کتێب! هه‌ڵبه‌ستێک بۆ مناڵان
سوورکێو زه‌کی
هـاوڕێکـه‌ی خـۆشـــه‌ویستـم
لانـه‌ی وێـژه‌و هـه‌ڵبـه‌سـتـم
له خـوێـنـدنەوه‌ی تـۆیــه وا
مـن خـاوه‌ن بیـر و هـه‌ستـم
ئـه‌تــۆی پـڕ لـه زانـیـاری
پڕ له ژیریی و هۆشیاری
لــه‌ڕێــی تـــۆوه پێگــه‌ییـــن
منداڵ بـه خـوێـنــده‌واری
زانـســتــی ژمــــاره‌کــــان
ئـه‌ستێــره‌و هـه‌ســـاره‌کان
ئه‌ده‌ب و هه‌ڵبه‌ستی جووان
شمشـال، مۆسیقـا و حه‌یران
پـزیشکی و ئه‌نـدازیـاری
سیـنــه‌مــا و شــانــۆکــاری
مێــژوو، کۆمه‌ڵ، جـوگـرافی
پـه‌روه‌رده‌ی منـاڵ و مافی
بـه ســه‌دان زانـسـتــی تــــر
هـه‌ڵــقــوڵان لــه تــۆ ئـیـتر
پێت بـڵـێــم کـه تـۆ کێـمـی؟
تــۆ بـاشتـرییـن هـاوڕێمــی
تـــۆ کـتـێــبـی ده‌سـتــمــــی
هــه‌ر ئه‌تــۆی مه‌به‌ستـمـی
1386/09/18
09/12/2007
ساندڤیکێن... سوئێد
+ نووسەر دوشنبه بیست و پنجم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر0:30 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.