به‌رنامه‌ی پێشنیاركراوی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن بۆ پێشگیری له رفاندن و بێ سه
به‌رایی:
هه‌ر كات كه‌سێك له لایه‌ن یه‌كێك له ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی بگیرێ و هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ك له سه‌ر وه‌زعی ناوبراو به ده‌سته‌وه نه‌بێ، ئه‌و كه‌سه وه‌ك رفێندروا یان بێ سه‌روشوێنكراو ناو ده‌به‌ین. ئه‌م رووداوه بۆ كه‌سه بێ‌سه‌روشوێنكراوه‌كه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئازار و ناره‌حه‌تییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به یه‌كێك له تاڵترین نموونه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ. مرۆڤی رفێندرا‌و یان بێ سه‌روشوێنكراو به هه‌ڵكه‌ندران له شوێنی ژیانی خۆی هه‌موو چه‌شنه پشتیوانییه‌كی قانوونی له ده‌ست ده‌دا و ده‌كه‌وێته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه. زۆر له قوربانییه‌كان هیچ كات جارێكی دیكه چاویان به ئامێزی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌وێته‌وه، بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه ئیدی ئێستا به بۆنه‌ی بێ ئاگایی له چاره‌نووسی یه‌كێك له ئازیزه‌كانی له نێو ده‌ردو ئازاردا به ته‌نیا ده‌تلێته‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به یه‌كێك له تاڵترین نموونه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ. مرۆڤی رفێندرا‌و یان بێ سه‌روشوێنكراو به هه‌ڵكه‌ندران له شوێنی ژیانی خۆی هه‌موو چه‌شنه پشتیوانییه‌كی قانوونی له ده‌ست ده‌دا و ده‌كه‌وێته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه. زۆر له قوربانییه‌كان هیچ كات جارێكی دیكه چاویان به ئامێزی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌وێته‌وه، بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه ئیدی ئێستا به بۆنه‌ی بێ ئاگایی له چاره‌نووسی یه‌كێك له ئازیزه‌كانی له نێو ده‌ردو ئازاردا به ته‌نیا ده‌تلێته‌وه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا له هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌كا سه‌رنج بده‌نه "به‌رنامه‌ی پێشگیری له رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردن"ی مرۆڤه‌كان و، سه‌رنجی ئه‌وان بۆ ره‌چاو كردن و به‌ڕێوه‌بردنی نیوه‌رۆكی ئه‌م چارده مادده‌یه كه لێره به‌دواوه ده‌خرێنه به‌رچاو، راده‌كێشێ و له قوربانییه‌كانی ئه‌م چه‌شنه جینایه‌تانه و رێكخراوی پێوه‌ندیدار به‌وانه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه داوای یارمه‌تی ده‌كا.
ده‌وڵه‌تان به جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ویست و ئیراده‌ی خۆیان له باره‌ی كوتاییهێنان به‌م جینایه‌ته نیشان ده‌ده‌ن و له هه‌وڵ‌و هه‌نگاوی نه‌هێشتنی ئه‌م سته‌مه له جیهان دا، به‌شدار ده‌بن.
1- مه‌حكووم كردنی ره‌سمیی "رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردن"
ده‌بێ به‌رزترین ناوه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان به ره‌سمی و له‌و په‌ڕی راشكاو‌یدا رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كان مه‌حكووم بكه‌ن و دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جینایه‌ته رابگه‌یه‌نن. ئه‌وان ده‌بێ پۆلیس، ئه‌رته‌ش و هێزه ئاسایش پارێزه‌كانیان تێ‌بگه‌یه‌نن كه بێ‌سه‌روشوێنكردن و له نێو بردنی مرۆڤه‌كانیان به هیچ جۆر و له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا، لێ قه‌بوڵ ناكه‌ن.
2- دیار بوونی ئاست و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ری و له ژێر چاوه‌دێری‌د ابوونی هێزه ئاسایش پارێزه‌كان.
