رێككه‌وتننامه‌ی له‌نێوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان!
رێككه‌وتننامه‌ی له‌نێوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌بڕیاری 34/180 له 27ی سه‌رماوه‌زی 1358 (18ی دیسامبری 1979)دا، په‌سند كرا‌و، راگه‌یاندرا كه ده‌وڵه‌تان ده‌توانن ئیمزا‌و په‌سندی بكه‌ن‌و، پابه‌ندبوونی خۆیانی پێوه رابگه‌یه‌نن. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به گوێره‌ی به‌ندی 1ی مادده‌ی 27، له 3ی سیپتامبری 1981 (12ی خه‌رمانانی 1360 ه‌وه)، ره‌چاوكردن‌و به‌رێوه‌بردنی به پێویست زانرا.
به‌سه‌رنجدان به‌مه كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رعۆده‌ن كه به‌رابه‌ری (یه‌كسانی)ی ژنان‌و پیاوان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به گشت مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانیاندا، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه كه له ژێر چاوه‌دێریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و كارگێرییه پسپۆرییه‌كاندا به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی به‌رابه‌ریی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان، مۆركراون،
به‌سه‌رنجدان به‌و بڕیارنامه، به‌یاننامه‌و راسپێرییانه‌ی له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و كارگێڕییه پسپۆرییه‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان په‌سند كراون،
نیگه‌ران له‌وه كه سه‌ره‌رای ئه‌و به‌ڵگه‌نامه جۆراوجۆرانه، جیاوازی‌دانان به دژی ژنان هه‌روا به شێوه‌یه‌كی به‌رین درێژه‌ی هه‌یه،
به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه كه هه‌ڵاواردنی ژنان، بنه‌ماكانی به‌رابه‌ریی مافه‌كان‌و رێزدانان بۆ كه‌سایه‌تیی مرۆڤ پێشێل ده‌كا‌و، پێشی به‌شداریی ژنان له ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و كولتووریی وڵات له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌گرێ‌و، له سه‌ر رێی په‌ره‌گرتنی به‌ختیاریی كۆمه‌ڵ‌و بنه‌ماڵه ده‌بێته كۆسپ‌و له‌مپه‌ر‌و، پشكوتنی به‌ته‌واویی توانایی‌و لێوه‌شاوه‌ییه‌كانی ژنان له خزمه‌ت به وڵات‌و مرۆڤایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ گیر‌وگرفت‌و كه‌ند‌و كۆسپ به‌ره‌وروو ده‌كا،
نیگه‌ران له‌وه كه ژنان له هه‌لومه‌رج‌و ژیانی هه‌ژارانه‌و ده‌سكورتانه‌دا، لانی كه‌می ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوارده‌مه‌نی، له‌شساغی، خوێندن‌و فێربوون، ده‌ره‌تانی كاركردن‌و پێویستییه‌كانی دیكه‌یان هه‌یه،
به‌و هۆیه‌وه كه له‌و باوه‌ڕه داین كه پێكهاتنی سیسته‌مێكی نوێی ئابووریی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رابه‌ری‌و دادپه‌روه‌ری، نه‌خشێكی گرنگی له به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی به‌رابه‌ریی نێوان پیاوان‌و ژناندا ده‌بێ،
به پێداگرتن له سه‌ر ئه‌م راستییه كه خاشه‌بڕكردنی ئاپارتاید‌و، كۆتایی هێنان به شكڵ‌و شێوه جۆراوجۆره‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی، جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی، ئیستیعمار، ئیستیعماری نوێ، ده‌ستدرێژی، داگیركاری، زۆرداری، خۆتێهه‌ڵقوتاندنی ده‌ره‌وه (بێگانه) له كاروباری ده‌وڵه‌تاندا، پێویستی به وه‌دیهاتنی به‌ته‌واویی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان هه‌یه،
