زمانی دایک!
زمانی دایک!
سوورکێو زەکی
زمانی دایک!
لەدەمی کێدا دەگەڕێی؟
گەر لەدەمی
سوورپێستێکی دەرکراوی،
یان هی دەمی
مناڵگەلێکی بێ ناوی،
گەر ئاوازەی
زلهێزێکی داسەپاوی،
یان هومێدی بووژانەوەی
گەلێکی ڕاوەدونراوی!
تۆ کۆڵەکەی ڕاوەستانی
بۆ ناودار و بۆ بێناوی
تۆ ناسنامەی
تۆ پێناسەی
تۆ ژیانی
ئەتۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ ئاوی!
بەبێ دەنگیی
ئاودێر دەکەی
هەموو گەلانی گۆی زەوی
لە وشکایی و لەدەم ئاوی
تەنانەت هی گشت ئەوانەش
ناسنامەکان ئەشێوێنن
یان پێناسەکان ئەدڕێنن!
لەبەر ئەوەی
تۆ لە سۆز و لە هەوێنی
ئەوینێکی دایکانەوە
هەڵقوڵاوی
١ی ڕەشەمەی ١٣٩٠ی هەتاوی
٢٠ی فێڤرییەی ٢٠١٢ی زایینی
سوید
+ نووسەر سه شنبه بیست و ششم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:6 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.