گوڵئەندامێ!
گوڵئەندامێ!
سوورکێو زەکی!
کەخۆی دەرخست
گوڵئەندامێکی خۆرەتاو
بە سیمای ساف و ساکاری
بەڕەنگی هەنار و هەتاو
باخێ لە ڕەنگ و لە هێما
خۆر سەری سوڕما و لەشەوقا
تێکەڵ بە گەردەلوول و بااااا
خزیین بەرەو هەورێ بەتاو
کە گوڵئەندام سەیری کردن
هەور و هەتاو، ئاسمان و با
خۆیان نەگرت و بەجارێ
کردیانە هەڵپەڕکێ و سەما
کە باراندیان فرمێسکی ڕوون
بەسەر گوڵ و باخ و بەریا
سرووشت و هەموو شاکاری
هاتە سەیریان وەک سینەما
گوڵئەندامیش!
گوڵئەندامیش چەپڵەڕێزان
لە شەوقی ئەوان دەگریا
کە باوەشیان بەیەکداکرد
گوڵ و باخ و شەوق و سەما
فرمێسک و باران، خۆر و با
لێک هاڵان و وەک گەردەلوول
سەرەوژێر بوون بەرەو زەریا
...
١١ی ڕەشەمەی ٢٠١٢ / ١ی مارسی ٢٠١٢
سوید
+ نووسەر سه شنبه بیست و ششم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:10 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.