چۆن « ئه‌حمه‌د تۆقیق» م ناسی. وت و وێژ له‌گه‌ڵ تاهیر مه‌لامحه‌ممه‌دی
وت‌ووێژ له‌گه‌ڵ تاهیر مه‌لامحه‌ممه‌دی
ئه‌من تاهیر مه‌لا محه‌ممه‌دی کوڕی محه‌ممه‌د ناسراو به تاهیره بۆر له ساڵی 1332 له دێی کانی‌باغ هه‌ڵکه‌وتوو له نێوان مه‌هاباد و خانێ له دایک بووم. له ده‌وره‌ی منداڵی و ژیانی ئاسایی ده‌گوزه‌رێم و دێمه سالآنی لاوی که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قازی دۆستایه‌تیم په‌یدا کرد له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن قازی هاواڵ بووم ئه‌و ئێستا له کاناڵی Roj.TV دا موجری و به‌ڕێوه‌به‌رێکی باشه و هه‌روه‌ها کاتێ له‌گه‌ڵ کاک ڕه‌حمان و مسته‌فا قازی و... پێوه‌ندیم په‌یدا کرد، باسی کورد و داهاتوو و ئه‌وانه‌مان ده‌کرد و واهات ئه‌من ساڵی 1341ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگێک به ناوی ئه‌حمه‌دی بایزیدی چووینه کوردستانی عێراق و به شه‌و گه‌یشتینه مه‌قه‌ڕی سونێ. هه‌ر شه‌وێ چووینه «دیه‌لوێ» و خودی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌وێ بوو.
په‌س نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قازی و دانوستان و وت‌ووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیک له حیزب و بزووتنه‌وه‌ی کورد بوو به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر کورد بکه‌ی و سنوور ببه‌زێنی، به‌لآم له سونێ کێی لێ بوو؟
کاک فایق، حه‌مه‌ده‌مین سیراجی، مه‌لا ڕه‌شید حوسێنی، سه‌دیق ئه‌نجیری، مه‌لا ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی بانه و زۆر که‌سی‌تر له سه‌نگه‌سه‌ر و قه‌لادزێ و دیه‌لوێ و ئه‌وانه بوون.چالاکیتان چۆن بوو، چتان ده‌کرد؟
چالاکی تایبه‌تمان نه‌بوو، ئاگام لێ‌نه‌بوو تا 6 مانگی ئه‌وه‌ڵی فێرکاری و نیگابانی و شه‌ونخوونی کارمان بوو. دواتر تفه‌نگێکی ئیسترلینگی ڕووسی زۆر خراپیان دامێ که 2 قڕانی نه‌دێنا. دوای مانگێکی‌تر هوڵه‌ندێکی 5 خانیان دامێ، (تفه‌نگێکی ئینگلیسی) که 11 فیشه‌کی ده‌خوارد و زۆر باش بوو، وابوو عه‌بدولسه‌لام عارف له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا تووشی شه‌ڕێ بوو، له 1946 (زه) ئێمه چووینه شاخێک له ڕانیه، ڕه‌حمان ئاغای قه‌ره‌قشلآقێ گه‌وره‌مان بوو. ئه‌و زۆر له لامان نه‌بوو، براکانی بۆیان جێ‌به‌جێ کرد هاته‌وه ئێران.
سه‌رجه‌م چه‌ند نه‌فه‌رتان هێزی پێشمه‌رگه هه‌بوو؟
ئه‌و زه‌مان 700ـ600 که‌س ده‌بووین. مه‌لا ڕه‌شیدی حوسێنی به جێگه‌ی ڕه‌حمان ئاغای بوو به گه‌وره‌مان.
ـ ئه‌تۆ پێشمه‌رگه‌ی ساده بووی؟
به‌ڵێ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌حویل درام، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ساده بووم.
ـ له‌و شاخه‌ی ڕانییه پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی ئێران چی ده‌کرد و له شه‌ڕی عێراق و مه‌لا مسته‌فا ڕۆڵی ئێوه چ بوو؟
بڕیار وابوو ئه‌گه‌ر دده‌وڵه‌تی عێراق به لای ڕانیه‌دا هێرش بێنێ، ئێمه لێیده‌ین.
ـ نێوانی حیزبی دیمۆکرات له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا چۆن بوو؟
نێوانیان زۆر باش بوو، مه‌لا مسته‌فا مقه‌ڕی له سه‌نگسه‌رێ بوو، ئێمه‌ش مه‌قه‌رێکمان له سه‌نگسه‌رێ بوو. مه‌لا ڕه‌شید حوسێنی که دواتر له سه‌قز شه‌هید بوو، سلێمان موعینی، عه‌بدوڵلآ موعینی، حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، مه‌لا ڕه‌سووڵ پێشنه‌ماز، حه‌مه‌ده‌مین سیراجی بوو، یۆسف ڕێزوانی، سه‌دیق ئه‌نجیری که که‌متر له نێوان عاله‌مێ‌دا ده‌بوو، زۆرتر له لای قه‌لآدزێ به ته‌نیا ده‌ژیا که دواتر زانیم ئینسانێکی زۆر باسه‌واد و له سه‌ره خۆ بوو، کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌وێ بوون.
ـ له هیچ شه‌ڕێک به‌شداریتان کرد؟
به‌ڵێ، له شه‌ڕی ڕانیه به‌شدارای چالاک بووین.له 1964 ی(ز) مه‌لازم تاهیر هاته لای ئێمه، گوتی چوومه لای حه‌سۆمیرخان ژاژۆکی ئه‌میر هێزی سه‌نگه‌سه‌رێ بوو [ئه‌م به‌ینانه مرد] له‌ولایه چوومه لای عه‌باس ئاغای سه‌رکه‌بکان که‌چی هیچیان له‌گه‌ڵم نه‌هاتوون. به ئێمه‌یان ده‌گوت؛ کوردی کوێستانێ! گوتی ئێوه ده‌بێ له‌گه‌ڵمان بێن بۆ لێدانی سه‌نگه‌ره‌کانی سه‌ربانی مزگه‌وتێ. سه‌نگه‌ره‌کان زۆر گه‌وره بوون ئه‌من سه‌ید ڕه‌سووڵ و سه‌یدی ورچان و که‌ریم ڕه‌شاش و ساڵح لاجانی و مه‌لا ڕه‌شیدی حوسێنی و سێ پێشمه‌رگه‌ی مه‌لا تاهیر چووینه نزیک سه‌نگه‌ره‌که و به سیلاحی خودکار و هه‌رچی پێمان‌بوو عێراقییه‌کانمان داگرت. خێوه‌ته‌کانیان چوو بۆ ئاسمانێ، به‌یانی به هه‌لیکۆپتر هاتن به برانکارد 4 که‌سیان تێهاویشت.
