نام:Surkew Zeki
جنسیت:مرد
محل سکونت:سوید
درباره من:سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.

لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە سوید دەژیم و زیاتر خەریکی خوێندن و چالاکیی فەرهەنگیی و شارستانیی بوومە. لە بیر و باوەڕدا سەربەخۆم و هەوڵ دەدەم کەسێکی هیوومانیست (لایەنگری زانست، مافەکانی مرۆڤ و سێکۆلاریزم)، یەکسانییخواز و ژینگەپارێز بم. بە هەموو شێوەیەک دژی توند و تیژییم و هەوڵ دەدەم ئەوەی لە ژیانمدا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەم لەدەستم بێت (بە بیر و باوەڕی هیومانیستیی و بە مێتۆدەکانی کۆک لەگەڵ ئەم بیروباوەڕە، دوور لە توندئاژۆیی) درێخیی نەکەم.

لە بوواری خوێندنەوە، پێشتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیپڵۆمی ئەدەبیات و زانستە کۆمەڵایەتییەکانم وەر گرتووە. لە سوید درێژەم بە خوێندن داوە و پرۆگرامەکانی کارناسیی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ماستەری بەڕێوەبەریی (لیدێرشیپ) و هەروەها ماستەری مامۆستایەتییم بۆ مامۆستایەتیی ئاستی دواناوەندیی (دەبیرستان) تەواو کردووە و لە ئێستادا وانەکانی مێژوو، کۆمەڵناسیی، پێوەندییە ناونەتەوەییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێمەوە.

ئەم وێبلاگە لاپەڕەیەکی تاکەکەسییە بۆ بڵاوکردنەوە و پاشکەوتی بەشێک لە نووسین و بۆچوونەکانم کە هەندێ نووسراوە و هۆنراوەی تریش کە پێم باش بوونە، لێرە دام ناون بۆ ئەوەی کەسانی تریش بیان بینن. هەرچەند لە ئێستادا کاتم زۆر کەمە بۆ نووسیین و زۆرتر بۆچوون و نووسراوەکانم وەک کورتە بۆچوون یان کورتە بابەت لە فەیسبووک بڵاو دەکەمەوە و ئەگەر کاتم هەبێت هەندێکیان بۆ ئێرەش را دەگوێزم.

 هیوادارم بتوانم لە داهاتوودا زیاتر لە خزمەتتاندا بم. بەشێک لە نووسینەکان بۆچوونی ڕابردووی منن و تا ئەو کاتەی ئەم وێبلاگەم لێ دا دەخرێت، لێرە دایان دەنێم و هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هۆنراوە و بابەتەکانم لە وێبسایتێکی سەربەخۆدا کۆ بکەمەوە.

ڕێز و ئامێز!

سوورکێو زەکی
تحصیلات:کارشناسی ارشد - علوم اجتماعی، مدیریت، آموزش و پرورش
محل تحصیل:سوئد
شغل:معلم