کورته‌یه‌ک له مێژووی گه‌لی کورد!
پێشه‌کی
شارستانییه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بریتییه له کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی ماددی‌و مه‌عنه‌ویی که به‌هره‌ی خه‌باتوو تێکۆشانی فیکری و زانستیی تاکو کۆمه‌ڵی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ن. له ژیان‌و مێژووی نه‌ته‌وه‌کاندا هه‌ورازو نشێوی زۆر هاتوونه ڕێگه‌و به‌رزیی و نزمیی زۆر ده‌بیندرێن. هه‌ندێک له‌م نه‌ته‌وانه به‌پێی هه‌لو مه‌رجێک که بۆیان ڕه‌خساوه‌و به پێی جوگرافیا‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی ده‌وروبه‌ریان هه‌لی باشتریان بۆ ڕه‌خساوه‌و خۆشیان هه‌له‌کانیان باشتر له کورد قۆزتونه‌ته‌ه.
گه‌لی کورد یه‌کێک له کۆنترین نه‌ته‌وه‌کانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ڕیشه‌کانی له قوڵایی مێژووه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و به‌درێژایی ئه‌م مێژووه‌ش تووشی کێشه‌و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه هاتووه و به هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ک که هاتۆته ڕێی، به قوربانیی و به‌هایه‌کی زۆر خۆی له قه‌ڵاچۆکردنی یه‌کجاره‌کی و له‌ناوچو‌ون رزگار کردووه.
بێگومان مێژووی شارستانییه‌تی مرۆڤ زۆر له مێژووی ژیانی ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی که‌متره، که‌چی هه‌ر ڕۆژێک که که‌رسته‌و پاشماوه‌ی ئاسه‌واری کۆن زیاتر ده‌بیندرێنه‌وه، گومانی ئه‌و ڕاستییه زیاتر ده‌بێت که زیاتر له سه‌دان هه‌زارساڵه مرۆڤ له سه‌رزه‌ویدا ده‌ژیت. به‌ڵام ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م مێژووه دوور‌و درێژه ته‌نیا ده‌ی سه‌لمێنن که مرۆڤ له‌ژیاندا بووه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک نیشانده‌ری هه‌بونی ژیانی شارستانی ئه‌مڕۆ له ڕۆژگاره کۆنه‌کاندا ده‌رنه‌که‌وتووه و نووسراوه‌یه‌کیش له‌م بوواره‌دا نه‌دۆزراوه‌ته‌و که ڕاستییه‌کان زیاتر ده‌رخات.
بۆ ناسینیی نه‌ژادی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان به زه‌حمه‌ت ده‌کرێت زیاتر له 3500 ساڵ پێش له‌داییک بونی مه‌سیح(د خ) بگه‌ڕێینه‌وه دوواوه و پێش له‌م کاته‌ش زۆرتری زانیارییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ساسی بۆچون و گومانه و ئێمه ناگه‌یه‌ننه ئامانجێکی ڕوون. لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به مێژووی زۆر کۆنی کورده‌وه هه‌بێت و بۆ ئێمه نووسرابێت ئه‌وه‌یه که گووایه ئاریاییه‌کان نزیکه‌ی 3500 ساڵ به‌ر له له‌داییک بوونی مه‌سیح، ( هه‌ندێک سه‌رچاوش ده‌ڵێن 3500 ساڵ به‌ر له‌ئێستا) له باشووری ڕوسیه‌وه به‌ره‌و باکووری قه‌فقازو زه‌ریای ڕه‌ش کۆچیان کردووه و پاشان هاتوونه‌ته ناو ڕۆژئاوای ئاسیا‌و بونه‌ته دوو ده‌سته ، ده‌سته‌یه‌کیان به‌ره‌و ئه‌ورووپا ڕۆییشتوونه‌و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپیان پێک هێناوه و گرووپی دووهه‌میشیان بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێکیان له لای هیمالیاوه به‌ره‌و هێند چوونه‌و له په‌نجابدا جێگیر بوونه و نه‌ته‌وه‌ی هیندیان پێک هێناوه به‌ڵام به‌شیی دووهه‌میان له فه‌لاتی ئێران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و پاشان ژماره‌ی ئه‌م گروپه زیاتر بوونه. ئه‌وانه‌ش به دوو به‌شدا دابه‌ش بوونه، به‌شێک له‌وانه له پێده‌شته‌کانی ئێران‌دا جێگیر بوونه و به پارس ناوبانگیان ده‌رکردوه و به‌شه‌که‌یتریشیان به‌شێوازی کۆچبه‌ری به‌ره‌و کێوه‌کانی زاگرۆس هاتوونه‌و بریتی بونه له لولویی ،گوتی ، مانای ، کاردوش ، خالیدی ، کاردۆ و ماده‌کان که هه‌رکامێکیان به‌سه‌رهاتی جیاوازی هه‌یه.
