"ئازادی!"
چۆناوچۆن پێناسە ئەکرێیت؟
لەکاتێکا...
کورتە بیرەوەرییەکی د. کاوسێن بابەکر لە باوکم، شەهید مامۆستا قەندیل (عەوڵای مەلا عوسمان) لە یادی یازد
حاجی بۆ کوێ؟ حەج لێرەیە
پارەت زۆرە و لە ڕێی خووا!
دەیبەی بۆ حەج، عەرەب بیخووا؟
وەرە پێت بڵێم حەج لە کوێیە
زۆر زۆر نزییک، دراوسێیە ...
چەند خاڵێکی بەهێز و لاوازی فیدێل کاسترۆ و شۆڕشەکەی!
ئەوڕۆ مەرگی فیدێل کاسترۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵییدا لە لایەن ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی جیهانیی گرینگییەکی زۆری پێ درا. فیدێل کاسترۆ کەی و چۆن لە داییک بووە و لەگەڵ کێ ژیاوە و چۆن ژیاوە و چۆن مرد، زۆربەی خەڵک کەم و زۆر شتێکی لێ دەزانێ و مەبەستی ئەم چەند ڕستە نووسیینەی من نییە. ئەوەی لێرەدا زیاتر مەبەستمە بە کورتی باسی چەند خاڵی بەهێز و لاوازی شۆڕشی کاسترۆیە لە ڕووانگەی خۆمەوە.
پەری ڕوو!
کیژە کوردێکی پەری ڕوو
کە دەوەستێ لەبەر دەرگا
تاڵ بەتاڵی زۆڵفەکانی
ڕێک لەم شۆڕەبیە دەچن
سەما دەکەن بە سێحری با!
با نەریتی سەربڕینی جەژنی قوربان بە نموونەیەکی جوانتر بگۆڕین!
سوورکێو زەکی
وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان لە هەموو هاوڕێیانی مسوڵمان و مسوڵمانان بەگشتی، نایشارمەوە کە هەمیشە ڕەخنەم لە سەربرینی بەکۆی ئاژەڵان هەبووە لەم ڕۆژەدا. ئەم سەربڕینە دەڵێن لەوە سەرچاوەی گرتووە کە خودا ی مەزن، پێغەمبەر ئیبڕاهیم،ی (د.خ) ڕاسپاردوە کە لەجیاتی قوربانییکردنی کوڕەکەی، بەران یان ئاژەڵێک سەرببڕێ و لەڕێگەی خودا دا بیکات بە قوربانی.
شوێنی مافی تاک لە کوێی کۆمەڵگەی ئێمەدایە؟
شوێنی مافی تاک لە کوێی کۆمەڵگەی ئێمەدایە؟
لە کۆمەڵگەی ئێمەدا مافی تاک هەر لە بنەماڵە و باوکو دایک و براگەورەوە هەتا دەگاتە کولتوور و نۆرم و داب و نەریت و ئایین و کۆمەڵگە و حیزب و ئایدۆلۆژی و دەسەڵات، پێشێل دەکرێت و ژێر پێ دەخرێت. زۆر کەس و لایەن لەژێر ناوی یەکێک لەو فاکتەرانەی لەسەرەوە ناویان هات، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و پێشێلکردنی تاکەکانی دەورووبەیان دەدەن و پاساوێکی چەواشەکارانەی بۆ دێننەوە. تۆ بڵێی ئێمە کەی لەم پێشێلکاریی و لەم پاساوانە ڕزگاریمان بێت؟
بگەڕێوە چاوەکانم
چاوەکانم!
کە ڕۆیشتی،
چاوەکانم، لە بەحری شڵەژاوی خەمدا،
شەپۆلیان دەدا و دەخەمڵین
کە ڕۆیشتی لەبەرچاوان
لە ئاهی لەدەستدانی تۆ،
بۆ سۆم هەستا لە هەناوان
لێکۆڵینەوەیەک لەمەڕ قەیرانی بەڕێوەبەری
Jeanette Fors-Andrée: Visste du att ledare och chefer genom sin okunskap orsakar större delen av företagsvärldens kriser? En undersökning som The Institute for Crisis Management genomförde under 2010 visar att ledare och chefer står för 50 procent av företagskriserna, medan 32 procent orsakas av anställda och 18 procent orsakas av yttre faktorer! Diskussioner om kriskommunikation och krishantering måste därför ske på ledningsnivå för att sedan förankras i hela organisationen. Det är ett ledarskapsproblem och måste med andra ord ges utrymme i ledningsgruppen.
کورتەیەک: یانێتتێ فۆرش ئاندرێ (لێکۆڵەر و پسپۆری بوواری قەیرانی بەڕێوەبەریی" لەدوای لێکۆڵینەوەیەک لەسەر قەیرانی پێوەندیی و بەڕێوەبەریی دەڵێ: ئایا دەتزانی کە بەرپرسان و بەڕێوەبەرەکان بەهۆی نەبوونی توانایی و نازانستییبوون لە ئەرکەکانیاندا دەبنە هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی شیرکەت و کۆمپانیاکان لە جیهاندا؟ لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ئەنستیتۆی قەیرانی بەڕێوەبەری لە ساڵی ٢٠١٠ لەمبارەیەوە دەریخستوە کە بەرپرسان و بەڕێوەبەران هۆکاری سەرەکیی پەنجا لەسەدی قەیرانەکانی ئەم بووارەن، کەسانی خووارووی بەڕێوەبەرەکان ٣٢ لەسەد و فاکتەرەکانیتریش ١٨ لەسەدی هۆکارەکانی قەیران پێک دێنن....
