ بكرێته‌وه،
- به‌م هۆیه‌وه كه جۆراوجۆریی كولتووری بۆ هه‌ركام له‌و كۆمه‌ڵگایانه نه‌ك هه‌ر هۆیه‌ك‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ جیایی‌و لێكدابڕان له‌واندا نییه، به‌ڵكوو ده‌توانێ ببێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند نیشاندانیشیان،
- به‌م هۆیه‌وه كه گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌گرتنی ئه‌وروپا، هه‌ر به هاوكاریی نێوان وڵاتانی ئه‌م پارچه وشكاییه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو بۆ وێنه به هاوكاریی نێوان ئۆرگانه‌كان‌و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه هه‌رێمی‌و ناوچه‌ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ش، دیاره به ره‌چاوكردنی رێوشوێنه قانوونییه‌كان‌و مافی حاكمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌شه‌وه، به‌ستراوه،
- هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و په‌یماننامه پێوه‌ندیداره‌كان،
- به‌سه‌رنجدان به‌و ده‌روه‌ست‌و به‌رپرسیاره‌تییانه كه له به‌یاننامه‌و په‌یماننامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پشتیوانی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، هاتوون،
به‌رعۆده بووین ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بێ به‌ڕێوه‌بچن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌روه‌ست‌و پابه‌ندییه قانوونی‌و سیاسییانه‌ی كه له‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ده‌ستنیشان‌و ئاماده بكه‌ین تا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه ئیمزا ده‌كه‌ن، پارێزگاری‌و داكۆكیی كاریگه‌ر له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، ماف و ئازادییه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر بناغه‌ی پرنسیپه‌كانی ده‌وڵه‌تی قانوونی‌و، مافی سه‌ربه‌خۆیی‌و، ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی پێوه‌ندیدار، دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
رێوشوێنه‌كانی گونجاو له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌بێ له‌نێوخۆی وڵاتانێكدا كه ئیمزایان كردووه، ببن به رێوشوێنی حوقووقی‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه ببرێن.
ئه‌م رێوشوێنه بناغه‌ییانه‌ی ئیمزاكه‌ران پابه‌ندن به‌ره‌چاوكردنیان بریتین له:
فه‌سڵی یه‌كه‌م
مادده‌ی1:
پارێزگاری‌و داكۆكی له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ماف و ئازادییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌وان، شتێكی جیانه‌كراوه له داكۆكیی نێونه‌ته‌وه‌یی له مافه‌كانی مرۆڤ و، به‌شێك له هاوكارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێكدێنێ.
مادده‌ی2:
نێوه‌رۆكی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی بڕوا‌و متمانه‌و، به گیانی وێكهه‌ڵكردن‌و لێكتێگه‌یشتن، شانبه‌شانی رێزدانان بۆ دراوسێیه‌تی‌و پێوه‌ندیی دۆستانه‌و هاوكاریی نێوان ده‌وڵه‌تان به‌ڕێوه‌ببرێ.
مادده‌ی 3:
1- هه‌ر كه‌سێك كه سه‌ر به كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادانه بڕیار بدا كه ئایا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌ستراوه‌یی به‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێ یان نا. هه‌ر بڕیارێك بدا نابێ ببێته هۆی زه‌وتكردنی مافه‌كانی‌و، هیچ زیان‌و خه‌سارێكی بۆ ئه‌و به‌دواوه بێ.
2- ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌توانن له‌و ماف و ئازادییانه كه له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوون، به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و به كۆمه‌ڵ كه‌ڵكوه‌ربگرن‌و به‌ڕێوه‌یان ببه‌ن.
فه‌سڵی دووهه‌م
مادده‌ی 4:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن كه مافی یه‌كسانبوون له‌به‌رانبه‌ر قانووندا‌و، پارێزگاریی قانوونیی وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌ركه‌سێك كه سه‌ر به كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. به‌م پێیه هه‌ر چه‌شنه جیاوازیدانانێك له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌ستراوه‌یی به كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ده‌غه‌یه.
2- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن ئه‌گه‌ر پێویست بوو هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رابه‌ریی ته‌واو‌و راسته‌قینه له نێوان ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تیی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری، سیاسی‌وكولتووریی ژیاندا، جێگیر بێ‌و، قووڵتر بێته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی له‌بار بایه‌خ ده‌ده‌ن به هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ره‌چاوی ده‌كه‌ن.
3- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له سه‌ربناغه‌ی خاڵی دووهه‌می ئه‌م مادده‌یه هه‌ڵده‌گیرێن، وه‌ك جیاوازی‌دانان سه‌یر ناكرێن.