داوا له به‌رپرسانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی هێزه ئاسایش پارێزه‌كان ده‌كرێ كه به ده‌ركردنی فه‌رمانی روون و له رێگای چاوه‌دێریكردنی هه‌موو كاروباره‌كانه‌وه كۆتایی به گرتنی له‌خۆوه بنێن و، پێشی رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردنی مرۆڤه‌كان بگرن و دڵنیابن كه ئه‌و كارانه جێبه‌جێ ده‌بن. ده‌بێ هه‌موو ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی به جۆرێك ده‌ستیان له قوربانیكردنی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه بكه‌ونه ژێر لێكۆڵینه‌وه و سزای قانوونی بدرێن.
3- ئه‌ركی گه‌یاندنی زانیاری له‌باره‌ی گرتن و ئازادكردنی مرۆڤه‌كان
ده‌بێ بنه‌ماڵه، پارێزه‌ر و دادگای پێوه‌ندیدار ده‌ستبه‌جێ له گرتن، راگوێزتن یان ئازادكردنی گیراوه‌كه ئاگادار بكرێن و زانیاریی وردیان له باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه، بۆ وێنه: كات و شوێنی گیران و هۆیه‌كه‌ی، پێ بدرێ.
ئازادكردنی هه‌ر به‌ندییه‌ك ده‌بی به پێی به‌ڵگه بێ و، ئه‌منییه‌تی دوای ئازادكردنی ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
4- هه‌نگاونان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له گیراوه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی شوێنی گیرانیان
داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كرێ به جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاوی كاریگه‌ری حوقووقی ئه‌و بوار و ده‌ره‌تانه بۆ پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندییه‌كان پێك‌بێنن تا بتوانن پێوه‌ندی به ناوه‌نده خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان بگرن و به زوویی له شوێنی گیران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی گیراوه‌كان ئاگادار ببنه‌وه. پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كان ده‌بێ ئیمكانی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ئۆرگان و دامه‌زراوه‌كانی به‌رپرس له گرتنه‌كانیان هه‌بێ و بتوانن شكایه‌تیان لێ بكه‌ن و بۆ ئازادیی كه‌سانێك كه له خۆوه گیراون، هه‌وڵ بده‌ن.
5- دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گرتنی به نهێنی
ده‌وڵه‌تان ده‌بێ دڵنیایی بده‌ن كه گیراوه‌كان ته‌نیا له به‌ندیخانه ناسراو و ره‌سمییه‌كاندا راده‌گیرێن و، ده‌بێ ناونیشان و تایبه‌تمه‌ندیی گیراوه‌كانی هه‌ركام له به‌ندیخانه‌كان له ده‌فته‌ری به‌ندیخانه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها له ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تۆمار كرابێ. بنه‌ماڵه‌كان، پارێزه‌ران، قازییه‌كان و كه‌سان و ناوه‌نده‌كانی دیكه ده‌بێ ده‌ستیان به‌و ده‌فته‌ر و شوێنانه رابگا كه ناوه‌كانیان تێدا تۆمار كراوه و قانوون مافیان پێ ده‌دا كه بیان بینن. به‌ندیخانه و گرتنه نهێنییه‌كان ده‌بێ كۆتاییان پێبێ.
6- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و زیندانیكردن ته‌نیا ده‌بێ له لایه‌ن به‌رپرسه قانوونییه‌كانه‌وه بێ.
هه‌ر جۆره ئه‌مرێكی گرتن و زیندانی كردن ده‌بێ ته‌نیا له لایه‌ن به‌رپرسانێك كه قانوون ده‌ستنیشانیكردوون، ده‌ربچێ و جێبه‌جێ بكرێ. مه‌ئمووران ده‌بێ خۆیان به تاوانباركراو بناسێنن و كارتی پێناس نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر له شوێنی گرتنه‌كه، كه‌سانێك وه‌ك شایه‌دی رووداوه‌كه هه‌بن و داوا بكه‌ن كه مه‌ئمووران خۆیان پی بناسێنن، ده‌بێ خۆ به وانیش بناسێنن. ده‌وڵه‌تان له سه‌ریانه كه ئۆرگانه‌كانیان و كه‌سانی به‌رپرس له كاروباری گرتن و زیندانی كردنی مرۆڤه‌كان به ته‌واوی دیاری بكه‌ن و له كاتی لادان و پێشێلكاریدا، ته‌مبێیان بكه‌ن.
