په‌یماننامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی منداڵانه‌وه!
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بڕیاری 44/25 له 20/11/1989دا په‌سندی كردووه و به‌پێی مادده 45ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له 2ی ئه‌یلوولی 1990-ه‌وه كاری پێده‌كرێ.
سه‌ره‌تا
به‌گوێره‌ی رێوشوێنه بنچینه‌ییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌موو نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانیی ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌وه په‌سند كراون، رێزدانان بۆ زاتی مرۆڤ و به‌رانبه‌ریی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای مرۆڤه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانیانه‌وه، به‌دیهێنه‌ری ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهان دایه.
نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له‌سه‌ر بناغه‌ی بڕوا هه‌بوون به‌م ڕێز و حورمه‌ته‌ی مرۆڤ، خوازیاری به‌ختیاریی هه‌موو مرۆڤه‌كان له چوارچێوه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، باشتربوونی هه‌لومه‌رجی ژیان‌و ئازادیی هه‌رچی زیاتر دان.
به قبوڵكردنی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسیاره‌تیی ده‌ست راگه‌یشتنی یه‌كه یه‌كه‌ی مرۆڤه‌كان به‌و مافانه كه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون، بێ وه‌به‌رچاوگرتنی به‌ستراوه‌یی ره‌گه‌زی، جینسی، ئایینی، كولتووری، ماڵی، نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رچه‌شنه فه‌رقوجیاوازییه‌كی دیكه،
هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به‌وه كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤدا له‌سه‌ر ره‌چاو كردنی مافه تایبه‌تییه‌كانی منداڵان و پشتیوانی له‌وان، پێی داگرتوه،
به ئاگاداری له‌وه كه بنه‌ماڵه یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگه‌ی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵ و یه‌كه‌م شوێنی په‌روه‌رده و بارهێنانی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و یه‌كه‌م بنیاتنه‌ری كه‌سێتیی منداڵانه،
به ئاگاداری له‌وه كه منداڵان بۆ پشكووتن و گه‌شه‌كردنی خۆیان پێویستیان به هه‌بوونی بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌یه كه رێز و خۆشه‌ویستی و لێكتێگه‌یشتنی تێدابێ،
به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ی كه منداڵ ده‌بێ بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵ ئاماده بكرێ و به‌گوێره‌ی رێوشوێن‌و بایه‌خه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خاوه‌ن كه‌سێتی و ئاشتیخواز په‌روه‌رده بكرێ‌و، گیانی هاوپێوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنی تێدا پێكبێ، هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به پێویستیی پشتیوانیی تایبه‌تی له منداڵان به گوێره‌ی په‌سندكراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه جۆراوجۆره‌كان بۆ وێنه:
رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1924ی زایینیی ژنێڤ له‌باره‌ی منداڵانه‌وه، رێككه‌وتننامه‌ی ره‌چاوكردنی مافی منداڵان په‌سندكراوی 20ی نوامبری 1959ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (به‌تایبه‌تی مادده‌كانی 23 و 24ی ئه‌و په‌یمانه)، په‌یمانی جیهانی بۆ مافه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كولتوورییه‌كان، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 4)، به‌ڵگه‌نامه‌كان و پێڕه‌وی نێوخۆی ئه‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به قازانجی منداڵان تێكۆشانیان هه‌یه،
به وردبوونه‌وه له نێوه‌رۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی منداڵ كه داوا ده‌كه‌ن: منداڵ سه‌باره‌ت به ناباڵغ بوونی له‌باری جه‌سته‌یی و ره‌وانییه‌وه، پێویستیی به یارمه‌تی و پشتیوانیی تایبه‌تی پێش و دوای له دایكبوون هه‌یه،
به پێی په‌سندكرا و و رێككه‌وتننامه‌كانی تایبه‌ت به مافی منداڵان و به‌خشنامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دیاریكردنی لانی كه‌می ته‌مه‌ن و مه‌رجه‌كانی سزای قانوونی بۆ منداڵان‌و، پشتیوانی له ژنان و منداڵان له كاتی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه‌دا،
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و راستییه كه له زۆر وڵاتی دنیادا، منداڵان له هه‌لومه‌رجێكی خراپ و ناله‌باردا ده‌ژین و پێویسته هه‌نگاوی خێرا و تایبه‌تی له‌م باره‌وه هه‌ڵبگیرێ،
هه‌روه‌ها به تێگه‌یشتن له گرنگی و بایه‌خی هاوكارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به مه‌به‌ستی باشتر كردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان له هه‌موو جیهان و به تایبه‌تی له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌كردندا، ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ پاراستن و ره‌چاوكردنی مافی منداڵان په‌سند ده‌كرێ:
مادده‌ی 1 (پێناسه)
به‌گوێره‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، منداڵ مرۆڤێكه كه هێشتا ته‌مه‌نی 18 ساڵیی ته‌واو نه‌كردووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه له وڵاتانی پێوه‌ندیداردا ته‌مه‌نێكی زووتر وه‌ك ته‌مه‌نی خۆناسین له‌باری قانوونییه‌وه دیاری كرابێ.