ماده‌کان
له‌و گروپه‌ی که به‌ره‌و پێده‌شته‌کانی ئێران چووبوون(پارسه‌کان)هه‌خامه‌نشیه‌کانو له گرووپی کۆچبه‌ره‌کانی زاگرۆسیش ماده‌کان وه‌ک ده‌سه‌ڵات هاتنه ئارا. واته ڕه‌گه‌زی پارسه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌خامه‌نشیه‌کان و هی کورده‌کانیش ده‌چێته‌وه سه‌ر ماده‌کان. ماده‌کان له 700 هه‌تا 550 ی پێش له‌داییکبونی مه‌سیح(دخ) بۆ ماوه‌ی 150 ساڵ وه‌ڵاتێکی ناودارو به هێزیان هه‌بووه و له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌کان و پارسه‌کاندا، به‌سه‌ریاندا سه‌رکه‌وتوونه به‌ڵام له کۆتایی ده‌سه‌لاتیاندا، له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌خامه‌نشیه‌کاندا شکستیان هێناوه‌و هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام، گه‌لی کورد به‌ژێرده‌ستی ماوه‌ته‌وه. پاش هاتنی ئایینی ئیسلام خه‌ڵکی ( به خۆشی یان به گوێره‌ی هه‌ندێک سه‌رچاوه به زۆره‌ملێ و به شه‌مشیر) زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بوون به موسڵمان و له کوردستان ئیماره‌ته‌کانی کوردیی پێکهاتن. ده‌گوترێت له‌دووای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌لیفه‌کانو ده‌وڵه‌ته‌کانی ئیسلامی له ڕووحیه‌ی دادپه‌روه‌ریو یه‌کسانییخوازیی، سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش‌و به‌رگریو خۆپاراستن له کوردستان ده‌ستیان پێکردووه‌و هه‌تا گه‌ییشتۆته سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌کانی جیهانی یه‌که‌م و دووهه‌م، له‌قاڵبی جیاواز و له ناوچه‌گه‌لی جیاوازی کوردستان به‌رده‌وام بووه. به‌ش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌کانی جیهانیی یه‌که‌م و دووهه‌میش، سه‌رهه‌ڵدان و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له خۆ پاراستن و هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی ئیماره‌ت ، گواستراوه‌ته‌وه بۆ خه‌باتی حیزبایه‌تی و شۆڕشی سیاسیی و چه‌کداری بۆ ووه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کانی.
دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نییه که کورد پێشتر حه‌زی له سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوبێت به‌ڵام ئاڵوگۆڕی ئه‌و سه‌رده‌مانه که کورد ته‌نیا تووانیویه‌تی ئیماره‌ت به‌ده‌ست بێنێت(که له ڕاستیدا ئیماره‌ته‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مانه ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر زیاتریان هه‌بووه له داخوازیی زۆربه‌ی حیزبه کوردیه‌کانی ئه‌وڕۆ) و هه‌روه‌ها هزری کورد له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌هۆی ناهۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بریتی بووه له شانازی‌کردن به‌وه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئیسلامی برای یه‌کن و پاشانیش نه‌وه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکو زۆریه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانیتری ده‌ورو به‌ریش هه‌تا ئه‌م دوواییانه هه‌ر ئاوایان بیر کردۆته‌وه و مه‌ترسیی دووپاتبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌تاڵه‌کانی هێرشکه‌رانی کۆنی وه‌ک چه‌نگیز و ئه‌سکه‌نده‌ر و هه‌لاکۆ و ... هه‌ندێک جار وای لێکردوون که بیری ئۆممه‌تی بوون به‌سه‌ر هزری نه‌ته‌وایه‌تییاندا زاڵ بێت و ئه‌وه‌ی پێویست بووه نه‌یزانن یان نه‌یکه‌ن.