به قه‌بوڵكردنی ئه‌وه كه پته‌وكردنی ئاشتی‌و هێمنایه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی، سڕینه‌وه‌ی ئاڵۆزییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هاوكاریی دوو لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ وه‌به‌رچاوگرتنی سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كان، چه‌ك داماڵینی به ته‌واوی‌و به تایبه‌تی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی (ناوكی) له ژێر چاوه‌دێری‌و كۆنترۆڵی ورد‌و كاریگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییدا، پێداگرتن له سه‌ر بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، به‌رابه‌ری‌و قازانجه دوولایه‌نه‌كان له پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تاندا، وه‌دیهاتنی مافه ره‌واكانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیستیعمار‌و بێگانه‌و داگیركه‌ری ده‌ره‌كی دان‌و، گه‌یشتنیان به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و، هه‌روه‌ها رێز دانان بۆ ده‌سه‌لاَتداره‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌و ته‌واوه‌تیی ئه‌رزی، ده‌بنه هۆی په‌ره‌گرتن‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، له ئاكامدا یارمه‌تی به پێكهاتنی به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیی ته‌واو له نێوان ژنان‌و پیاواندا ده‌كه‌ن،
چونكه پێمانوایه په‌ره‌گرتنی به‌ته‌واوی‌و هه‌موو لایه‌نه‌ی وڵاتێك، خێر‌و خۆشیی جیهانی‌و جێگیر بوونی ئاشتی، پێویستیان به به‌شداریی یه‌كپارچه‌ی ژنان له هه‌موو بواره‌كان له هه‌لومه‌رجی وه‌ك یه‌ك بۆ ژنان‌و پیاواندا، هه‌یه،
به له‌به‌رچاوگرتنی نه‌خشی زۆری ژنان له دابین كردن‌و هێنانه‌دیی ئاسووده‌یی بنه‌ماڵه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵداـ كه تا ئێستا به ته‌واوی لێی نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه-، گرینگیی دایكایه‌تی له باری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌و نه‌خشی دایك‌و بابه‌كان له بنه‌ماڵه‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا‌و، به ئاگاداری له‌مه كه نه‌خشی ژنان له سكوزادا نابێ ببێته به‌ردی بناغه‌ی جیاوازیدانان‌و، بارهێنانی منداڵان پێویستی به دابه‌شكردنی به‌رپرسایه‌تی له نێوان ژن‌و پیاو‌و كۆمه‌ڵدا هه‌یه،
به ئاگاداری له‌مه كه رۆڵ‌و نه‌خشی كۆنی ژنان‌و پیاوان له نێو كۆمه‌ڵ‌و بنه‌ماڵه‌دا، له پێناوی گه‌یشتن به به‌رابه‌ریی ته‌واو له نێوان ژنان‌و پیاواندا پێویسته ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردابێ،
شێلگیر‌و پێ‌داگر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی رێوشوێنه دیاریكراوه‌كانی به‌یاننامه‌ی نه‌هێشتنی فه‌رقوجیاوازی دژ به ژنان‌و، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویست بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و جیاوازییانه له هه‌موو شكڵ‌و شێوه‌كانیاندا، له سه‌ر ئه‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن:
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی 1:
مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌ی "جیاوازی‌دانان به دژی ژنان" له‌م رێككه‌وتننامه‌دا، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵاواردن، ده‌رهاویشتن، بێ‌به‌شكردن‌و سنوور دیاریكردنانه‌ن كه له سه‌ر بناغه‌ی زایه‌ند (جنس) به‌ڕێوه ده‌چن‌و، مه‌به‌ستیان ئاكامی هه‌ر هه‌موویان بێبه‌ری كردنی ژنان له مافه ئینسانییه‌كانیان‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له بواره سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و مه‌ده‌نییه‌كاندا‌و، هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به‌وانه‌وه‌یه.