مادده‌ی 2 (قه‌ده‌غه‌بوونی جیاوازی‌دانان)
1- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، ره‌چاوكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی نێوه‌رۆكی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌باره‌ی هه‌ر منداڵێكه‌وه كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، به‌بێ جیاوازیدانان‌و بێ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌رچه‌شنه به‌ستراوه‌یی و جیاوازی له‌باری ره‌گه‌زی، ره‌نگی پێست، زایه‌ند، زمان، ئایین، به‌ستراوه‌یی سیاسی، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی، راده‌ی سه‌روه‌ت و سامان، نه‌قوستانی، چۆنیه‌تیی سه‌رپه‌رستی كران، دایك و باب و هه‌ر هه‌لومه‌رجێك كه منداڵ تێیدا ده‌ژی، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
2- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌نێن تا له‌وه دڵنیا بن كه هه‌ر منداڵێك له هه‌ر جۆره فه‌رقوجیاوازیدانانێك له ئه‌مان دایه و سه‌باره‌ت به بیر‌وڕا ده‌ربڕین‌و روانگه و بۆچوون و تێكۆشانی دایك و باب، سه‌رپه‌رست یان خزم و كه‌سه‌كانی، سزا نادرێ.
مادده‌ی 3 (قازانجی منداڵ)
1- له هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه به جۆرێك پێوه‌ندیی به منداڵه‌وه هه‌یه، چ له بواری گشتی و چ له بواری تایبه‌تی، ئیداری و نائیداری و هه‌ر به‌شێكی دیكه‌دا، له‌به‌رچاوگرتنی قازانج و دابینكردنی سڵامه‌تیی منداڵ له سه‌رووی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه‌یه.
2- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه وێڕای ره‌چاوكردنی مافی دایك و باب یان سه‌رپه‌رست، پشتیوانی له منداڵان بكه‌ن و هه‌نگاوی پێویست له‌باری حوقووقی و قانوونییه‌وه هه‌ڵبگرن.
3- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه دڵنیایی ده‌ده‌ن كه ستاندارده دیاریكراوه‌كان له‌باره‌ی ژماره و پسپۆریی كاربه‌ده‌ستانی ئۆرگان و دامه‌زراوه‌كانی به‌رپرس پشتیوانی له منداڵ و تێكنیكی پێویست بۆ كاره‌كانیان دابین ده‌كه‌ن و له‌بواری سڵامه‌تی و له‌شساغیدا كۆنترۆڵی پێویست هه‌یه.
مادده‌ی 4 (ئه‌ركی ده‌وڵه‌تان)
ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه هه‌نگاوی پێویست و گونجاوی قانوونی، ئیداری و هتد.. هه‌ڵده‌گرن تا مافه قه‌بوڵكراوه‌كانی نێو ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌ڕێوه به‌رن. ده‌وڵه‌تان بۆ جێبه‌جێكردنی نێوه‌رۆكی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به سه‌رنجدان به مافه‌كان و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كولتووری هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی له ده‌ستیان دێ له هه‌موو ئیمكانات و سه‌رچاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان و ئه‌گه‌ر پێویست بوو له سه‌رچاوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی 5 (مافی دایك و باب)
ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، بایه‌خی پێویست به ئه‌رك، مافه‌كان‌و به‌رپرسایه‌تیی دایك و بابه‌كان و سه‌رپه‌رستیی قانوونیی منداڵان ده‌ده‌ن تا به‌رانبه‌ر به منداڵ و ئه‌و مافانه‌ی كه به گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه پێی دراون، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرابێ.
