شوێنی مافی تاک لە کوێی کۆمەڵگەی ئێمەدایە؟
لە کۆمەڵگەی ئێمەدا مافی تاک هەر لە بنەماڵە و باوکو دایک و براگەورەوە هەتا دەگاتە کولتوور و نۆرم و داب و نەریت و ئایین و کۆمەڵگە و حیزب و ئایدۆلۆژی و دەسەڵات، پێشێل دەکرێت و ژێر پێ دەخرێت. زۆر کەس و لایەن لەژێر ناوی یەکێک لەو فاکتەرانەی لەسەرەوە ناویان هات، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و پێشێلکردنی تاکەکانی دەورووبەیان دەدەن و پاساوێکی چەواشەکارانەی بۆ دێننەوە. تۆ بڵێی ئێمە کەی لەم پێشێلکاریی و لەم پاساوانە ڕزگاریمان بێت؟