مادده‌ی 2:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، هه‌موو چه‌شنه جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان مه‌حكووم ده‌كه‌ن‌و، راده‌گه‌یه‌نن كه ده‌ستبه‌جێ به هه‌موو ئامراز‌و شێوازێكی گونجاوه‌وه، سیاسه‌تی نه‌هێشتنی جیاوازی به‌رانبه‌ر به ژنان ده‌گرنه پێش‌و، هه‌ر به‌م نیازه‌شه‌وه به‌رعۆده ده‌بن كه:
ئه‌لف- ئه‌سڵی به‌رابه‌ریی ژنان‌و پیاوان له یاسای بنه‌ڕتی‌و قانوونه پێوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا- ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌گونجابێ- بگونجێنن‌و، جێبه‌جێ بوون‌و به‌ڕێوه‌چوونی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌م ئه‌سڵه به هۆی دانانی قانوون‌و له رێگای گونجاوی دیكه‌وه، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،
ب- به هۆی په‌سندكردنی قانوونی گونجاو‌و له‌بار‌و، له رێگای هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی دیكه‌وه كه دیاریكردنی سزا بۆ پێشێلكه‌ران یه‌كێكیانه، له هه‌وڵی نه‌هێشتنی فه‌رقوجیاوازی به‌رانبه‌ر به ژناندا بن،
پ- پشتیوانیی قانوون له مافه‌كانی ژنان له سه‌ر بناغه‌ی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ پیاواندا‌و، پشتیوانیی كاریگه‌ر بۆ ژنان له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره كرده‌وه‌و هه‌نگاوێكی تێكه‌ڵ به فه‌رقوجیاوازی له لایه‌ن ده‌زگا‌و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی سه‌لاحییه‌ت پێدراوی نه‌ته‌وه‌یی‌و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌وه، دابین بكه‌ن،
ت- له هه‌ر جۆره كرده‌وه‌و هه‌نگاوێكی تێكه‌ڵ به فه‌رقوجیاوازی دژی ژنان خۆبپارێزن‌و، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و به‌رپرسایه‌تییانه ] كه به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كه‌وتۆته سه‌رشانیان[ له لایه‌ن ناوه‌ند‌و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان ]ی وڵاتی خۆیان[ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،
ج- هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكی پێویست به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جیاوازی به دژی ژنان له لایه‌ن هه‌ر كه‌س‌و هه‌ر رێكخراو‌و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تییه‌وه بێ، هه‌ڵبگرن.
چ- به مه‌به‌ستی گۆڕینیان هه‌ڵوه‌شاندنی قانوون، بڕیار، دابونه‌ریت‌و ره‌فتاری ئه‌وتۆ كه به‌رانبه‌ر به ژنان جیاوازی داده‌نێن، قانوون دابنێن‌و رێوشوینی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ح- هه‌موو سزا‌و ته‌مبێ یه‌ك له ئاستی وڵاته‌كه‌یاندا كه ده‌بنه هۆی جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.(*)
مادده‌ی 3:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندان ده‌بێ له گشت بواره‌كان، به تایبه‌تی له بواره سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و كولتوورییه‌كاندا، به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی گونجاو، یه‌ك له‌وان دانانی قانوون، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌ره‌گرتوویی و پێشكه‌وتنی به ته‌واویی ژنان‌و، هه‌روه‌ها ده‌ست راگه‌یشتنی ئه‌وان به مافه ئینسانییه‌كان‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له سه‌ر بناغه‌ی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاواندا، تێبكۆشن.
مادده‌ی 4:
1ـ گرتنه پێشی رێوشوێنی تایبه‌تی‌و كاتی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه كه ئامانجیان پێكهێنانی خێراتری به‌رابه‌ری له نێوان ژنان‌و پیاوانه، نابێ وه‌ك "جیاوازی‌دانان" به‌و مانایه كه له‌م رێككه‌وتننامه‌دا هاتووه، سه‌یری بكرێ. ئه‌م هه‌نگاوانه جگه له‌وه‌ی نابێ ببنه هۆی ]مانه‌وه‌و[پاراستنی پێوانه‌و پێوه‌ره نابه‌رابه‌ره‌كان، ده‌بێ دوای به‌دیهاتنی ره‌فتار‌و ده‌رفه‌تی به‌رابه‌ر، كۆتاییان پێبهێنرێ.
2ـ گرتنه پێشی رێوشوێنی تایبه‌تی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه بۆ وێنه هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له دایكایه‌تی له‌م رێككه‌وتننامه‌دا گونجاون، به جیاوازی‌دانان دانانرێن.
مادده‌ی 5:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی گونجاو له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌ڵده‌گرن:
ئه‌لف- گۆڕینی ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كانی پیاوان و ژنان به مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی ده‌مارگرژی‌و گشت شێوازه كۆنه‌كان‌و نه‌ریتی جۆراوجۆری دیكه كه به چاوی سووك ته‌ماشای ژن‌و پیاو ده‌كه‌ن، یان یه‌كێكیان، له‌وی دیكه به زیاتر ده‌زانن‌و یان ده‌یانه‌وێ نه‌خش‌و رۆڵه كلێشه‌ییه‌كانی ژنان‌و پیاوان به نه‌گۆڕی بمێننه‌وه.
ب- دڵنیا بوون له‌وه كه تێگه‌یشتنی دروست له دایكایه‌تی وه‌ك ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، هاوبه‌شبوونی به‌رپرسایه‌تیی په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵان له نێوان دایك‌و بابدا به‌شێك ده‌بێ له فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاكامی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه‌دا قازانجی منداڵان هه‌موو كات له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێ.