مادده‌ی 6 (مافی ژیان)
هه‌ر منداڵێك مافی ژیانی هه‌یه‌و ئه‌وه مافێكی زگماكیی ئه‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی په‌یمانه‌وه به‌ڕه‌سمی ده‌ناسرێ.
مادده‌ی 7 (مافه‌كانی پێوه‌ندیدار به له‌دایكبوون)
1- هه‌ر منداڵێك له‌كاتی له‌دایكبوونه‌وه مافی هه‌بوونی ناوێكی هه‌یه كه ده‌بێ له ده‌فته‌ره‌كانی پێوه‌ندیداردا تۆمار بكرێ. هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌وڵه‌تنامه"تابعیت" مافی خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر بگونجێ ده‌بێ دایك و بابی خۆی بناسێ و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رستی بكرێ.
2- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، ئه‌و مافانه‌ی له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون، له حوقووق‌و قانوونه نێوخۆییه‌كانی خۆیان و ئه‌ركه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیاندا ده‌گونجێنن و به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی هاوولاَتێیان نییه، ده‌سته‌به‌ریان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.
مادده‌ی 8 (پاراستنی پێناسه‌ی شه‌خسی)
1- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به‌رعۆده‌ن كه مافه‌كانی منداڵ ره‌چاو بكه‌ن و پێناسه‌ی فه‌ردی، هاوولاَتێتی، ناو و پێوه‌ندییه بنه‌ماڵه‌ییه ناسراوه‌كانی به‌گوێره‌ی قانوون بپارێزن.
2- هه‌ركات هه‌موو یان به‌شێك له پێناسه‌ی شه‌خسیی منداڵ به شێوه‌یه‌كی ناقانوونی خه‌وشدار بوو، ده‌وڵه‌ته‌كان به په‌له بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ساره، هه‌نگاو ده‌نێن.
مادده‌ی 9 (جودایی له دایك و باوك)
1- ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌یان مۆر كردووه، دڵنیایی ده‌ده‌ن كه منداڵ به پێچه‌وانه‌ی ویستی دایك و باوكی، له‌وان جیا ناكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه به گوێره‌ی قانوون بسه‌لمێندرێ كه جیابوونه‌وه‌كه پێویست و به قازانجی منداڵه‌كه‌یه. بۆ وێنه كاتێك منداڵ كه‌ڵكی خراپی لـێوه‌رده‌گیرێ، یان به كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، یان دایك و باوك لێكجیابوونه‌ته‌وه و به جیا ده‌ژین ده‌بێ وه‌زعی مانه‌وه‌ی منداڵه‌كه روون بكرێته‌وه.
2ـ له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌سه‌له‌كه پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه له بڕیارداندا به‌شدار بكرێن.
3ـ ده‌وڵه‌تان ئه‌مه‌یان له بیره كه مافی منداڵ له بواری پێوه‌ندیی شه‌خسی و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا، ده‌بێ ئه‌وكاته‌ش كه له‌وان جیاكراوه‌ته‌وه، دابین ببێ. ته‌نیا ئه‌و كاتانه نه‌بێ كه ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ له ناته‌بایی دایه.
4ـ هه‌ركات جودایی له ئاكامی بڕیار و هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تدابوو، وه‌ك زیندانی كردن، دوورخستنه‌وه و مه‌رگی دایك وباوك یان هه‌ردووكیان، یان مردنی منداڵ (مردن به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ، گرنك ئه‌وه‌یه كه مردووه‌كه له‌وكاته‌دا له به‌ندی ده‌وڵه‌تدا بووه)، ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی مۆر كردووه له‌سه‌ریه‌تی له‌سه‌ر ویستی دایك و باب یان منداڵ یان سه‌رپه‌رسته قانوونییه‌كه‌ی، زانیاریی پێویستیان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه پێ بدا كه دیار نییه. ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێ كه ئه‌م كرده‌وه‌یه به قازانجی منداڵه‌كه نه‌بێ و زیانی پێ بگه‌یه‌نێ. ده‌وڵه‌ته‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی داخوازی له‌م چه‌شنه دێننه گۆڕێ، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مه‌ترسییان بۆ پێك نایێ.