ـ جگه له شه‌ڕی ڕانیه له چ شه‌رێکی دیکه به‌شداریتان کرد؟
به‌ڵێ، له شه‌ڕی هه‌نده‌رێن‌دا که گه‌وره‌ترین شه‌ڕی مه‌لا مسته‌فا بوو، حیزبی دیمۆکرات به‌شداری کرد.
ـ ئایا ئه‌و هاوکارییه له سه‌ر ته‌وافوقی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ردوولا بوو، چۆن ڕێک که‌وتبوون؟
نازانم، ئاگام لێ‌نه‌بوو، ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ پارتی دیمۆکرات ڕێک که‌وت و له به‌رابه‌ردا داوای کاک ئه‌حمه‌دی ده‌کرده‌وه که مه‌لا مسته‌فا بارزانی بیداته‌وه به ئێران. کاک ئه‌حمه‌دیش ماوه‌یه‌ک بوو له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی خۆی سارد ببۆوه. پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئه‌وده‌م زۆر ئیمانیان به پارتی نه‌بوو. ده‌یانگوت عه‌شیره‌تین. کاک ئه‌حمه‌د تۆفیقیش ده‌یگوت: ئه‌وه‌ی له دنیایه‌دا شتێکی بۆ کورد پێ‌بکرێ و کورد له سه‌ر ڕێی خۆی ڕابگرێ مه‌لا مسته‌فایه. به‌لآم له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د موخالیف بوون.
ـ کێ موخالیف بوو؟
حه‌مه‌ده‌مین سیراجی، حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و زۆر که‌سی دیکه. کاک سلێمان موعینی له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د ئیختیلافی هه‌بوو به‌لآم شته‌که سه‌تحی و ساده بوو، زۆر جار پێکه‌وه داده‌نیشتن و ئه‌منیان له لا ده‌بووم. کاک ئه‌حمه‌د ده‌یگوت ئه‌من داده‌نیشم، ئیوه حیزب باشتر به‌ڕێوه به‌رن و ئیداره‌ی بکه‌ن. به‌لآم وه‌ک کاک ئه‌حمه‌دیان پێ‌نه‌ده‌کرا.
ـ له سه‌ر توند و تیژی کاک ئه‌حمه‌د زۆر قسه هه‌یه، ئێوه پێتان چۆن بوو، ئایا پرسی به که‌سی‌تر ده‌کرد؟
به‌ڵی توند و تیژ بوو، به‌لآم چالاک بوو و زوو تووڕه‌ییه‌که‌ی ده‌نیشته‌وه و ئه‌گه‌ر کابرا پاک و چالاک و به‌وره با داوای لێبوردنی لێ ده‌کرد و ئیحتیرامی هه‌موو که‌سی ده‌گرت. پرس‌وڕاشی به که‌سانی دیکه ده‌کرد. جارێک له کانی ماسیان بووین، دوو سێ جار ئه‌میر قازی و مه‌لا ڕه‌شید حوسێنی و مه‌لا حه‌ولآی مه‌لا عوسمانی و کابرایه‌کی شکاک که مه‌لا محه‌ممه‌دمان پێده‌گوت به‌لآم نێوی ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌وانه ده‌هاتنه لای کاک ئه‌حمه‌د و پرس و ڕایان پێکتر ده‌کرد. کاک ئه‌حمه‌د ده‌یگوت ئێوه چ ڕێگه‌یه‌کتان پێ باشه ئاوا ده‌چینه پێشێ. ده‌یگوت: کورد خودا بکا تیرئه‌نداز بێ، با چاوی بابی کوێرکا. ئه‌من 15ـ14 ساڵ له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بووم. برازا و خوارزای خۆی نه‌ده‌برد به‌لآم ئه‌منی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد. پیاوی پاک و چالاکی خۆش ده‌ویست. مه‌لا ڕه‌شید حوسێنی پیاوێکی کورته بالآ بوو، به‌لآم کاک ئه‌حمه‌د ده‌یگوت مه‌لا ڕه‌شید له من ئازاتره و زۆری خۆش ده‌ویست. قه‌ت بێ‌جێ له که‌س قه‌ڵس نه‌ده‌بوو.
ـ ئه‌و 700ـ600 پێشمه‌رگه‌یه خۆ هه‌موویان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌که‌وتن، ئه‌وانی‌تر له کوێ بوون؟
له لای ماوه‌تانی سلێمانی مه‌قه‌ڕمان هه‌بوو، له سه‌نگه‌ر و به تایبه‌ت دۆڵی ئاکۆیان له هه‌نده‌رێن لای ڕه‌واندز مه‌قه‌ڕی شه‌ڕی لێ‌بوو، هه‌روه‌ها له ده‌ربه‌ند و سونێ مه‌قه‌ڕمان هه‌بوو.
ـ زۆرتر پێشمه‌رگه‌ی ساده درابوون به پارتی یا ئه‌ندامانی بالآی حیزبیش له شه‌ڕی عێراق‌دا به‌شدارییان ده‌کرد؟
پێشمه‌رگه‌ی ساده زیاتر دانیشتبوون کاریان ده‌کرد و هه‌ندێک چووبوونه گه‌ڵ پارتی.ـ نێوی کێت له‌بیر ماوه؟
کوڕێک ئه‌م به‌ینانه له مه‌رزی حاجی عومه‌ران به سه‌کته گیانی له ده‌ست‌دا، له چۆمان ماڵی هه‌بوو پێم‌وایه نێوی ڕه‌حیم خدره‌سووری بوو، مسته‌فا ناوێکی‌تر خه‌ڵکی خانێ، مام حه‌سه‌ن، قه‌ره‌نی ناوێک، ئه‌وانه دانیشتبوون کاریان ده‌کرد.