مادده‌ی 6 :
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی پێشگیری له‌راگوێزتن‌و هێنان‌و بردنی ناقانوونی‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له له‌شفرۆشیی ژنان، هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست كه یه‌ك له‌وان دانانی قانوونه، هه‌ڵده‌گرن.
به‌شی دووهه‌م
مادده‌ی 7 :
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بۆ لابردنی جیاوازی به‌رانبه‌ر به ژنان له ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن، به تایبه‌تی ئه‌و مافانه‌ی خواره‌وه له هه‌لومه‌رجی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاواندا، بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ن:
ئه‌لف- ده‌نگدان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و راپرسییه گشتییه‌كاندا‌و، هه‌بوونی ده‌رفه‌تی خۆكاندید كردن له هه‌موو ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژێردراوی گشتیدا:
ب- به‌شداری له دیاریكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت‌و جێبه‌جێكردنیدا‌و، دیاریكران بۆ به‌رپرسایه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و به‌رێوه‌بردنی هه‌موو به‌رپرسایه‌تییه‌كان له هه‌موو ئاستێكی ده‌وڵه‌تیدا:
ت- به‌شداری له رێكخراوه‌و ئه‌نجومه‌نه ناده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا.
مادده‌ی 8:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن تا بێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌ك‌و له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاواندا، ده‌ره‌تان به ژنان بدرێ وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌وان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵبسووڕێن‌و له تێكۆشانی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، نه‌خشیان هه‌بێ.
مادده‌ی 9:
1ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له بواری وه‌رگرتن، گۆڕینیان پاراستنی ره‌گه‌زنامه (تابعیت)دا، مافی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌ده‌ن به ژنان. ده‌وڵه‌تان به تایبه‌تی ئه‌و مافه بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن كه مێرد كردن به پیاوێكی بێگانه (خه‌ڵكی وڵاتێكی دیكه)، یان گۆڕینی ره‌گه‌زنامه‌ی پیاوی ژندار، له‌خۆڕا نابنه هۆی گۆڕانی ره‌گه‌زنامه‌ی ژنه‌كه، یان بێبه‌ری بوونی ئه‌و له نیشتمان، یان به‌سه‌رداسه‌پانی ره‌گه‌زنامه‌ی مێرده‌كه‌ی.
2ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام مافی وه‌ك یه‌ك به ژنان‌و پیاوان له‌باره‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی منداڵانیانه‌وه ده‌ده‌ن.
به‌شی سێهه‌م
مادده‌ی 10:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ ژنان له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا، هه‌رچه‌شنه هه‌نگاوێكی پێویست بۆ لابردنی جیاوازی له دژی ژنان هه‌ڵده‌گرن. به تایبه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رانبه‌ریی ژن‌و پیاو ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن:
ئه‌لف- هه‌لومه‌رجی وه‌ك یه‌ك له بواری فێركردنه فه‌ننی‌و حیرفه‌ییه‌كاندا‌و، به مه‌به‌ستی ده‌ست راگه‌یشتن به فێربوون‌و، وه‌رگرتنی بڕوانامه له دامه‌زراوه فێركارییه جۆراوجۆره‌كان له شار‌و گونده‌كاندا،
ئه‌م به‌رانبه‌رییه ده‌بێ له قۆناغه‌كانی پێش چوونه قوتابخانه، فێربوونی گشتی، فه‌ننی‌و حیرفه‌یی‌و خوێندنی فه‌ننیی به‌رز‌و هه‌روه‌ها ده‌وره حیرفه‌ییه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
ب- ده‌ست راگه‌یشتن به به‌رنامه‌ی ده‌رسیی وه‌ك یه‌ك، تاقیكاریی وه‌ك یه‌ك، مامۆستایانی هاوئاست له باری لێوه‌شاوه‌یی‌و بڕوا پێكراوییه‌وه، شوێن‌و جێگای وه‌ك یه‌ك‌و ئیمكانات‌و پێداویستیی وه‌ك یه‌ك بۆ فێربوون له باری چۆنایه‌تییه‌وه.