مادده‌ی 10 (پێكگه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه)
1- به شوێن مادده‌ی 9، به‌ندی 1، كه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتووه، هه‌ركات منداڵ یان دایك و بابی داوای چوونه‌ده‌ر له وڵات یان چوونه نێو وڵاتێكی دیكه به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستبوون به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئینسانی و خێرا ئه‌م كاره له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه راده‌په‌ڕێنرێ و، به هێنانه‌گۆڕێی داخوازێكی له‌م چه‌شنه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ داواكار و خزم و كه‌سه‌كانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێكنایێ.
2- منداڵێك كه دایك و بابی له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازدا ده‌ژین، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردووی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی، رێك‌و پێك و راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی هه‌بێ، مه‌گه‌ر له كاتی هه‌بوونی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا، بۆ وێنه سه‌باره‌ت به پاراستنی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌زم و ئه‌خلاقی گشتی، زیان گه‌یشتن به ئازادی و مافه‌كانی كه‌سانی دیكه، یان پێشێلكرانی ئه‌م مافانه‌ی له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون.
مادده‌ی 11 (منداڵ رفاندن)
1- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به مه‌به‌ستی خه‌بات له‌گه‌ڵ راگوێزتنی ناقانوونیی منداڵان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و راگرتنیان له‌وێ، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرن.
2- ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، رێككه‌وتننامه‌كانی یه‌كتر له‌و باره‌وه، یان رێككه‌وتننامه‌كانی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سند ده‌كه‌ن.
مادده‌ی 12 (ئازادیی بیر‌وڕا)
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه ئیمزا ده‌كه‌ن مافی منداڵێك كه توانایی دروست كردنی بیر‌وڕای شه‌خسیی خۆی هه‌یه، به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن. منداڵ له هه‌موو بوارێكی پێوه‌ندیدار به خۆیدا، ئازادیی بیر‌وڕا ده‌ربڕین‌و هێنانه گۆڕی بۆچوونی شه‌خسیی خۆی كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن‌و هه‌ڵدانی وی‌دا گونجاو بێ، هه‌یه.
مادده‌ی 13 (ئازادیی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری)
1- منداڵ مافی ئازادیی بیر‌وڕا ده‌ربڕینی هه‌یه‌و ئه‌م مافه پێوه‌ندیی به ئازادیی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌وه هه‌یه. منداڵ ده‌بێ بێ ئه‌وه‌ی له به‌ربه‌سته ده‌وڵه‌تییه‌كان بترسێ، زانیاری‌و بیر‌وڕا جۆراوجۆره‌كانی خۆی به قسه‌كردن، نووسین یان به هۆی چاپكردن، به‌كاری هونه‌ری و به هه‌ر رێگا و ئامرازێكی دڵخوازی دیكه‌ی خۆیدا، ده‌رببڕێ و بیدا به كه‌سانی دیكه.
2- به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مافه ده‌كرێ به هۆی هێندێك قانوونی دیكه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه سنووردار بكرێ:
ئه‌لف- سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كان و ناوبانگی كه‌سێكی دی،
ب- سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌زمی گشتی، ئه‌خلاق و پاكیی گشتی وسڵامه‌تیی كۆمه‌ڵ.
مادده‌ی 14 (ئازادیی مه‌زهه‌ب، ویژدان و بیر‌وڕا)
1- ده‌وڵه‌تان گرنگی به مافی منداڵ له بواری ئازادیی بیر‌وڕا، ویژدان و مه‌زهه‌ب ده‌ده‌ن.
2- ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باب یان سه‌رپه‌رستی منداڵ بتوانن نه‌خشی رێ‌نوێن و رێنیشانده‌ری خۆیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی ته‌مه‌نی منداڵدا به باشی به‌ڕێوه‌به‌رن گرنگی به‌مافه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان ده‌ده‌ن.
3- ئازادیی مه‌زهه‌ب و جیهانبینی ته‌نیا له هه‌لومه‌رجی قانوونیی دیاریكراودا ده‌كرێ به‌رته‌سك بكرێته‌وه، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، راگرتنی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاراستنی سڵامه‌تی و خاوێنیی گشتی، یان كاتێك كه ئه‌و ئازادییه له‌گه‌ڵ مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئازادیی كه‌سێكی دیكه له ناته‌باییدا بن.
مادده‌ی 15 (ئازادیی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن‌و گروپ)
1- ده‌وڵه‌تان مافی منداڵان له‌باره‌ی به‌شداری له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ره‌سمی ده‌ناسن.
2- به‌ڕێوه‌بردن‌و ڕه‌چاوكردنی ئه‌و مافه نابێ ببێته هۆی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و نه‌زمی گشتی‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی گشتی‌و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كان‌و ئازادیی كه‌سانی دیكه‌دا، نابێ له دژایه‌تی دابێ.
مادده‌ی 16 (پاراستنی هه‌رێمی شه‌خسی)
1- هه‌رێمی شه‌خسی‌و تایبه‌تیی هیچ منداڵێك نابێ بكه‌وێته به‌ر ده‌ستدرێژی. ئه‌و هه‌رێمه كه هه‌موو بوار‌و لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانی بنه‌ماڵه‌یی، خانووبه‌ره، ئابڕوو و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی شه‌خسی ده‌گرێته‌وه، نابێ به ئه‌نقه‌ست‌و به شێوه‌ی ناقانوونی ده‌ستدرێژیی بكرێته سه‌ر.
2- هه‌بوونی پشتیوانیی قانوونی له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه‌دا، مافی هه‌ر منداڵێكه.
مادده‌ی 17 (كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی راگه‌یه‌نی گشتی)
ده‌وڵه‌تان به ئاگاداری له نه‌خشی گرنگی ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیی گشتی، وه‌بیر دێننه‌وه كه منداڵ ده‌بێ ده‌ستی به هه‌موو سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وژووربردنی زانیاری و ئاگایی، به تایبه‌تی ئه‌وانه كه بۆ سڵامه‌تیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئه‌و به قازانجن، رابگا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ده‌بێ:
ئه‌لف- ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیی گشتی هان بده‌ن هه‌تا زانیاری، لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریی هه‌بێ و له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆكی مادده‌ی 29دا بێته‌وه.
ب- خوازیاری هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری به‌رهه‌مهێنان، گۆڕینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به كه‌ڵكوه‌رگرتن له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا بن.
پ- پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی منداڵان بكه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
ت- ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیی گشتی هان بده‌ن تا وه‌ڵامده‌ری پێویستییه‌كانی بواری زمان و قسه‌كردنی ئه‌و منداڵانه بن كه سه‌ر به كه‌مایه‌تییه كولتووری و قه‌ومییه‌كانن.
ج- ئه‌و قانوونانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه به مه‌به‌ستی ئاگاداری له منداڵان له به‌رانبه‌ر زیانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندندا دانراون و واده‌كه‌ن مادده‌كانی 13 و 18 به‌ڕێوه‌بچن.
مادده‌ی 18 (به‌خێو كردنی منداڵ به هۆی دایك و بابیه‌وه)
1- ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر ئه‌مه پێ داده‌گرن كه دایك و باوك هه‌ردوو وێكڕا به‌رپرسی په‌روه‌رده و گه‌وره‌كردنی منداڵن.
2- ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مافانه‌ی لێره‌دا هاتوون پشتگیریی دایك و بابان ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و گه‌وره‌كردنی منداڵدا.
3- ده‌وڵه‌تان هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست هه‌ڵده‌گرن تا ئیمكاناتی گونجاو بۆ چاوه‌دێری و ئاگالـێبوونی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و بابیان كار ده‌كه‌ن، دابین بكه‌ن.