ـ تۆ کاک ئه‌حمه‌دت چۆن ده‌ناسی و به چ عینوان له‌گه‌ڵ ئه‌و بووی؟
ئه‌من به هه‌ڵبژاردنی خۆی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی نیگابان و پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵی بووم. ئێمه سه‌د نه‌فه‌ر بووین له لای مه‌لا ئه‌میر له بنه‌کاولآن له دۆڵی ئاکۆیان، ئه‌من به مه‌ره‌خه‌سی هاتبوومه ئه‌وێ، مه‌لا حه‌ولآ مه‌لا عوسمانی ڕۆژێک بانگی کردم و گوتی ئه‌و دیناره‌ت ده‌ده‌مێ و ئه‌و نامه‌یه ببه بۆ کاک ئه‌حمه‌د. ئه‌منیش به ماشێن نه‌چووم و چون توندوتۆڵ بووم به پێیان ڕێگه‌یه‌کی کورتم دیته‌وه و دیناره‌که‌م نه‌دا به کرێ ماشێن. ئه‌گه‌ر هاتم دیتم کاک ئه‌حمه‌د میوانی هاتبوون، نه‌مزانی کێن. که‌واوپاتۆڵی بۆریان له‌به‌ردا بوو. کاغه‌زه‌که‌م دا به کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق. ڕۆژێک کاک ئه‌حمه‌د گوتی کوڕه‌کان کۆ که‌وه ئه‌وشۆ ده‌چمه حاجی عومه‌ران، یه‌کێک له‌وانه کوڕێکی زۆر باشی بۆکانی بوو که ئێستا له بۆکانێیه. ئێوارێ زوو چێشتمان ده‌خوارد، چێشتی ئێمه‌ش یان نیسکێنه یا قه‌یسی و ڕۆن یان ماشێنه بوو، هه‌ر ئه‌وانه‌شمان ده‌زانی لێنێین. 10ـ9 نه‌فه‌ر بووین کوڕێکمان له‌گه‌ڵ بوو سه‌لیمی ناو بوو که زه‌مانێک له‌گه‌ڵ خوله فیزه بوو و پێشتر چه‌کدار بوو و له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران شه‌ڕی ده‌کرد، به کاک ئه‌حمه‌د نه‌بێ به هه‌موویانی جنێو ده‌دا و شۆخی له‌گه‌ڵ ده‌کردن.به لای خۆشکان و مه‌ران و بن‌داییزان دا ڕۆیشتین و چووینه دێیه‌ک به نێوی ماوه‌تانی چکۆڵه، نزیک حاجی عۆمه‌ران. گوتیان مه‌لا مسته‌فا دێته ئه‌وێ، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌وێ، کاک ئه‌حمه‌د کۆی کردینه‌وه و گوتی: کوڕینه وه‌رن با قسه‌یه‌کتان له‌گه‌ڵ بکه‌م. گوتی: ده‌وڵه‌تی شای ئێران داوای من ده‌کا. مه‌لا مسته‌فاش له دووی منی ناردووه. ئه‌وه‌ی ئه‌من ده‌یڵێم پێش‌بینییه نه‌ک حه‌قیقه‌ت، ئه‌و مه‌لا مسته‌فایه‌ی ئه‌من ده‌یناسم هیچ وه‌خت کورد ته‌حویل ناداته‌وه و کوردکوژ نییه. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌گه‌ر دنیا بوو ئه‌منیان ته‌حویل داوه، سه‌لیم ئه‌تۆ به ڕه‌گبار لێم‌ده، تاهیر ئه‌تۆش له سه‌رم ده. ئه‌وانه‌ی دیکه‌ی له ده‌وروبه‌ری ڕێگا دامه‌زراند. مه‌لا مسته‌فا به له‌ندوێرێک هات 15_ 10 بارزانی له‌گه‌ڵ بوو، دوو له‌ندوێری دیکه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی هاته لای کاک ئه‌حمه‌د، نێوی سلێمان عادێ بوو که ئێستاش بیبینمه‌وه ده‌یناسم، هه‌ر له قه‌دیمه‌وه ده‌مناسی.مه‌لا مسته‌فا گوتی، ئه‌حمه‌د! کارم پێته. ئیشاره‌ی به دوور کرد و گوتی: هۆو خێوه‌ته‌ی له حاجی عۆمه‌ران دیوته، له‌وێدا سه‌رهه‌نگ ئاریانه (یا شتێکی وای گوت) له‌وێیه و ئێران داوای تۆم لێ‌ده‌کا. له‌و سه‌ر مه‌رزه مه‌مێنه، هه‌رچی ده‌تهه‌وێ و ده‌یڵێی ده‌تده‌مێ و واده‌که‌م. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌زبه‌نی! ها ئه‌وه تفه‌نگ! ده‌توانی بمکوژی و ته‌حویلم ده‌یه‌وه. گوتی: نا، ناتکوژم و ته‌حویلیشت ناده‌مه‌وه، به‌ڵکه به خودێنی بارزان! له به‌ر تۆ گوشارێک له سه‌ر منه، که به خودا ئه‌گه‌ر له سه‌ر تۆ بایه هه‌ڵت نه‌ده‌کرد و ئێستاش داوایه‌کت لێده‌که‌م مه‌ڵێ نا، هه‌سته بڕۆ له بارزان دانیشه و کێ له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌ی، بیبه. باقی پێشمه‌رگه‌کانیش ئیختیار به ده‌ست خۆته، چیان لێده‌که‌ی وا بکه. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئیجازه‌م بده ده‌چمه ئورووپایه، ده‌خوێنم. مه‌لا مسته‌فا گوتی: نا، له‌وێ له ده‌ستم ده‌چی و دوور ده‌که‌وێوه، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به تۆم هه‌یه، به لوقمانی کوڕم نییه. ئه‌من و سلێمان حاجی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی له 5 میتری ئه‌وان بووین. گوتی مه‌ڕۆ. گوتی: ئه‌ی ئه‌زبه‌نی ئه‌من چ بکه‌م! گوتی: له سه‌ر قه‌ولی من بڕۆ بۆ بارزان هه‌تا 5ـ4 ساڵ هه‌رچی بتهه‌وێ ده‌تده‌مێ.
ـ کاک ئه‌حمه‌د چی لێهات چوو یا نا؟
کاک ئه‌حمه‌د گوتی باشه به‌قسه‌ت ده‌که‌م. به‌لآم ده‌توانی 15ـ14 ڕۆژ مۆڵه‌تم بده‌ی. مه‌لا مسته‌فا گوتی زۆر باشه. دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کرد. چه‌ند که‌سیان ماون و زۆریشیان نه‌ماون. کاک ئه‌میر قازی ده‌توانێ شاهید بێ. مه‌لا ڕه‌شید و مه‌لا مه‌حموود زه‌نگه‌نه، سمایلی شه‌ریفزاده و سه‌دیق ئه‌نجیری و ئه‌وانه یادیان به‌خێر نه‌ماون. ئه‌وانه ده‌زانن چ گوتراوه، ئه‌من ناتوانم هیچ بڵێم چون ئاگاداری کۆڕه‌که نیم.کاک ئه‌حمه‌د دوای ئه‌و دانیشتنه هه‌ستا و له‌گه‌ڵ ئێمه چووینه‌وه «هه‌ندرێن» ئێوارێ گه‌یشتینه ئه‌وێ.