سەرچاوەی تێکستی سویدیەکە:
http://www.jeanettefors.se/
بازگشت!
لەوانەیە نەکرێ بۆ دواوە بگەڕێینەوە و دەستپێکێکی جوانمان هەبێت، بەڵام دەکرێ لە ئێستاوە دەست پێ بکەیین بۆ ئەوەی کۆتاییەکی جوان بهێنینە ئارا.
نازانم وتەی کێیە...
ئەزموونە تاڵەکانی ژیان!
ئەزموونە تاڵەکانی ژیان فێری ئەوەیان کردم کە هەرگیز نابێ دەروێشی هیچ کەس و لایەن و ئایین و ئایدۆلۆژییەک بم و پێویستە بەردەوام، تەنانەت لە ساتە دژوارەکانیشدا، چۆک بۆ ئەو شتانە دانەدەم کە بە ئەقڵ و باوەڕ لەگەڵیاندا نەبم.
تینی خۆشەویستی!
چاوەکانم!
چاو هەڵێنە
بەو چاوانەی
کەهەڵاتن، کە پشکووتن
بەشنەی شەماڵی کوێستان
ئەو دووچاوەی کە شاجووتن
لەچاو چاوانی چاومەستان!
مناڵی و گەنجی من!
بنیاتنانی کەسایەتی!
ئەگەر دەتهەوێت لەکۆیاییدا نموونەی کەسایەتییەکی سەرکەوتوو بیت، ئەم کەسایەتییە لەسەر واقعیەتی هزر و ژیانی خۆت بنیات بنێ، نەوەک لەسەر خۆ حەشاردان و فێڵ کردن لە خەڵک.
سوورکێو زەکی
پەراوێز خستن و پەراوێز خران، سڕانەوە و یەکتر سڕینەوە
لە دواکەوتوویی و بێمافیی گەلی کورد دا زۆر فاکتەر کاریگەر بوونە، کە بەڕای من گرینگتریینیان پەراوێز خران و نەخوێندرانەوە لەلایەن نەتەوە زاڵ و پاوانخوازەکان لەلایەک و هەوڵی پەراوێز خستن و یەکتر نەخوێندنەوە و یەکتر سڕینەوەی کورد خۆبەخۆ لەلایەکیتر بووە. واتە لە بێمافیی و پێنەگەیشتنی کورد دا، کورد و ڕووحییەی پاوانخوازیی لایەنە سیاسییەکانی، بەقەدەر دوژمنەکانی تاوانبارن. نموونەی هەرە زەقی ئەو یەکتر نەخوێندنەوە و خۆ ویستییەش، مێژووی ئەو لایەنانەو و پرش و بڵاویی ئێستایان و بێبەرنامەییان بۆ داهاتوویە. دیارە ئەم ڕەوتەش بۆ گەلی لێقەوماوی کورد بەداخەوە گەلێک کارەساتبار بووە و ئێستاش ئەزموونی لێ وەرنەگیراوە. بێگومان ئاکامی ئەوەش ئەوەیە کە ئاسۆی کورد هەر وا بە ناڕوونی و بە لێڵیی بمێنێتەوە.
سوورکێو زەکی
لزوم بازتعریف "دشمن دانا و دوست نادان" در حوزە حقوق بشر
ئەو شتانەی پێیان دڵشاد یان خەمگین دەبم!
1. دیمەنی ئەو هەژارانەی (بەتایبەتی مناڵانی هەژار) کە هیچم بۆیان لەدەست نایە.
2. ئەو زیندانییە بەناهەقگیراوانەی لە پشتی میلەکانی زیندانەوە دەڕوانن و چاوەڕێی یارمەتیی کەسێکن.
3. ئەو کەسانەی دەبنە گۆپاڵی دوژمنانی نەتەوەکەیان و بۆ پارە و پووەن خۆیان و گەلەکەیان دەفرۆشن.
ئەرێنی بوون لەبەرامبەر چاکەکاران!
هەڵوێستی مرۆڤانە، کاری باش و قسەی جووان لە هەر کەسێکەوە بوو، هەرگیز بەخیلیی پێوە مەبە، بەڵکو هانی بدە و دەستخۆشیی لێبکە، دەستخۆش!
بانگخوازەکانی مەسیحی و ئەفریقاییەکان!
"When the missionaries arrived, the Africans had the land and the Missionaries had the Bible, They taught us how to pray with our closed eyes, When we opened them, they had the land and we had the Bible."