پ- له‌نێوبردنی هه‌ر چه‌شنه تێگه‌یشتنێكی ده‌قگرتوو (كلیشه‌یی) له باره‌ی نه‌خشی ژنان‌و پیاوان له هه‌موو ئاست‌و جۆر‌و شێوه جیاوازه‌كانی فێركردندا له رێی هاندان‌و بوار ره‌خساندن بۆ خوێندنی تێكه‌ڵاو‌و شێوازه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی فێربوون كه رێگای گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته خۆش ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی له رێگای چاوخشاندنه‌وه به كتێبه ده‌رسییه‌كان‌و به‌رنامه‌ی فێركردن له قوتابخانه‌كاندا‌و به‌راوردكردنی شێوازه‌كانی فێركردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
ت- پێكهێنانی ده‌ره‌تانی وه‌ك یه‌ك به مه‌به‌ستی كه‌ڵكوه‌رگرتن له بورس‌و ئیمتیازه‌كانی دیكه‌ی خوێندن.
ه- دابینكردنی ئیمكاناتی وه‌ك یه‌ك به مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به درێژه‌ی خوێندن، بۆ وێنه به‌رنامه‌كانی خوێنده‌وار كردنی گه‌وره‌ساڵان به تایبه‌تی ئه‌و به‌رنامانه‌ی به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری كه‌لێنی نێوان ژنان‌و پیاوان له بواری خوێنده‌واریدا دارێژراون،
ج- هێنانه‌خواری رێژه‌ی ئه‌و كچه قوتابییانه‌ی كه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن‌و، دانانی به‌رنامه بۆ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی كه زوو ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتووه.
چ- دابینكردنی پێداویستیی وه‌ك یه‌ك بۆ به‌شداریی چالاكانه‌ی ژنان له وه‌رزش‌و راهێنانی له‌شدا.
ح- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و رێوشوێن‌و زانیارییه دیاریكراوانه‌ی سڵامه‌تی‌و له‌شساغیی بنه‌ماڵه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. رێنوێنی له باره‌ی چۆنیه‌تیی كۆنترۆڵی زاوزێ له بنه‌ماڵه‌دا، له‌و زانیاری‌و رێوشوێنانه‌ن.
مادده‌ی 11:
1ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن تا هه‌ر جۆره جیاوازیدانانێك به دژی ژنان له باره‌ی كار‌و پیشه‌وه له نێو ببه‌ن‌و له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌سلی به‌رانبه‌ریی ژن‌و پیاو، مافی وه‌ك یه‌ك بۆ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا:
ئه‌لف- مافی كاركردن وه‌ك مافێكی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌ر مرۆڤێك،
ب- مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی وه‌ك یه‌ك بۆ دامه‌زران له‌سه‌ر كار، كه به‌ڕێوه‌بردنی پێوانه‌و رێوشوێنی وه‌ك یه‌ك بۆ دامه‌زراندن یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌یه،
ت- مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی كار‌و پیشه، مافی چوونه سه‌ری پله‌و پایه، مافی دڵنیا بوون له باری ]له‌ده‌ست نه‌دان‌و ده‌رنه‌كران له‌سه‌ر[ كاره‌وه‌و مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو ئیمتیاز‌و هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت به كار‌و پیشه‌و، مافی به‌شدار بوون له ده‌وره پسپۆرییه‌كان‌و كلاسه‌كانی فێركردنه‌وه‌ی دووباره‌دا، بۆ وێنه ده‌روره‌كانی فێربوونی كار‌و به‌شداری له ده‌وره‌كانی فێربوونی پسپۆری‌و راهێنانی قۆناغ به قۆناغدا،
ج- مافی وه‌رگرتنی هه‌قده‌ستی به‌رانبه‌ر‌و هه‌روه‌ها كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئیمتیازه‌كان‌و، مافی به‌ره‌وروو بوون له‌گه‌ڵ ره‌فتاری وه‌ك یه‌ك له‌و كارانه‌دا كه بایه‌خی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له‌گۆڕێدا بوونی داوه‌ریی وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و نرخاندنی چۆنایه‌تیی ئه‌و كارانه‌ی وه‌ك یه‌كن،
چ- مافی كه‌ڵ وه‌رگرتن له بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌تی له قۆناغه‌كانی خانه‌نشینی، بێكاری، نه‌خۆشی، بێ‌توانایی، پیری‌و جۆره‌كانی دیكه‌ی په‌ككه‌وته‌یی‌و، هه‌روه‌ها مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مه‌ره‌خه‌سی به مووچه‌و هه‌قده‌سته‌وه،
ح- مافی پارێزرانی سڵامه‌تی‌و له‌شساغی‌و، به‌رێوه‌چوونی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، كه پشتیوانی له ئه‌ركی سكوزا‌و به‌رهه‌مهێنانی منداڵ یه‌ك له‌وانه،
2ـ به مه‌به‌ستی پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی كرده‌وه‌ی تێكه‌ڵ به فه‌رقوجیاوازی دژی ژنان له سۆنگه‌ی مێردكردنیان دووگیان بوونیانه‌وه‌و، به نیازی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له بواری كاركردندا، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵ ده‌گرن:
ئه‌لف- وه‌ده‌رنانی ژنان له‌سه‌ر كار سه‌باره‌ت به دووگیان بوون‌و مه‌ره‌خه‌سی وه‌رگرتن به بۆنه‌ی منداڵبوونه‌وه‌و، جیاوازی‌دانان به هۆی بارودۆخی ژن‌و مێردایه‌تییانه‌وه، قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا، سزا قانوونییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن،
ب- مه‌ره‌خه‌سی پێدان له كاتی منداڵبوون‌و زه‌یستانیدا، بێ ئه‌وه‌ی له مووچه‌و ئیمتیازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌یان بێبه‌شیان بكه‌نیان به‌و بۆنه‌یه‌وه كاری پێشوویان له ده‌ست بده‌ن.