ـ ئه‌وه چ ساڵێک و چ وه‌رزێک بوو؟
پێم‌وابێ به‌هاری ساڵی 1965 بوو.
کاک ئه‌حمه‌د گوتی کوڕینه کۆبنه‌وه کارم پێتانه. ئێوه پێشمه‌رگه‌ن و سامان و شه‌ڕه‌فی میلله‌تی کوردن. پارێزه‌ری ژیان و شه‌ڕه‌فی کوردانن، ئه‌منیش وه‌ک ئێوه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌کم و که‌س له که‌س زیاتر نییه. ئێستاش هه‌ر وه‌ک دازانن ئه‌من له سه‌ر ویستی مه‌لا مسته‌فا ده‌چمه «بارزان» جا ڕه‌نگه ساڵێک یا چه‌ند ساڵم پێ‌بچێ. ئێوه‌ش ئه‌و تفه‌نگه‌ی که له شانتان دایه، ئی‌خۆتانه ئه‌گه‌ر ده‌چنه گه‌ڵ پارتی و بارزانی ئیختیار به خۆتانه، ئه‌گه‌ر داده‌نیشن و کاسبی ده‌که‌ن، مانع نیم. بۆ خۆتان ئازادن به‌لآم به مه‌رجێ کاری خوێڕی و چه‌وت نه‌که‌ن و خیانه‌ت نه‌که‌ن و مه‌بنه دارده‌ستی دوژمنان. تێکڕا فرمێسکیان هاته خوار. گوتی: فشارمان بۆ هاتووه و به ده‌ست خۆمان نییه.
ـ هه‌موتان له‌وێ حازر بوون یا نا؟
نا، چه‌ند که‌سێک له لای سه‌نگه‌سه‌ر بوون، به‌لآم به کورتی ده‌ڵێم خوا هه‌ڵناگرێ کاک فایق ڕازی نه‌بوو له ئێران‌دا شه‌ڕ بکرێ. له‌ڕاستی‌دا زۆرتر وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕۆشنبیر و فیکری بوو نه‌ک پارتیزان، بۆ ئه‌وه ده‌بوو که خه‌ڵک ڕوون کاته‌وه که خه‌بات چییه و کورد وه‌زعی چۆنه و له‌باری فیزیکی به‌ده‌نیش بۆ شه‌ڕ نه‌ده‌بوو، به‌لآم کاک عه‌بدوڵلآ موعینی چالاک بوو. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌من به قسه‌ی مه‌لا مسته‌فای ده‌که‌م. غه‌فوور و تاهیری خوارزای و حه‌سه‌نی برازای کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌من و محه‌ممه‌د حه‌ره‌ج و سه‌ید عه‌لی، ئه‌و 5 که‌سه‌ی بانگ کرد و گوتی ئه‌و 5 که‌سه له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م. یه‌ک برازا و دوو خوارزای کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌وێ بوون، به‌منی گوت: تاهیر وه‌ره ئێره. مه‌لا عه‌بدوڵلآ مه‌لا ڕه‌حمانی به ڕه‌حمه‌ت بێ گوتی: کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وانه مه‌به که‌سانێ له‌گه‌ڵ خۆت ببه که چالاکی سیاسی‌یان کردبێ. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: نا، ئه‌من ناچم بۆ سیاسه‌ت. هیچ چالاکییه‌کی ناکه‌م. 500 کیلۆمێتر له مه‌رزێ دووره.گوتی: که‌یفی خۆته.دواتر به‌ره‌و بارزان هاتین و 10 ڕۆژ به‌ڕێگایه‌وه بووین. 7ـ6 ڕ.ژ له ماڵی حاجی حه‌ولآی «دێگه‌ی» ماینه‌وه، دواتر 10 شه‌و له لای سه‌نار حه‌مه‌دی ماینه‌وه، 9ـ8 ڕۆژ له لای شێخ محه‌ممه‌د و خالید که خه‌زووری کاک مه‌سعوود بارزانی بوو [ئه‌و به‌ینانه ئه‌مری خوای به‌جێ هێنا]، ماینه‌وه، 9ـ8 ڕۆژیش له ماڵه لوقمان ماینه‌وه و 6ـ5 ڕۆژیش شێخ ئه‌حمه‌د هه‌ر کاک ئه‌حمه‌دی نه‌داینه‌وه و له‌وێ بووین. وابوو به ده‌شتی گه‌لوان و سپنه و مێرگ و ئه‌وانه چووینه لای ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی. زۆری قه‌در گرتین و 4ـ3 مانگ له دێیه‌کی به ناوی ....که‌پرێکمان درووست کردبوو، نیگابانی خۆمان ده‌دا خه‌رج و خۆراک و هه‌موو شتێکمان هه‌ر له سه‌ر ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی بوو. ئه‌وه‌نده زۆری ده‌داینێ که حه‌تا به چه‌ند ماڵی فه‌قیری ئه‌و دێیه‌مان ده‌به‌خشێوه. حه‌تا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش نه‌ماندابانێ، کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ خۆی ده‌یدانێ. پاییز هات کاک ئه‌حمه‌د گوتی ده‌چینه دێیه‌کی نزیک خۆمان که 600ـ 500 ماڵێک ده‌بوو، هه‌موو مه‌سیحی بوون. گوتیان: داروشتتان بۆ دێنین. گوتی: نا، بۆ خۆمان کاری خۆمان ده‌که‌ین، هه‌موو موجه‌ڕه‌د بووین، هیچمان سیگارمان نه‌ده‌کێشا. 4 ساڵ له‌وێ بووین، بێستان و شتمان کردبوو، باغی کابرایه‌کیش که چووبووه نێو ڕژیمی به‌غدایه، دابویان به ئێمه .کابرای ساحیب باغ که‌سێکی ناردبوو، گوتبووی: گه‌ردنتان ئازا بێ، مه‌هێڵن ویشک بێ و ئاوی ده‌ن. بێستان، که‌له‌م و هه‌موو شتێکمان ده‌کرد. هه‌موومان موجه‌ڕڕه‌د بووین. کاک ئه‌حمه‌دیش هه‌ر ژنی نه‌هێنا. مه‌لا ئه‌حمه‌دی نیرۆیی هه‌بوو، که حاکمی شۆڕش بوو. ئه‌حمه‌د ئاغای دیره‌لۆکی هه‌بوو، زه‌مانی قازی محه‌ممه‌د ماڵی له لای مزگه‌وتی سوور بوو. فه‌رشێکی هه‌بوو، ده‌یکوت ئه‌وه ئی مه‌هابادیانه و هه‌تا عومرم بمێنێ هه‌ر هه‌ڵیده‌گرم .کچی باسه‌واد و جوانی هه‌بوو، به منی گوت ده‌مهه‌وێ ئه‌و کچه‌ی بده‌م به ئه‌حمه‌د تۆفیقی، ئه‌منیش به کاک ئه‌حمه‌دم گوت. کاک ئه‌حمه‌د لێم تووڕه بوو، گوتی: جارێکی دیکه قسه‌ی وا نه‌که‌ی، ئه‌من ژنێ ناهێنم و ئه‌هداف و ئاواتی من زۆر گه‌وره‌ترن و بۆ کوردستان کار ده‌که‌م. کچێکی پێشمه‌رگه به نێوی مارگرێت کچی جۆرج هه‌بوو، جوانی وا هه‌ر نه‌بوو، داوای له کاک ئه‌حمه‌د کرد که ماره‌ی کا. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: شتی وا بڵێی، ده‌تکوژم، خولاسه چوار ساڵ له‌و دێیه بووین.