وه‌کو کورد له‌ناو ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامییدا ده‌ساڵاتین که‌وتۆته ده‌ست، ناوی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی(1193تا1138م)، که‌ریمخانی زه‌ند(1779تا1701م) و نادرشای ئه‌فشاری(1748تا 1688) به‌رچاوتره به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێکرا، به‌هۆی نه‌بوونی هزر و هۆشیایی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، ئه‌وانه‌ش هیج کارێکی به‌رچاویان بۆ کورد نه‌کردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوو نووس و سیاسییه‌کانی غه‌یره کورد که‌متر باسی کورد بوونیان ده‌که‌ن و وویستویانه زۆرتر ووه‌ک ئێرانی ناویان بێنن.
له ئیماره‌ته به‌رچاوه‌کانیتری کورده‌کان(959 تا979 م) له حه‌سه‌ن ئاوای هه‌ڵکه‌وتو له باشووری کێوی بێستوونی کرماشان بووه ، هه‌روه‌ها ئیماڕه‌تی دیاربه‌کر و ئورفه(940 تا 1096 م)که خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیه‌کی زۆر بوونه . ناوی ئیماره‌ته‌کانی کورد به گشتیی بریتی بوونه له< ئه‌میریان ، پاڵنگان ، ماهیده‌شت ، بانه ، زه‌نگه‌نه ، دوونبولی شیروانه، میافارقین ، حاکمانو برادۆست ، جزیرو بۆتان ، بادینان، لوڕ، شاره‌زوور، دینوور و دیاربه‌کر و زۆر شوێنیتریش> که هه‌رکام له‌وانه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌یه‌کی کوردستان بوونه‌و ته‌نانه‌ت هێنده‌کیان خوتبه‌کانی جه‌ماعه‌تیشیان( که له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌ناوی خه‌لیفه‌وه ده‌خوێندرانه‌وه) به ناوی ئیماره‌تی خۆیان خوێندۆته‌وه.
له سه‌ده‌ی 16 ی میلادیدا به‌هۆی سازبوونی شه‌ڕی نێوان سه‌فه‌ویه‌کان و تورکه‌کان ، کوردستان بۆته مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان سه‌فه‌ویه‌کان و عوسمانییه‌کان و له پاش شه‌ڕی ناسراو به چاڵدوران(1514م) کوردستانیان کرده دوو به‌ش و به‌سه‌ر ئێران‌و عوسمانییدا دابه‌شیانکرد. له ئاکامی ئه‌و دابه‌شبوونه‌دا، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتۆته ده‌ستی سه‌فه‌ویه‌کان و باشوور، ڕۆژئاوا‌و باکووریش که‌وتۆته ده‌ستی تورکه‌کان(1639م له نێوان سوڵتان مرادی چواره‌م و شا عه‌بباسی سه‌فه‌وی) له‌م شه‌ڕه‌دا کورده‌کان لایه‌نی عوسمانییه‌کانیان گرت که هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه سوڵتانی ئه‌وکاتی عوسمانی ڕێزێکی زۆری له کورده‌کان ده‌نا به‌ڵام له 1830م سوڵتان مه‌حموود که هه‌ستی کرد کارێکی به کورده‌کان نه‌ماوه، هێرشی کرده سه‌ر کوردستان و شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ تورکه‌کان و ئێرانییه‌کان له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا نێوه نێوه هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوه که له‌و سه‌رده‌مدا محه‌ممه‌د پاشای ڕه‌واندزی له باشوور هه‌ولێر ومو‌سڵی گرتن و به‌درخان پاشا له ڕۆژئاوا‌و باکور، دیاربه‌کرو سحردیی له چه‌نگ تورکه‌کان ڕه‌زگار کردن که پاشان به‌هۆی هێرشی تورکه‌کان ئه‌و ئیماره‌تانه‌ش له‌ناوچون.