مادده‌ی 5:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده‌ن هه‌لومه‌رجێك پێك‌بێنن تا ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بتوانن كولتووری خۆیان بپارێزن‌و بیبووژێننه‌وه و لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری ناسنامه‌ی خۆیان وه‌ك ئایین، زمان، نه‌ریته‌كان‌و میراته كولتوورییه‌كانی خۆیان بپارێزن.
2- جیا له‌و هه‌نگاوه گشتییانه‌ی بۆ راكێشان‌و تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌كۆمه‌ڵدا، پێویسته هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆر كردووه، له هه‌ر هه‌نگاو‌و ئامانجێكی دیكه كه به مه‌به‌ستی لاواز كردن‌و وه‌كیه‌ك لێكردنی زۆره‌ملی‌و تواندنه‌وه (ئاسیمیلاسیۆن)ی ئه‌وان بێ، دووری ده‌كه‌ن‌و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتیوانی له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌فتار‌و سیاسه‌ته ئاسیمیلاستیانه به‌ره‌وروو ده‌بن.
مادده‌ی 6:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، گیانی وێكهه‌ڵكردن‌و وتووێژی كولتووری له‌نێوان مرۆڤه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن‌و، هه‌نگاوی كاریگه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردن‌و قووڵبوونه‌وه‌ی رێز‌و لێكتێگه‌یشتنی به‌رانبه‌ر‌و، له پێناوی په‌ره‌پێدانی هاوكاریی نێوان هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له وڵاته‌كانیاندا ده‌ژین، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی فێركردن، فه‌رهه‌نگ‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا، هه‌ڵده‌گرن. ئه‌ویش به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كولتووری، زمانی‌و ئایینیی ئه‌وان.
2- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن هه‌نگاوی پێویست به مه‌به‌ستی پارێزگاری‌و پشتیوانی له‌و مرۆڤانه هه‌ڵبگرن كه سه‌باره‌ت به به‌ستراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، كولتووری، زمانی‌و ئایینی‌یان له‌گه‌ڵ جیاوازی‌دانان، كرده‌وه‌ی دوژمنانه‌و توندوتیژ به‌ره‌وڕوون یان له‌وانه‌یه به‌ره‌وڕوو بن.
مادده‌ی 7:
ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، مافه‌كانی هه‌موو تاكێكی سه‌ربه كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ پێكهێنانی كۆڕ‌وكۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌و ئاشتیخواز‌و بۆ خۆرێكخستنی ئازادانه، دابین‌و ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن‌و، هه‌روه‌ها رێز له ئازادیی ده‌ربڕین، بیر‌وڕا، ویژدان‌و ئایینیی ئه‌وان ده‌نێن‌و ره‌چاویان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی 8:
ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن مافی هه‌موو كه‌سێك له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ ده‌ربڕینی بیر‌وڕا ئایینییه‌كان‌و جیهانبینیی خۆیان‌و، هه‌روه‌ها بنیاتنانی ناوه‌ند‌و رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئایینی به ره‌سمی بناسن.
مادده‌ی 9:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن مافی هه‌ر تاكێك له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروڕا‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان به‌ره‌سمی بناسن. ئه‌م مافه، هه‌بوونی بیر‌وبۆچوونی ]جۆراوجۆر[، ناردن‌و وه‌رگرتنی هه‌واڵ‌و بیر‌وڕا به زمانی خۆیان بێ‌خۆتێهه‌ڵقوتاندن‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی‌و بێ‌سه‌رنجدان به سنووره‌كانی وڵات، ده‌گرێته‌وه. ئیمزاكه‌رانی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هه‌روه‌ها به‌رعۆده ده‌بن له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می حوقووقیی خۆیاندا، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مایه‌تییانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ جیاوازی‌دانان به‌ره‌وروو نه‌بن.
2- خاڵی 1ی ئه‌م مادده‌یه نابێ رێ له‌وه بگرێ كه وڵاتانی ئیمزاكه‌ری ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه به‌بێ فه‌رقوجیاوازی‌و، به‌گوێره‌ی پێوانه ناسراوه‌كان‌و، به پێی پرۆسه‌یه‌كی قانوونی‌و ئیداری، ئیجازه‌ی تێكۆشان‌و كاركردن بده‌ن به رێكخراوه‌كان‌و كۆمپانیا رادیۆیی، ته‌له‌فیزیۆنی‌و سینه‌ماییه‌كان.
3- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، رێ له‌وه ناگرن كه ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، چاپه‌مه‌نیی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ‌و كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن. ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه قانوونییه‌كاندا، مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆن بۆ ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێ‌و، به‌وه‌به‌رچاوگرتنی خاڵی یه‌كه‌م (ی‌ئه‌م مادده‌یه) وه‌زعێكی وا پێكدێنن كه كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ‌و كه‌ڵكیان لـێوه‌ربگرن.
4- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه له چوارچێوه‌ی قانوونه‌كانیاندا هه‌نگاوی پێویست به مه‌به‌ستی هاسانكاری بۆ كارتێكردن‌و ده‌ست راگه‌یشتنی ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیگرتنی گشتی هه‌ڵده‌گرن‌و، گیانی نه‌رمی نواندن‌و وێكهه‌ڵكردن به‌هێز ده‌كه‌ن‌و، بوار بۆ پلۆرالیزمی كولتووری پێكدێنن.
مادده‌ی 10:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن كه مافی هه‌موو تاكێكی سه‌ر به كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئازادانه‌و بێ‌گیروگرفت له زمانی خۆیان به شێوه‌ی زاره‌كی‌و به نووسراوه، چ له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌و ژیانی تایبه‌تیدا‌و چ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، به‌ڕه‌سمی بناسن.
2- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌دا كه كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ر له كۆنه‌وه له‌وێ ده‌ژین یان ژماره‌یه‌كی زۆریان نیشته‌جێی ئه‌وێن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه بۆخۆیان بیانه‌وێ‌و هه‌ر به‌ڕاستییش ئه‌و پێویستییه هه‌بێ، ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێ هاسانكارییان بۆ بكه‌ن تا له وتووێژی رۆژانه‌و پێوه‌ندیگرتنی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه به ئیداره‌و دام‌وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له زمانی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه كه‌ڵك وه‌ربگیرێ.
3- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆر كردووه به‌رعۆده ده‌بن ئه‌و مافه بۆ هه‌ر كه‌سێك له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌كاتی گیرا‌ندا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه خێراتر به زمانێك كه لێی تێده‌گا، له باره‌ی هۆیه‌كانی گرتن‌و، سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه پاڵی، قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن‌و، ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه به‌و زمانه‌و، ئه‌گه‌ر پێویست بوو به یارمه‌تیی وه‌رگێڕێك كه به‌خۆڕایی كاری وه‌رگێڕانی بۆ بكا، داكۆكی له‌خۆی بكا.
مادده‌ی 11:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه به‌رعۆده ده‌بن كه مافی هه‌ر كه‌سێك له ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ناو و ناوی بنه‌ماڵه‌یی به زمانی خۆیان و تۆماركردنیان له به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كاندا به ره‌سمی بناسن، به جۆرێك كه سیسته‌می حوقووقیی وڵاتی پێوه‌ندیدار ددان به‌و مافه‌دا بنێ.
2- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، به‌رعۆده ده‌بن كه مافی هه‌ر تاكێك له كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ هه‌ڵواسینی تابڵۆ، نووسینی سه‌ر به‌ردی كێل، كاری پرۆپاگه‌نده، هێنانی روونووس ]وێنه یان نموونه‌ی نووسراوه و به‌ڵگه‌نامه‌كان[و نووسینی پێوه‌ندیدار به ژیانی تایبه‌تی به زمانی خۆیان، به جۆرێك كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ببینرێ، به‌ره‌سمی بناسن.
3- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌دا كه كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه به ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه، ده‌ژین، له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه قانوونییه‌كاندا‌و له‌وانه‌شه به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌و به‌سه‌رنجدان به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌ن، تابڵۆی ناوی ناوچه‌كان، گه‌ڕه‌كه‌كان، شه‌قامه‌كان‌و نیشانه جوگرافیاییه‌كانی دیكه، هه‌ر به زمانی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه بنووسن. دیاره به‌مه‌رجێك كه ئه‌م كاره داواكاری پێویستی هه‌بێ.
مادده‌ی 12:
ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، له‌به‌شی فێركردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌نگاوی پێویست به‌مه‌به‌ستی ناسینی قووڵتری فه‌رهه‌نگ، مێژوو، زمان‌و ئایینی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و زۆرایه‌تیی كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌گرن.
مادده‌ی 13:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه مافی ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ دامه‌زراندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌و دامه‌زراوه فێركارییه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه فێركارییه‌كانی وڵاتی خۆیاندا به‌ره‌سمی ده‌ناسن.
2ـ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه هیچ به‌رعۆده‌یی‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی ماڵی ناخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه.
مادده‌ی 14:
1- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه مافی ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان بۆ خوێندن‌و فێربوون به زمانی خۆیان به‌ره‌سمی ده‌ناسن.
2- ئه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان مۆركردووه، له&z
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:36 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.