ـ کاک ئه‌حمه‌د چه‌ند ساڵی ته‌مه‌ن کرد؟
ئه‌و کات که کوشتیان 40 ـ35 ساڵێک ده‌بوو
ـ له‌و چوار ساڵه‌دا هیچ چالاکی فیکری و سیاسی نه‌کرد؟
نا، بێجگه له دیتنی یه‌ک، دوو خه‌به‌رنیگاری فه‌ڕانسه‌یی چالاکێکی تری نه‌بوو، خه‌به‌رنیگاره‌کان کوڕ و کچێک بوون ئینگلیسیان باش نه‌ده‌زانی. له ژێر بۆمباران‌دا ، که‌لاکی چه‌ند حه‌یوانێک که‌وتبوو که قه‌ل و داڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێهاڵابوو.ژنه فه‌ڕانسه‌ییه‌که گوتی: ئه‌وه چییه؟ کاک ئه‌حمه‌د پێی گوت: ئه‌وه ته‌یاره‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان عارف لێیداون و کوشتوونی، گوتی: ده‌بێ عه‌کسی لێبگرم. گوتی: بۆگه‌نیوه‌که زۆره، گوتی: نا، ژنه‌که چوو وێنه‌ی گرت. عه‌کسی کاک ئه‌حمه‌د و پێشمه‌رگه‌کانی گرت، چووینه «سه‌ران»ێ، عه‌لی خه‌لیل بۆی باس کردن که بۆچی و چۆن شه‌ڕێ ده‌که‌ین، محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوی هه‌بوو، گۆرانی‌بێژ بوو، هاته ئه‌وێ و ئه‌و میوانانه‌ی دیت گوتی ئه‌و کچه نێوی چییه؟ گوتیان نێوی«حه‌ننێ»یه، هه‌ر له‌وێ گۆرانێکی پێ هه‌ڵاگوت. له‌وێدا ده‌ڵێ؛ حه‌ننێ حه‌ننێ گوڵ و گوڵشه‌نی به‌ر بێلا منێ، هه‌ر که‌سێ دی، ئی من نییه، هه‌ر تۆ یارایێ منێ.کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق به فه‌رانسه‌یی به کچه‌که‌ی گوت که ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ تۆ گوت و دواتر بۆی وه‌رگێڕاوه و له ئاخری‌دا کچه‌که نه‌واره‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی برد. چالاکی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وده‌م هه‌ر دیتنی وه‌فد و خه‌به‌رنیگار و نوێنه‌ر و شتی وا بوو، که زۆر که‌م بوون. ئه‌و کاته ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی له‌دووی کاک ئه‌حمه‌دی ده‌نارد و ئێمه نه‌مانده‌دی و نه‌مانده‌زانی ده‌ڵێن چی. کوردی تورکیا ئه‌وده‌م شه‌ڕیان ده‌کرد و ده‌هاتنه لای کاک ئه‌حمه‌د .
ـ له کوردی تورکیا که‌ست له بیر نه‌ماوه؟
له کوردی تورکیا که‌سم له بیر نه‌ماوه، به‌ڵام ئی عێراقێ، عه‌زیز شه‌ریفێک هه‌بوو که شیووعی و عه‌ڕه‌ب بوو، هه‌موو جارێ ئه‌من ده‌مبرده سه‌ر سنوور. «عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ»یش زۆر ده‌هاته لای کاک ئه‌حمه‌د و به‌ڕێمان ده‌کرده سووریا. شیووعییه‌کانی عێراقیش ده‌هاتنه لامان.
ـ له کورستانی سووریا که‌س ده‌هاته لای کاک ئه‌حمه‌د؟
ئه‌من نه‌مدیوه، به‌ڵام ئی تورکیا ده‌هاتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌من لێیان تێ‌نه‌ده‌گه‌یشتم و کاک ئه‌حمه‌دیش نه‌یده‌گوت که چ گوتراوه و کێ بوون.
ـ کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق به ته‌مه‌نی نزیک 40 ساڵ، ئه‌و فه‌ڕانسه‌وییه‌ی له کوێ فێر ببوو؟
هه‌ر له کاتی خوێندنی له مه‌هاباد فێر ببوو، پێم وایه دیپڵۆمی خوێندبوو.
ـ کاک تاهیر فیکر ناکه‌م تا دیپڵۆمی خوێندبێت، هه‌ر له سه‌فه‌ر و مانه‌وه‌ی له تاران ئه‌و فه‌ڕانسه‌یه‌ی فێر بوو یا له به‌غدایه‌ش؟
هه‌ر له کاتی خوێندنی له مه‌هاباد فێر ببوو تا نیزیک دیپڵۆم خوێندوویه‌تی و له کاتی خوێندن‌دا زۆریش چالاک بووه.