مه‌لا ئیدریسی بتلیسی ناسراو به حه‌کیمیی بتلیسی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆکێکی کورد بووه، سه‌ره‌تا له شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی نزیک بۆته‌وه به‌ڵام پاشان خۆی له عوسمانییه‌کان نزیک کردۆته‌وه و لایه‌نی بایه‌زیدیی دووهه‌م و سوڵتان سه‌لیمیی یاوه‌زی گرتووه‌و هه‌وڵێکی زۆری بۆ یه‌کگرتنی کورده‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا داوه، به‌ڵام سوڵتان سه‌لیم پاش تیکشکانی سوپای سه‌فه‌ویی که کاری به کورده‌کان نه‌ماوه ، ده‌ستی به کوشتن‌و بڕینیی کورده‌کان کردووه. گۆیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بووه که مه‌لا ئیدریس(1514 م) له‌وپه‌ڕی هوشیاریدا تووانیویه‌تی به پاراستنیی ئیماره‌ته‌کان به یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌کاندا خزمه‌تێکی شایان به کورد بکات و جگه له پاراستنی کورد له مه‌ترسیی له‌ناوچون ، 23 ئیماره‌تیشی له دیاربه‌کر تا موسڵ رێکخستووه‌و وه‌ک شێوازی فیدڕاڵیی به‌ڕێوه‌ی بردوون که چیی ناوی فیدرالیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌بوبێت و ده‌وترێت که یه‌که‌م که‌س بووه له‌پاش نه‌مانی ئیمپراتۆریی ماده‌کان تووانیویه‌تی نه‌وعێک خودگه‌ردانیی بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر بکات، هه‌رچه‌ند له‌پاش مردنی مه‌لا ئیدریس (1520) سه‌رۆک هۆزو گه‌وره‌کانی کورد به‌ربوونه گیانی یه‌کترو ئه‌وه‌ی هه‌یان بوو ئه‌ویشیان به‌فیڕۆدا. له‌مباره‌وه هاندێک له لێکۆڵه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌گه‌ر له‌ناو سه‌رۆکه‌کانی کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوای مه‌لائیدریس، که‌سێکیتری دڵسۆز و ڵێزانی ووه‌ک مه‌لا ئیدریس هه‌بووایه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆری نه‌ده‌خایه‌ند که کورد وڵاتی سه‌ربه‌خۆی ده‌بوو و ئه‌وڕۆکه کورد ئه‌وهه‌موو نه‌هامه‌تیو ڕۆژ ڕه‌شییه‌ی نه‌ده‌دیت.
له ناوچه‌کانیتر له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌ته‌کاندا، ناوی ئیماره‌تی ئه‌رده‌ڵان به‌رچاوه که له ساڵی(1207 م) له حه‌سه‌ن ئاوا‌و پاشان له سنه به ده‌ستی کڵۆل به‌گ دامه‌زراوه‌و پاشان هه‌مه‌دان ، کرماشان ، هه‌ولێر و مووسڵی گرتوونه‌و هێرشیی کردۆته سه‌ر بادینان و ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر کار بووه‌و زۆربه‌ی ئیشه‌کانی خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه بردوون به‌ڵام میژوو نووسان ده‌ڵێن له‌م سه‌رده‌مه‌دا هۆشیاریی نه‌ته‌وایه‌تییان زۆر که‌م بووه. له ئه‌میره‌کانی ئه‌رده‌ڵان گۆیا له ده‌ورانی ئه‌مانووڵڵاخانی والی، چاکسازییه‌کی زۆر کراوه به‌ڵام به‌هاتنی غوڵام شاخان ده‌ورانی درێژخایه‌نی ئیماره‌تی ئه‌رده‌ڵان کۆتایی پێهاتووه.
ئیماره‌تی بابان(1677م)
ئیماره‌تێکیتری ناودار، ئیماره‌تی بابانه‌کان بووه که له قه‌ڵاچوالان و سلێمانییه(1677م) به‌ده‌ستی بابا سولێمان کوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌د دامه‌زراوه و ناوچه‌کانی بڵباس ، ئه‌رده‌ڵان و موکریانیان له‌به‌ر‌ده‌ست دابووه. له ده‌ورانی عه‌بدوڕه‌حمان پاشادا، سولێمان پاشا والی به‌غدا بووه و له دژی حکومه‌تی عوسمانی سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌ربۆیه‌ش عه‌بدوڕه‌حمان پاشا هێرشی کردۆته سه‌رو به‌غدای گرتووه‌و سولێمان پاشاشی کوشتووه‌و عه‌بدوڵڵا پاشای له جێگه‌ی ئه‌و داناوه‌و پاشان شاره‌که‌ی چۆڵ کردووه.