مادده‌ی 19 (پشتیوانی له‌منداڵان له‌به‌رانبه‌ر
كه‌ڵك لـێوه‌رگرتنیان بۆ مه‌به‌ستی خراپ)
1- ده‌وڵه‌تان پشت ئه‌ستوور به هه‌موو ئیمكاناتێكی قانوونی، ئیداری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فێركردن، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره ره‌فتارێكی كه‌مته‌رخه‌مانه له‌گه‌ڵ منداڵان و له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی وده‌ره‌وونی و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان بۆ مه‌به‌ستی جینسی، پشتیوانی‌یان لـێده‌كه‌ن.
2- هه‌نگاوی پشتگیرانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان وێرای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێگا چاره و به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌بن كه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه به‌رانبه‌ر به منداڵان و پێشگیری له‌واندا، كاریگه‌رن. هه‌روه‌ها پێڕاگه‌یشتن و ده‌وا و ده‌رمانی منداڵێك كه به هۆی ئه‌م تاوانانه‌وه زیانی پێ‌گه‌یشتوه و ، یارمه‌تی به دایك و باب و سه‌رپه‌رسته‌كه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه‌ی له به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته‌كانه.
مادده‌ی 20 (پشتیوانی له منداڵ له قۆناغی جودایی له دایك و باوكدا)
1- منداڵێك كه به شێوه‌ی كاتی یان بۆ هه‌میشه له باوه‌شی بنه‌ماڵه بێبه‌شكراوه، یان بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بێ له بنه‌ماڵه‌كه‌ی جیا بكرێته‌وه، مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له یارمه‌تی و پشتیوانییه تایبه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌یه.
2- ده‌وڵه‌ته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و مافانه‌ی بڕوایان پێیان هه‌یه و به‌پێی قانوونه‌كانی وڵاتی خۆیان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر یارمه‌تیی منداڵی له‌و چه‌شنه ده‌كه‌ن.
3- وه‌ئه‌ستۆ گرتنی سه‌رپه‌رستی و به منداڵی خۆ قه‌بوڵكردنی منداڵی ئه‌وتۆ له لایه‌ن كه‌سانی خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ت، جۆرێكه له سه‌رپه‌رستی و ئاگالـێبوونی منداڵ. له‌م باره‌وه ده‌بێ سه‌رنج بدرێته ریشه و پێداویستییه كولتووری، ئایینی و قه‌ومییه‌كانی منداڵ و، پێویسته په‌روه‌رده و فێركردنی به‌رده‌وامی بۆ دابین بكرێ.
مادده‌ی 21 (ده‌سته‌به‌ره قانوونییه‌كانی وه‌رگرتنی كه‌سێك به منداڵ)
ئه‌و تاقمه له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی په‌یمان كه سیستمی سه‌رپه‌رستی و به منداڵی خۆقه‌بوڵكردنیان به‌ڕه‌سمی ناسیووه یان به ره‌وای ده‌زانن، به دڵنیاییه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ و ئاسووده‌یی ئه‌و دابین ده‌كرێ.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه:
ئه‌لف- به‌رعۆده ده‌بن كه كاروباری پێوه‌ندیدار به "قبوڵكردنی كه‌سێك وه‌ك منداڵی خۆ" ته‌نیا له‌لایه‌ن به‌رپرسان و ئۆرگانه دیاریكراو و رێگا پێدراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن و له چوارچێوه‌ی "حقوق جاری" و قانوونه نێوخۆییه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چن و كۆنترۆل ده‌كرێن.
ب- جۆر و شێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به "منداڵی خۆ قبوڵكردن" به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن و ئیمكاناتی دیاریكراو بۆ ئه‌و منداڵانه‌ش كه له نێوخۆی وڵات‌دا له‌و باره‌وه بێبه‌شن، دابین ده‌كه‌ن.
پ- به‌رعۆده ده‌بن كه منداڵ له كاتی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئیمكاناتی نێونه‌ته‌وه‌یی قبوڵكران وه‌ك منداڵی كه‌سێكی دیكه، هه‌روا له ژێر پشتیوانیی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێ.
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:54 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.