7- ده‌ستڕاگه‌یشتن به گیراوه‌كان
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گیرێن ده‌بی ده‌ستبه‌جێ به دادگا و به‌رپرسانی قه‌زایی بسپێردرێن. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، پارێزه‌ران، وه‌كیله‌كانی دادگوسته‌ری و پزیشكه‌كان ده‌بێ به رێكوپێكی گیراوه‌كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی گیراندا ببینن. ده‌بێ رێگای سه‌ردان و پشكنینی رێك‌وپێك، له‌پڕوناكاو و به‌بێ‌مه‌رج، له هه‌موو به‌ندیخانه‌كان به لێكۆڵه‌رانی ده‌وڵه‌تی بدرێ.
8- "رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردن" ده‌بێ مه‌نعی قانوونیی له‌سه‌ر دابنرێ:
ده‌وڵه‌تان ده‌بێ لێبڕاوانه رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كان به پێچه‌وانه‌ی قانوون و، به تاوان دابنێن و هه‌ركه‌س لێی لادا، ته‌مبێی بكه‌ن.
9- به‌رپرسایه‌تیی تاكه‌كه‌سی:
ده‌بێ له خوله فێركارییه‌كاندا ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی كاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و به‌ندكردنی كه‌سانی تاوانباریان پێ سپێردراوه، قه‌ده‌غه بوونی رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردنیان وه‌بیر بخرێته‌وه و به جیددی تێ بگه‌یه‌نرێن. ئه‌م مه‌ئموورانه ده‌بێ بزانن كه هه‌م مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌م ئه‌ركی سه‌رشانیانه ئه‌مری سه‌ره‌وه‌تری خۆیان له‌باره‌ی رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كان ره‌ت بكه‌نه‌وه و دژی بوه‌ستن. مه‌ئمووران ده‌بێ له‌و كێشه حوقووقییه ئاگادار بن كه ئه‌گه‌ر له رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كاندا هاوكاری‌و به‌شداری بكه‌ن، هیچ بیانوو و پاساوێكیان لێ قبوڵ ناكرێ‌و ناتوانن خۆیان به‌مه بپه‌ڕێننه‌وه كه فه‌رمانێكی ده‌وڵه‌تیان جێبه‌جێ كردووه و له هه‌ر حاڵ‌دا به‌توندی سزا ده‌درێن.
10- پێڕاگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌به‌ستراوه ]به ده‌وڵه‌ت[ :
ده‌وڵه‌تان ده‌بێ لێبڕاوانه هه‌وڵ بده‌ن كه سكاڵا و راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی مرۆڤه‌كان، له‌لایه‌ن دامه‌زراوێكی ناحیزبی‌و نه‌به‌ستراوه به وردی بخرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتن. ئه‌و رێكخراوه ده‌بێ هیچ به‌ستراوه‌ییه‌كی به‌و لایه‌نه‌وه نه‌بێ كه سكاڵای لێ كراوه و، پێویسته به‌ڵگه‌نامه و ئامرازی پێویست بۆ به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كانی به ده‌سته‌وه هه‌بێ. مه‌ئموورانی تاوانباركراو به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردن، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا كه له په‌روه‌نده‌كه‌یان ده‌كۆڵرێته‌وه له كاره‌كه‌یان وه‌لابنرێن. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانی ده‌بێ ده‌ستیان به هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار به په‌روه‌نده‌كه‌وه رابگاو، هه‌روه‌ها مافی پێوه زیاد كردنی سكاڵا و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه به په‌روه‌نده‌كه، بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه بپارێزرێ. ده‌بێ به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خاوه‌ن سكاڵاكان، شاهیدان، پارێزه‌ران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌روه‌نده‌كه پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه، هه‌نگاوی پێویست بنرێ و، پێشی هه‌ر چه‌شنه تۆڵه‌ستاندنه‌وه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی دیكه بۆ سه‌ر گیانی ئه‌وان بگیرێ. ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه تا روونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی قوربانییه‌كه به ره‌سمی درێژه‌ی هه‌بێ.