به‌ڕای به‌شێک له مێژوونووسان، جگه له‌و پیاوه‌تییه بێبه‌رامبه‌رانی کورد له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، (له ده‌ورانی ئیماره‌ته‌کاندا) به‌دبه‌ختی گه‌وره‌ی کورده‌کان له‌وه‌دا بووه که هه‌رکامێکیان بۆ خۆشحاڵی‌و ڕازیکردنی حکومه‌تی ناوه‌ندی، هێرشیان کردۆته سه‌ر یه‌کو ماڵی یه‌کتریان بۆ پاشاکانی غه‌یره‌کورد وێران کردووه که له‌ڕاستییداحکومه‌ته‌کانی ناوه‌ندیش له‌م ئاژاوه نانه‌وه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه. حکومه‌تی ئێرانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان، ئه‌میره‌کانی ئه‌رده‌ڵانیان له دژی بابانه‌کان هان داوه و شه‌ڕیان له‌نێواندا هه‌ڵایساندوون. ده‌ورانیی ده‌سه‌ڵاتیی150ساڵه‌ی بابانه‌کانیش له‌ساڵی1851م به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵڵاپاشای کوڕی سولێمان پاشای سێهه‌م کۆتایی پیهاتووه.
بزووتنه‌وه‌ی به‌درخان 1802تا 1868
له دووایین حکومه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به هۆی به‌ربڵاویی حکومه‌ت و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی رۆژبه‌ڕۆژی خه‌لیفه‌کان له ڕوحیه‌ی یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌ریی، ده‌ره‌به‌گیو زوڵم‌وزۆری له هه‌مو شوێنێکدا به‌دیده‌کراو فه‌رمانه‌کانی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌سه‌ر وه‌خۆهاتنه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی کاردانه‌وه‌یه‌کی زیاتری هه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له ساڵه‌کانی 1802تا 1868 به‌درخان پاشای کوڕی عه‌بدوڵڵاخانبه‌گ له ویلایه‌تی جزیره به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ری هه‌ڵداو خه‌ڵکێکی زۆری تینوی ئازادی له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه و ناوچه‌کانی وان. باشقه‌ڵا، سیورووک، مووسڵ، ره‌واندز، مه‌هاباد و وێرانشاریان ئازاد کرد و له باکوور تا ده‌روازه‌ی دیاربه‌کریش چوونه پێش، له ساڵی 1842 ناوی ئه‌میری بۆتانیان له‌سه‌ر خۆ دانا، شاری جزیره‌یان کرده پایته‌ختی خۆیان، سکه‌ی پوڵییان به‌ناوی خۆیان ده‌رکرد، کارخانه‌ی ئه‌سله‌حه سازیی و باڕووتییان له‌م شاره دانا و په‌رچه‌مێکی کوردی‌یان به‌رز کرده‌وه. ئه‌م کارانه بوون به هۆی تووڕه‌بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و بانگهێشتی ئه‌میریان کرد که بچێته ئیستانبووڵ به‌ڵام ئه‌میر نه‌چۆ و سوڵتانی عوسمانی توڕه‌تر کرد. له لایه‌کیتر مه‌سیحییه‌کانی بۆتان حکومه‌تی کوردیان په‌سند نه‌کردو ئه‌میر له‌شکرێکی ده‌هه‌زارکه‌سی بۆ ناردن‌و سه‌رکوتی کردن که ئه‌و کاره بۆ هۆی ناڕه‌زایه‌تی فه‌ڕانسه‌و ئینگلیس وچرای سه‌وزیان به ده‌وڵه‌تی عوسمانی نیشاندا‌و له‌شکری عوسمانی و ئه‌میر له ناوچه‌ی ورمێ تێک هه‌ڵچوون و له‌کاتێکدا که ئه‌میر خه‌ریکی تێکشکاندنی سوپای عوسمانی بوو ، عێززه‌ددین نوور که یه‌کێک له خزمه‌کانی ئه‌میر ده‌بێت و کێشه‌ی پێشووتری له‌گه‌ڵ ئه‌میردا ده‌بێت، خه‌یانه‌تی پێده‌کات و به زانیارییه‌کانی ئه‌و که ده‌یداته توورکه‌کان، شاری جزیره ده‌که‌وێته ده‌ست عوسمانییه‌کان. ئه‌و کاره به‌درخانپاشا توڕه‌تر ده‌کاتو شه‌ڕی ورمێ به‌جێ دێڵێ‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازادکردنی جزیره و شاری جزیره ئازاد ده‌کات به‌ڵام ئه‌و خه‌یانه‌ته بوو به‌هۆی بێهێز بوونی ئه‌میر و پاشان جزیره‌ی چۆڵ کرد‌و به‌ره‌و قه‌ڵایئورخ پاشه‌کشه‌ی کرد و پاش هه‌شت مانگ خۆڕاگری شکستی هێناو به ئه‌سیری له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی بردیانه ئیستانبول. ئه‌میر له‌وێ ده‌تووانی خۆی له بابیعالی نزیک کاته‌وه‌و له شه‌ڕی کرییتدا نازناوی ئه‌میری ئه‌میرانی پێده‌درێت. پاشان ده‌چێت بۆ شام(هه‌ندێکیش ده‌ڵێن که دوور ده‌خرێته‌وه بۆ شام) و پاش ده‌ساڵ ژیان له‌وێ (1867م وواته 1284ه ق)کۆچی دوایی ده‌کاتو له ناوچه‌ی ساڵحیه‌ی شام ده‌نێژرێت.