ـ کاک تاهیر! ده‌ڵێن کاک ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له به‌رپرسانی حکوومی ئه‌وده‌می ئێران دانیشتبوو، ئه‌وه چ ساڵێک بوو؟
ئێمه که له «کانی‌ماسی» ڕۆیشتین، مه‌لا ڕه‌شید له لای ئێمه بوو، حاجی ددانسازێک که خه‌ڵکی شنۆیه بوو و ئێستا ماڵی چۆته دیاله، ئه‌و و ئه‌من و حه‌سه‌ن و غه‌فوور و کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بووین. کاک ئه‌حمه‌د دوو ڕۆژ بوو زۆر شتی وه‌ک کاغه‌ز و نووسراوه‌ی ده‌سووتاند. گوتی: کوڕینه! خۆتان ئاماده که‌ن سه‌فه‌رێکمان له پێش‌دایه. گوتمان ئه‌و شتانه بۆ ده‌سووتێنی و بۆ کوێ ده‌چین؟
گوتی: کارتان به‌وه نه‌بێ. رۆژێک گوتی دوو پووت ئارد بده‌ن به ژنێکی که نانی بۆ ده‌کردین. به‌یانی هه‌ستاین، کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ده‌ڕۆین بۆ بارزان. ئه‌وه پاش چوار ساڵ یه‌که‌م جار بوو، له کانی‌ماسی به‌ره‌و ده‌ره‌وه یانی به‌غدا ده‌هاتینه ده‌رێ. هاتین به دوو ڕۆژان گه‌یشتینه ڕه‌ش‌ئاوایه، له‌وێ پردێکی لێ‌بوو ته‌یاره لێیدابوو و خراپی کردبوو و به داران دروست کرابۆوه و دێیه‌که زۆر بڵیند بوو گه‌یشتینه سه‌ر پرده‌که‌ی، کاک ئه‌حمه‌د گوتی: تاهیر یه‌ک ڕاست بچۆوه ئه‌وبه‌ری پردێ و ده‌ست ڕاوه‌شێنه.ئه‌منیش تفه‌نگه‌که‌م له سه‌ر شانم دانا و چوومه ئه‌وبه‌ری. ده‌سره‌م ڕاوه‌شاند. که گه‌ڕامه‌وه، دیتم کۆڕه‌کان له ده‌وره‌ی کاک ئه‌حمه‌د هاڵابوون، کاک ئه‌حمه‌د گوتی: تاهیر ده‌زانی بۆ هاتوومه ئێره؟ گوتم: ناوه‌ڵڵا، گوتی: خۆم ته‌حویلی ده‌وڵه‌تێ ده‌ده‌م، له خه‌ته‌ردام و ته‌حویلم ده‌ده‌نه‌وه.مه‌لا ڕه‌شید حوسێنی گوتی: ئه‌حمه‌د ته‌حویلت ناده‌نه‌وه، کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم دێی، چاکه، ده‌نا به‌ڕێت ده‌که‌مه‌وه، گوتی له‌گه‌ڵتان هه‌ر دێم، هه‌ستاین ڕۆیشتین، بێ‌خه‌به‌ر له‌وه‌ی که هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی ئێمه هاتووین، ئامێدیان وه‌به‌ر تۆپ داوه و به‌و پاییزه‌ی هه‌موو وڵاتیان سووتاندووه. نه‌مانزانی، هه‌ستاین ڕۆیشتین چووینه بن ئامێدێ، چرای لێ نه‌دایسا. شارێکه دیواره‌که‌ی 100 میتر بڵینده و دوو ده‌رکه‌ی هه‌یه که یه‌کیان ئی پیاده‌یه و یه‌کیان ئی ماشێنه. ده‌نا نیگابانی نییه. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: بڕۆ پێیان بڵێ. گوتم به‌و شه‌وه‌ی به کێ بڵێم. گوتی:ئه‌و ئێسترانه به‌ره، به ته‌په ته‌پ به سه‌ر چه‌قی ڕێگادا بڕۆ، ڕۆیشتم، به سواری ئێسترێ گه‌یشتمه نزیک پاسگا، خڕکه‌یه‌کیان هاویشت و دایانگرتم، به ئه‌سله‌حه‌ی گرینۆف و... دایانگرتم. نازانم چۆنم وێ نه‌که‌وت! مه‌لا ڕه‌شید گوتی: « ئایه‌تولکورسی»م به سه‌ردا خوێندبووی به‌ڵام ده‌مگوت: تاهیر نه‌ماوه و پێکراوه، چوومه بن دیواره‌که‌ی و ڕاوه‌ستام. گوتم چ بکه‌م، چۆن بچم، ئێستا که له‌گه‌ڵی نه‌چمه‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و کابرایه چه‌ند ساڵه پێشمه‌رگه‌یه، ده‌ترسێ و بێ‌وه‌فایه.گوتم خودایه به ته‌مای تۆ، ئێمه چۆن هاتبویین ته‌سلیم بین، نه‌ده‌کرا ته‌قه‌ش بکه‌ی موسته‌قیم رۆ بوومه تفه‌نگه‌که‌م و هه‌ڵاتم. بوو به ته‌قه، ئه‌گه‌ر چوومه‌وه ئه‌وجێیه‌ی دیتم کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌وان نه‌مابوون، هه‌ر چه‌ند چاوم گێڕا که‌س له‌وێ نه‌مابوو، فیشه‌کم ئاماده کرد، بڕێک ڕۆیشتم، له‌و شه‌وه، یه‌کێک گوتی:ماوی! دیتم کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌وانن. دۆڵێک له‌وێ بوو به نێوی گه‌لی موسولیان» هه‌ر چوار لای ره‌بیعه‌یه و کاوله کۆنی تێدا بوو. گوتمان با بچینه ئه‌وێ و ئێستره‌کانیشمان برده نێو ئه‌وێ. چوارمان نیگابانمان ده‌دا و دووش ده‌نووستن بوو به نوێژی به‌یانی و ئێستا دۆست و دوژمن یه‌کتری نه‌ده‌ناسێوه. گوتیان چ بکه‌ین، گوتم ئه‌من ده‌چمه فه‌وزییه‌که‌ی و خۆم ته‌سلیم ده‌که‌م. ئاره‌ق گیرێکی سپی و یه‌ک دوو په‌ڕۆی سپیمان په‌یدا کرد و له لووله تفه‌نگه‌که‌م به‌ست و هاتمه نێوه‌ڕاستی جادده‌ی و گوتم ئێوه خۆتان وه‌ده‌ر مه‌خه‌ن! ئه‌گه‌ر وه‌ده‌ر که‌ون، چوار ره‌بیعه و سه‌نگه‌ری لێیه، ئه‌سله‌حه‌ی چکۆله‌یان خۆمپاره‌ی 120ه و لێوده‌ده‌ن. به نێوه‌ڕاستی جاده‌ی‌دا به په‌ڕۆی سپی ده‌ستم به ڕۆیشتن کرد. رێگای نزیک ساعه‌تێ بوو، ته‌واوی شاری ئامێدم لێ‌دیار بوو. موسته‌قیم چوومه«جه ماعه الڵدق الشعبانی» کوڕێک له وێ بوو، نێوی تاهیر بوو، گوتی: کارت به کێیه؟ گوتم کارم به سیدقی‌یه؟ له کوێ‌یه، گوتی پێت ناڵێم. گوتم کاری زه‌روورم پێیه‌تی و جه‌ماعه‌تێکم له گه‌ڵه و ده‌یانهه‌وێ خۆ ته‌حویل ده‌نه‌وه. گوتی سیدقی شعبانی ناوێری بێته سه‌ر ته‌له‌فۆن. له‌و وه‌خته‌دا سێ ئه‌فسه‌ر هاتن، ئه‌و ده‌م عه‌ڕه‌بیم نه‌ده‌زانی، ئێستا باشی ده‌زانم، بڕێکیان قسه لێ پرسیم، هیچ حاڵی نه‌بووم، کوڕێکی لاو له‌وێ بوو ، گوتی: کێت له گه‌ڵه. گوتم کابرایه‌کی زۆر موهیم. چوار که‌سی ترم له گه‌ڵه. نێوم نه‌هێنان، کوڕه گوتی بزانم کێن. گوتم ئه‌تۆ ئه‌وه‌نده پیاوه‌تی له گه‌ڵ بکه، ئه‌وه تفه‌نگه‌که‌ی من با به تۆ بێ، ده‌ستم ببه‌سته‌وه، به‌ڵام به بێ‌سیم به‌و ئه‌فسه‌رانه بڵێ ته‌قه‌ی نه‌که‌ن. ئه‌فسه‌ره‌که به عه‌ڕه‌بی گوتی: وه‌ره با بڕۆین. ئه‌من و ئه‌فسه‌ره‌که سواری جیبه‌که‌ی بووین و به‌ره‌و فه‌وجه‌که ڕۆیشتین، له‌وێ سه‌روان ته‌واوێکی لێ بوو، کوردی وه‌ک من ده‌زانی، گوتی کێت له‌گه‌ڵه، گوتم: پێنج که‌سین، ته‌قه‌ی مه‌که‌ن. به بێ سیمی پێی ڕاگه‌یاندن که 5 که‌سن له جه‌ماعه‌تی خۆمانن ته‌قه‌یان لێ مه‌که‌ن. ئه‌وانیش گوتیان: دیتوومانن، موسه‌للە‌حن. ئه‌منیان برده‌وه بێ بانێ ئه‌و جێگایه‌ی جه‌ماعه‌تی شه‌عبانی لێ بوو. ئه‌من له گه‌ڵ سێ ئه‌فسه‌ر سوار بووم و دوو جیبی دیکه له پشت ئێمه‌ڕا هاتن.ئه‌من نه تفه‌نگ و نه ده‌مانچه‌که‌یان لێ‌وه‌رنه‌گرتم. گه‌یشتینه «سۆران» و سه‌ر جادده‌ی، ئه‌فسه‌ره‌که گوتی: کوانێن؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی نه‌که‌ن، تفه‌نگه‌که‌م گرتن، گوتی نا، نا ته‌قه‌ی ناکه‌ین. چوومه نێو کۆڵانه ڕووخاوه‌کان و به کاک ئه‌حمه‌دم گوت: وه‌رن. کاک ئه‌حمه‌د هات، عه‌ڕه‌بی بڕێک ده‌زانی. گوتم کاک ئه‌حمه‌د پێیان بڵێ، ئێمه که ده‌به‌ن ئه‌و حه‌یوانانه چ لێبکه‌ین، گوتیان بیانبه‌نه «ئامێدێ» ئه‌منیش چوومه لای کابرایه‌کی پارتی که پێشتر شتی بۆ ده‌ناردین، گوتم ئه‌وانه ده‌فرۆشین، گوتی ئه‌وه کاک ئه‌حمه‌د خۆی ته‌سلیم کردۆته‌وه! گوتم له‌وه‌ی گه‌ڕێ. گوتی 200 دیناری دێنن، گوتم به 100ی ده‌یده‌م. 120 دینارم لێوه‌رگرت و به قه‌ند و چا و کولێره‌ناسکه و هه‌موو شتێکه‌وه ئه‌وانم دا به کابرای که نێوی حامید ... بوو. گوتی چ ده‌که‌ی؟ گوتم ده‌چمه‌وه لای کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌وان. به سواری ماشێن له‌گه‌ڵ ئه‌و چووینه‌وه لای سیدقی شه‌عبانی له ئامێدێ، نزیک 6ـ5 ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه، دواتر ئه‌میر فه‌وج گوتیان قافله ده‌چێ بۆ مووسڵ وه‌رن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بڕۆن.دوو ئه‌فسه‌ر و کاک ئه‌حمه‌د و سیدقی حاجی شه‌عبانی سواری جیبێکی بووین، ئه‌وانی تریش به ماشێنێکی تر، حه‌ڕه‌که‌تمان کرد. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ڕه‌نگه پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی بکه‌ن و که‌مینیان گرتبێ، ئێوه له پشتمان جودا مه‌بنه‌وه، ئه‌زقه‌زا بڕێک که ڕۆیشتین مینێک له پێش کاک ئه‌حمه‌دی ماشێنێکی له حه‌وا کرد. ئێوارێ گه‌یشتینه دهۆکێ. دوو ساعه‌ت له‌وێ ڕاوه‌ستاین و به‌یانی سواری مینی‌بووس کراین. سێ نه‌فه‌ر شه‌خسییان له‌گه‌ڵ ناردین، مه‌لا ڕه‌شید گوتی دیاره به جاشمان ده‌زانن، خولاسه چووینه به‌غدایه، له نێوان ئه‌بوونه‌واز و شاره‌سه‌عدوونی‌دا له فه‌نده‌ق کۆیت‌دا له هۆتێل جێگیر بووین. کابرا ئێمه‌ی دانا، سێ نه‌فه‌ر شه‌خسییه‌که هاتن زۆریان قه‌در گرتین.نازانم چیان ده‌گوت، سێ دیویان داینێ. هه‌ر دوو نه‌فه‌ره‌ی دیوێکیان داینێ، هه‌ر چی داوامان کردبایه، بۆیان دێناین. 20 ڕۆژ له‌وێ بووین و دوایه له تل محه‌ممه‌د خانوویه‌کیان بۆ گرتین له ماڵه کابرایه‌کی مه‌سیحی به ناوی ئه‌ندراو... که به‌عسێکی زۆر توند بوو.