پ- هاندانی پێشكێشكه‌رانی خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دایك‌و بابه‌كان بتوانن به‌رپرسایه‌تییه بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسایه‌تییه شوغڵییه‌كانیان‌و به‌شدارییان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوهه‌نگاو بكه‌ن، به تایبه‌تی له رێگای پێكهێنان‌و په‌ره‌پێدانی رایه‌ڵكه‌ی تایبه‌ت به چاوه‌دێریی منداڵانه‌وه،
ت- دابینكردنی پشتیوانیی تایبه‌تی بۆ ژنان له كاتی دووگیانی‌دا، به تایبه‌تی له‌و كارانه‌دا كه مه‌ترسییان بۆ ئه‌وان هه‌یه،
3ـ ئه‌و قانوونانه‌ی به لایه‌نگری‌و پشتیوانی له ژنان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێكرا، نێوه نێوه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی زانست‌و تێكنۆلۆژیدا، ده‌بێ سه‌رله‌نوێ چاویان پێدا بخشێندرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئاڵ‌وگۆڕیان تێدا پێكبێ، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه یان ماوه‌كه‌یان نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی 12:
1ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بۆ له‌نێوبردنی جیاوازی‌دانان به‌رانبه‌ر به ژنان له بواری چاوه‌دێرییه پزیشكییه‌كاندا، هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن تا ده‌ستیان به خزمه‌ته له‌شساغییه‌كان، یه‌ك له‌وان خزمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆنترۆڵی زاوزێ له سه‌ر بناغه‌ی ره‌چاوكردنی به‌رانبه‌ریی نێوان ژنان‌و پیاوان، رابگا.
2ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام جگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له به‌ندی 1ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌و خزمه‌تانه‌ش كه ژنان له كاتی دووگیانی، منداڵبوون‌و زه‌یستانیدا پێویستیان ده‌بێ، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی پێویستدا پێڕاگه‌یشتن‌و خزمه‌تی خۆڕایی‌و هه‌روه‌ها خوارده‌مه‌نیی پێویست له قۆناغی دووگیانی‌و شیردان به منداڵدا، بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ن.
مادده‌ی 13:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جیاوازی به‌رانبه‌ر به ژنان له بواره‌كانی دیكه‌ی ژیانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رانبه‌ریی ژنان‌و پیاوان، مافی وه‌ك یه‌ك به تایبه‌تی له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن:
ئه‌لف- مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئیمتیازه بنه‌ماڵه‌ییه‌كان،
ب- مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له قه‌رزه بانكییه‌كان، "رهن"(گره‌ودانان)و ئیعتیباره داراییه‌كان،
پ- مافی به‌شداری له چالاكییه سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كان، تێكۆشانه وه‌رزشییه‌كان‌و هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كولتووریدا.
مادده‌ی 14:
1ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام گیروگرفته تایبه‌تییه‌كانی ژنانی لادێ ده‌بینن‌و سه‌رنجێكی تایبه‌تی ده‌ده‌ن به‌و نه‌خشه گرنگه كه ئه‌م ژنانه له ژیانی ئابووریی بنه‌ماڵه‌كانیاندا، به تایبه‌تی له كاری به‌شه غه‌یره ماڵییه‌كانی ئابووریدا هه‌یانه‌و، هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن تا نێوه‌رۆكی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له باره‌ی ژنانی نا
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:40 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.