دۆستایەتیی و دوژمنایەتیی لەم سەردەمە دا زیاتر لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی و هەلوومەرجەکانی تاکەکەسیی و گرووپی دا پێناسە دەکرێن. لەمناوەدا چەند ووتەیەکی وەک " دوژمنی زانا باشترە لە دۆستی نەزان، یان دوژمنی زانا کە خەمی گیانە، باشترە لەو دۆستەی کە نەزانە"، لەناو ئێمەدا زۆر باون. بەڵام بە ڕای من مرۆڤی زانا دەتوانێ جیاوازیی بیر و ڕای لەگەڵ کەسانیتر هەبێت، بەڵام ناتوانێت بەم هۆیەوە دوژمنایەتیی کەس بکات. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کەسێکی بەڕاستی زانا، خاوەنی ڕووانگە و ویژدانێکی زیندوویە و هاوکات تێگەیشتنێکی درووست و ڕوونی لە مافی کەسانیتر هەیە و هیچکات وەها کەسێک ناتوانێ بەهۆی بەرژەوەندیی و هەلومەرجی تاکەکەسیی، گرووپی، مەزهەبی، ئێتنیکی یان خود جوگرافیایی، لەگەڵ کەسانیتر دوژمنایەتیی بکات. کەوابوو ئامادەش نییە کە مافیان پێشێل بکات و بەم هۆیەوەش دوژمنایەتیی کەس بکات. کەوابوو بەگوێرەی ئەم تێگەیشتنە یان پێناسەیە لە زانا و نەزان، دەکرێ بەم ئاکامە بگەیین کە مرۆڤی زانا داتوانێ دۆستی هەموو مرۆڤێک بێت، (بەڵام لەم بابەتەوە هاوڕای هەموو کەس نەبێت)، بێجگە لە وانەی کە ئامادەی دان نان و بەفەرمیی ناسینی مافی خەڵکانیتر نیین، هەڵبەت لەگەڵ ئەوانیش تەنیا تا ئەوکاتەی کە دانی پێدا دەنێن و ڕێز لە مافی هەمووان دەگرن.