"ئازادی!"
"ئازادی!"
ئەرێ تۆ چییت؟
چۆناوچۆن پێناسە ئەکرێیت؟
لەکاتێکا
ئەویندار و ئەمەگداران
لە لووتکەی خۆشەویستییتا
شەم ئاسا ئەتوێنەوە و
قەقنەسئاسا
لە سەر خەڵووسی جەستەیان
لەناو داوت
دەکەونە سەما و شادیی!
تۆ چەند لە ژیین خۆشەوێستتری؟
لە ساتێکا
جوانتریین و وەفادارتڕیینەکان
بۆ ئەوەی دەستەملانت بن،
ژیانی خۆیان ئەبەخشن!
لەپێناوت
ئەی ئازادیی!
سوورکێو
+ نووسەر جمعه دهم فروردین ۱۳۹۷ کاتژمێر1:13 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.