له ساڵیی1877 له نێوان تورکیه‌و رووسیه شه‌ڕێک دێته ئاراوه‌و تورکه‌کان ده‌سته‌وداوێنی کوڕه‌کانی به‌درخان(حسێن که‌نعان و عوسمان) ده‌بن و به کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کان فه‌رمانده‌یی شه‌ڕ ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌وان به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه‌و به بیانووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووس به‌ره‌و جزیر ده‌چن و جگه له‌م شاره، شاره‌کانی جوله مێرگ، ماردین، زاخۆ و ئامێدی ئازاد ده‌که‌ن و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نن و له جیاتی هێنانی ناوی خه‌لیفه‌ی عوسمانیی، ناوی ئه‌میر عوسمان له خوتبه‌کانی نوێژی جومعه‌دا ده‌هێنن. له‌دوای ئه ڕووداوانه و پاش چه‌ند جار شه‌ڕ و شکستی سوپای عوسمانیی ،خه‌لیفه قه‌ولیان پێده‌دات که ئه‌گه‌ر بێن بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ک و قسه له‌سه‌ر کێشه‌که بکه‌ن، ڕێگه‌یان پێده‌درێت که کاروباری ناوخۆیان بۆخۆ به‌ڕێوه‌به‌رن به‌ڵام سه‌ر به مه‌رکه‌ز بمێننه‌وه‌و له‌سه‌ر شته‌کانییتریش ته‌وافوق بکرێت، ئه‌وانیش هه‌ردووکیان ده‌چن بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌و زۆر به سادده‌یی هه‌ردووک ئه‌میر ده‌گرن و ده‌یان نیرنه زیندانی ئیستانبول و بزووتنه‌وه‌که‌شیان شکست دێنێت به‌ڵام بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
چه‌ند بزووتنه‌وه‌و که‌سایه‌تییتر که ڕۆڵێکی گرینگ‌یان له شۆرڕشه‌کانیی ڕزگاریخوازیی کورددا هه‌بووه به کورتی بریتین له:
بزووتنه‌وه‌ی مه‌حه‌ممه‌د پاشا/ (1783تا 1864م)
شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی/ ساڵی 1881 م, جووڵانه‌وه‌ی زازا(1820)، بزوتنه‌وی حه‌کاریو نوورعابدین(1829 تا1839) و مه‌لا سه‌لیم شه‌هابه‌ددین له بتلیس(1913) سه‌ریان هه‌ڵداوه و شکستیان هێناوه.