Jomo Kenyatta
کاتێک بانگخوازەکانی مەسیحی هاتنە ئافریقا، ئێمه زهویمان ههبوو و ئهوانیش کتێبی ئینجیل، پاشان ئەوان فێریان کردین چۆن بهچاوی بهستراوەوە بپاڕێینەوە، کاتێک چاومان کردهوه، ئهوان خاوەنی زەویەکانی ئێمە بوون و ئێمەش خاوەنی کتێبی ئینجیل .
جۆمۆ کنیاتا
لێبوردەیی!
Mahatma Gandhi
کەسانی لاواز، هەرگیز ناتوانن لە کەس ببوورن، چوونکە لێبوردەیی تایبەتمەندیی مرۆڤە بەهێز و مەزنەکانە. مەهاتما گاندی
بەرگی نەورۆز!
هەروەک سرووشت
لەگەڵ نەورۆز
بە ڕەنگ و ڕوو،
ڕایدەماڵێ،
بەرگی سەخڵەتی زستانیی،
ژن و ژیان!
هۆنراوەی ژن و ژیان
بەکام وشەی جوان و ڕەنگین، وەتڕازێنم؟
بەکام ڕستەی ڕێک و سەنگیین، بتلاوێنم؟
لە نووکی کام قەڵەم بڕژێم؟ بتڕەنگێنم!
بە زمانی کامە گەل بدوێم؟ بتناسێنم!
گوڵئەندامێ!
کەخۆی دەرخست
گوڵئەندامێکی خۆرەتاو
بە سیمای ساف و ساکاری
بەڕەنگی هەنار و هەتاو
زمانی دایک!
زمانی دایک!
لەدەمی کێدا دەگەڕێی؟
گەر لەدەمی
سوورپێستێکی دەرکراوی،
یان هی دەمی
مناڵگەلێکی بێ ناوی،
پێویستیی پێناسەکردنەوەی" دوژمنی زانا و دۆستی نەزان" لە چوارچێوەی مافی مرۆڤەکان دا
دۆستایەتیی و دوژمنایەتیی لەم سەردەمە دا زیاتر لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی و هەلوومەرجەکانی تاکەکەسیی و گرووپی دا پێناسە دەکرێن. لەمناوەدا چەند ووتەیەکی وەک " دوژمنی زانا باشترە لە دۆستی نەزان، یان دوژمنی زانا کە خەمی گیانە، باشترە لەو دۆستەی کە نەزانە"، لەناو ئێمەدا زۆر باون. بەڵام بە ڕای من مرۆڤی زانا دەتوانێ جیاوازیی بیر و ڕای لەگەڵ کەسانیتر هەبێت،
گرینگترین فاکتەری دواکەوتوویی کورد!
لە دواکەوتوویی و بێمافیی گەلی کورد دا زۆر فاکتەر کاریگەر بوونە، کە بەڕای من گرینگتریینیان پەراوێز خران و نەخوێندرانەوە لەلایەن نەتەوە زاڵ و پاوانخوازەکان لەلایەک و هەوڵی پەراوێز خستن و یەکتر نەخوێندنەوە و یەکتر سڕینەوەی کورد خۆبەخۆ لەلایەکیتر بووە. واتە لە بێمافیی و پێنەگەیشتنی کورد دا، کورد و ڕووحییەی پاوانخوازیی لایەنە سیاسییەکانی، بەقەدەر دوژمنەکانی تاوانبارن. نموونەی هەرە زەقی ئەو یەکتر نەخوێندنەوە و خۆ ویستییەش، مێژووی ئەو لایەنانەو و پرش و بڵاویی ئێستایان و بێبەرنامەییان بۆ داهاتوویە. دیارە ئەم ڕەوتەش بۆ گەلی لێقەوماوی کورد بەداخەوە گەلێک کارەساتبار بووە و ئێستاش ئەزموونی لێ وەرنەگیراوە. بێگومان ئاکامی ئەوەش ئەوەیە کە ئاسۆی کورد هەر وا بە ناڕوونی و بە لێڵیی بمێنێتەوە.
خۆزگە!
نووسینی: هێلدێر کامارا
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: سوورکێو زەکی
خۆزیا دەمتووانی
گۆیێک لە زەوی
پێشکەشی هەموو مناڵێک بکەم
کوژانەوەی ئەستێرەکان، مژدەی بەرەبەیانە!
دیسان ئێوارەیە و تەوژمی ڕەشەبا پێمان دەڵێت "کات، کاتێکی هەستیارە" و بیرمان دەخاتەوە ڕۆژەکان لە کورتییان داوە و تارمایی دریژترین تاریکەشەوەکانی ساڵ، دەورەی وڵاتی خۆریان گرتووە . دیسان هەورە ناوک ڕەشەکان، بە هێزی ڕەشەبا و بە درێژیی شەوە تاریکەکان گەمارۆی ئەستێرەکانی ڕۆژهەڵاتیان داوە و لەبەرچاوان ونیان دەکەن.
کتێب! ههڵبهستێک بۆ مناڵان
سوورکێو زهکی
هـاوڕێکـهی خـۆشـــهویستـم
لانـهی وێـژهو هـهڵبـهسـتـم
له خـوێـنـدنەوهی تـۆیــه وا
مـن خـاوهن بیـر و هـهستـم
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.