11- لێپرسینه‌وه‌ی قانوونی له تاوانباران:
ده‌وڵه‌تان ده‌بێ لێبڕاوانه هه‌وڵ بده‌ن كه كه‌سانی به‌رپرس و به‌شدار له تاوانی رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی مرۆڤه‌كاندا، بكێشنه دادگا و لێیان بكۆڵنه‌وه. ئه‌م بڕیاره ده‌بێ هه‌موو كات و له هه‌موو جێیه‌ك به‌ڕێوه‌بچێ و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به شوێنی ژیان، شوێنی روودانی تاوان، میللییه‌ت (نه‌ته‌وایه‌تی)ی تاوانبار، میللییه‌تی قوربانی، یان كاتی روودانی تاوانه‌كه‌وه نییه. هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاونانێكی قانوونی به مه‌به‌ستی سووككردنی سزا، یان پشتیوانی له تاوانباران، ئیعتیبار و بایه‌خێكی نییه و، به ناڕه‌وا ده‌زانرێ.
12- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له قوربانی كه‌وتوون:
ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌تانه كه ئه‌و زیان و خه‌سارانه كه له قوربانیی ئه‌شكه‌نجه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتوون، قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه. دانی راده‌یه‌كی گونجاو پوول (پاره)، یه‌كێك له‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وانه‌یه. بۆ ئه‌و كه‌سه بێ‌سه‌روشوێنكراوانه‌ش كه په‌یدا ده‌بنه‌وه، ده‌بێ خزمه‌ته ده‌رمانییه‌كان و ئیمكاناتی پزیشكی دابین بكرێ.
13- په‌سند كردنی به ره‌سمیی رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و جێبه‌جێكردنیان.
هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌بێ په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به ره‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كانی مرۆڤ و قه‌ده‌غه بوونی رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی په‌سند بكه‌ن. نموونه‌ی ئه‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه بریتین له: په‌یماننامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی مافه شارۆمه‌ندی (هاووڵاتیه‌تی) و سیاسییه‌كان، به‌یاننامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێككه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كه رفاندن و بێ‌سه‌روشوێنكردنی ئینسانه‌كان مه‌حكووم و پشتیوانی له قوربانییه‌كانی ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تان هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یماننامه‌كان تێبكۆشن.
14- به‌رپرسایه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كان له مه‌یدانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا:
ده‌وڵه‌تان ده‌بێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو ئیمكاناتێك كه هه‌یانه دژی ده‌وڵه‌تێك كه تاوانی رفاندن و بێ‌سه‌رو شوێنكردنی مرۆڤ ئه‌نجامده‌دا، بوه‌ستن و ئاگادار بن كه هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تییه‌كی سه‌ربازی، پولیسی و ئه‌منییه‌تیی ئه‌وان به وڵاتانی دیكه، نه‌بێته هۆی رفاندن و بێ سه‌رو شوێنكردنی ئینسانه‌كان. ده‌وڵه‌تان ده‌بێ دڵنیابن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وانه‌یه له وڵاتێكدا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی رفێندران و بێ سه‌روشوێنكردن به‌ره‌وڕووبن، به زۆری نه‌یانده‌نه‌وه به‌و وڵاته.
دوكتور "ا. ته‌به‌ری" وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی
(له سایتی”ایران امروز" وه‌رگیراوه)
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:43 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.