ناوی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانیتر:
شێخ سه‌عیدی پیران (1868تا 1925)
ئێحسان نووری پاشا( 1926م)
سه‌ردار ڕه‌شیدخانی ئه‌رده‌ڵان(1917م 1336هیجری)
شێخ مه‌حموود(1882تا1956)
پاش کۆتایی شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م(1914تا1918)، به هاتنه‌سه‌رکاری که‌مالیسته‌کان، تورکه‌کان له ترسی ئه‌وه‌که ده‌وڵه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌کانی شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م مافێک به کورد بده‌ن، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فه‌ڕانسه په‌یمانی هاوسێیی و دۆستایه‌تییان ئیمزاکرد و پاشان به به‌خشینی ویلایه‌تی مووسڵ به ئینگلیسه‌کان، زمانی ئه‌وانیشیان له دیفاع له کورده‌کان به‌ست و لۆرد کرووزن ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیسیش که له‌م کاته‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی لۆزان بوو، مافه‌کانی کورد‌و قه‌وله‌کانی خۆی له‌ژێرپێ نا. له ژانویه‌ی ساڵی 1923 که په‌یمانی لۆزان ئیمزا کرا و ئینگلیس و فه‌رانسه کوردستانیان به‌سه‌ر پێنج ووڵاتی رووسیه، تورکیه، ئێران، ئیراق و سووریه‌دا دابه‌ش کرد. کاتێک تورکه که‌مالیسته‌کان به‌ربه‌ستێکیان له پێش نه‌ما، ئه‌رته‌شیان وه‌گه‌ڕ خست و زمانیی کوردی‌یان قه‌ده‌غه کرد‌و که‌سایه‌تییه کورده‌کانیان گرتن‌و دووریان خستنه‌وه. له‌و ناوه‌دا به‌شێکی زۆر له گه‌لانییتر، له‌وانه‌ش به‌شێک له‌و گه‌لانه‌ی که پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌تی عوسمانییدابوون ئازاد بوون و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان پێک‌هێنا به‌ڵام گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانیی که‌وته ده‌ستپێکردنی سه‌ره‌تایێکیتری مێژووی خوێناوی خۆی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی ئازادی و یه‌کسانی.
له‌پاش شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م هه‌ستیی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کاندا په‌ره‌ی ستاند و به پێی هه‌لوومه‌رجی ڕۆژ و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کان و ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشوی نه‌ته‌وه‌کان، وڵاته‌کان دابه‌شکران و گه‌لیی کوردی بێبه‌شیش، کرا به قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی نامرۆڤانه‌ی زلهێزه‌کانی سه‌رده‌م، واته ئینگلیس و فه‌ڕانسه له لایه‌ک و سه‌رکرده‌کانی شۆڤێنیستی نه‌ته‌وه‌هایه‌ک که کورد مێژویه‌کی دورو درێژی له‌گه‌ڵیاندا به‌سه‌ر بردبوو له‌لایه‌کیتر .
دوواتر شۆڕشه‌کانی له پسان نه‌هاتووی ئه‌م گه‌له ده‌ربه‌ده‌روو خۆشی نه‌دیتووه هه‌ر به‌رده‌وام بوون که گرینگترینه‌کانیان شۆڕشی سمکۆ (1930 تا 1875م) ، شۆرشی قازی محه‌ممه‌د و پێکهاتنیی کۆماری کوردستان(26/12/1945م) ، شۆڕشی مه‌لا مسته‌فای بارزانی که له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان (1945م وه تا 1975 م) درێژه‌ی هه‌بووه و له‌م ناوه‌دا خه‌باتی حیزبایه‌تیش که پاش شه‌ڕه‌کانی جیهانیی یه‌که‌م له کوردستان هاته ئارا و ده‌یان حیزب تێکۆشانی سیاسی و چه‌کدارییان له هه‌ر چووار به‌شیی کوردستان ده‌ست پێ‌کرد که هه‌تا ئێستاش خه‌باتو تێکۆشانیان به‌رده‌وامه. ئاخیرین سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌کانی کورد بریتیین له شۆرشی 1357ی هه‌تاوی کوردستان له ئێران و شۆڕشی م1991 کوردستان له عێراق ، که به‌داخه‌وه یه‌که‌میان سه‌رکوت کرا به‌ڵام ئێستا له سایه‌ی شۆڕشی باشووردا هه‌رێمێکی فیدراڵیی پێکهاتووه. هه‌روه‌ها شۆڕشی شاخ و شاری باکووری کوردستانیش که له دوو سێ ده‌یه‌ی دوواییدا په‌ره‌ی ستاندووه و هومێدبه‌خشه.
ئه‌وه‌بوو کورته‌یه‌ک له مێژووی گه‌لی کورد له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا که ئه‌گه‌ر که‌موو کووڕێیه‌کی هه‌بێت، له پێشنیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ڕاستکردنه‌ه، چاکسازیی و باشتر کردنی پێشوازیی ده‌کرێت.
به هیوای سه‌رکه‌وتن و ڕزگاریی گه‌لی مافخوراوی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانییدا.
ئاماده‌کاریی نووسیینی سوورکێو زه‌کی (10/3/2006 - 19/12/1384)
.سه‌رچاوه‌کان :
1. تاریخ جنبشهای کردستان (به فارسی) نووسینی عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی
2. بۆچوون و زانیارییه‌کانی شه‌خسیی ئاماده‌کار
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر2:3 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.