دوو مانگ له‌وێ بووین تا به په‌ناهه‌نده وه‌ریانگرتین چووینه له ساڵی 1970، نه‌فه‌ری 40 دیناریان ده‌دا به ئێمه و 80 دیناریش به کاک ئه‌حمه‌د.گوتیان ئه‌وجار بۆخۆتان بۆ کوێ ده‌چن، ئازادن، ئێستا 20 شه‌وی مابوو، به‌یانی 11 ئازار، بیده‌ن له گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی له پارکی سه‌عدوون له نێوان ئیتلاعات و ئیستخبارات بووم. و له وێ قه‌سری ئه‌بیه‌زی لێ بوو ساختومانێکی لێ بوو، 6000 ماڵ ده‌بوو، ئێمه له‌و ساختومانه‌ی دا بووین، شه‌وێ سه‌عاتی 2ی شه‌وێ زه‌نگیان لێدا.ئه‌و ده‌م بڕێک عه‌ڕه‌بیم ده‌زانی، گوتی: ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌وێیه؟ گوتم: جه‌نابت؟ گوتی: ئه‌من نه‌قیب مووسام. ئێستا دێم، چووم به کاک ئه‌حمه‌دم گوت:ره‌نگی گۆڕا، گوتی: تاهیر ته‌حویلمان ده‌ده‌نه‌وه، و ده‌مانکوژن. گوتم: نا ناتکوژن. گوتی ئه‌ی چی؟ گوتی: قاچکه بزنه‌که‌ت پێیه؟! مه‌نزووری ده‌مانچه‌که بوو. گوتی: ئه‌گه‌ر ته‌حویلیان دامه‌وه، حه‌تمه‌ن تۆ بمکوژه. گوتم:باشه کاک ئه‌حمه‌د. گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌من له پێشێ سوار بووم تۆ بچووه پشته‌وه‌م. نه‌قیب مووسا به بێنزێکی ڕه‌ش هات. له ده‌رکه‌ی‌دا و گوتی ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ره، کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌و ڕه‌فیقه‌شم له گه‌ڵه. گوتی بابێ، به‌ره‌و وه‌زاره‌تی دیفاعی عێڕاق وه‌ڕێ که‌وتین چووینه دیوێک که په‌رده‌یه‌کی سووری پێدا هه‌ڵواسرابوو. نه‌قیب مووسا گوتی: ئێستا یه‌کێ دێ له گه‌ڵ تۆ قسه ده‌کا. میوه و شیرینی و وڵاتی ڕازاوه زۆر سه‌یر بوو، ئه‌و ته‌واو نه‌ڕۆیشتبوو که یه‌کێ له پشت په‌رده هاته ده‌رێ. دیتمان سه‌ددام حوسێن بوو ئه‌حمه‌د مه‌لا به‌کر ره‌ئیس کۆمار بوو، نایب قیاده‌ی قوتبی بوو له حیزبی به‌عس دا له گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د دانیشتن و زۆری به‌خێر هێناین و گوتی: ئه‌وه کێیه. کاک ئه‌حمه‌د گوتی: دۆستمه، گوتی: ئه‌من کارم به تۆیه. کاک ئه‌حمه‌د گوتی فه‌رموو. سه‌ددام گوتی: له که‌نداوی فارس، ئێران تۆنبی چکۆله و گه‌وره‌ی له ئێمه داگیر کردووه، و له‌و لایه‌ش یارمه‌تی مه‌لا مسته‌فای ده‌کا، ئه‌تۆ شای ئێران له هه‌موو که‌س باشتر ده‌ناسی.کاک ئه‌حمه‌د گوتی: مه‌لا مسته‌فا دوژمنی شای ئێرانه، نه‌ک دوژمنی ئێوه، وه‌ک ئێستام له بیرمه، سه‌ددام گوتی: تۆ ڕێگایه‌کم نیشان بده، با له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا ڕێک که‌وین.کاک ئه‌حمه‌د گوتی: ئێوه هه‌ر چی به نێوی خودموختاری بیده‌ن به مه‌لا مسته‌فا، له‌گه‌ڵتان ڕێک ده‌که‌وێ، زۆر شتی تری پێگوت که له بیرم نه‌ماوه، ده‌ی سوێند به قه‌بری مه‌لا مسته‌فا و قازی و کاک ئه‌حمه‌ده‌ی! سه‌ددام له‌وێ گوتی: به قسه‌ت ده‌که‌م! هه‌ر 21 رۆژ دواتر به‌یانی 11ی ئازاریان ده‌رکرد. له ڕاستی‌دا کاک ئه‌حمه‌د هه‌ستاندی نه‌ک بارزانییه‌کان! ڕه‌نگه پارتییه‌کان ئه‌وه بخوێننه‌وه. ده‌قیق ئاوه بوو، کاک ئه‌حمه‌د ده‌ستی له نێو ده‌ستی سه‌ددام نا، سه‌ددام گوتی: ئه‌حمه‌د تۆ ئازادی! له‌و کاته‌دا نه‌قیب مووسا هاته‌وه گوتی: ئه‌حمه‌د له خزمه‌تت دام، با بتگه‌یه‌نمه‌وه. چووینه‌وه جێی خۆمان.
به‌یانی 11ی ئازار درا، کاک مه‌سعوود بارزانی و به‌ڕێز ئیدریس بارزانی و حه‌بیب فه‌یلی و دوکتوور مه‌حموود له بابا شه‌وقی.... راوه‌ستابوون، له عه‌کسه‌که‌ش دا دیاره، ئه‌منیش له‌وێدا به لیباسی کوردی دیارم. چوون له زینده‌گیم دا شاڵوارم له پێی نه‌کردووه، ژنێک هات توند گرتمی، گوتی: کاکه به قوربانت بم، مه‌سعوود و ئیدریس کامیانن؟ پێم گوت...سه‌ددام حوسێن، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، ساڵح مه‌هدی عه‌ممار بوو، سه‌عدوون زێدان بوو، ده‌ستی کوڕه‌کانی مه‌لا مسته‌فا حه‌بیب فه‌یلی و ئه‌وانه‌یان گرتبوو، به ڕاستی کاک ئه‌حمه‌د هه‌ستاندی، که‌سیش ئه‌وه‌ی نازانێ و شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌من ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم. ده‌وڵه‌تی عێراق کاک ئه‌حمه‌دی له سه‌ر ده‌ستی دانابوو، ده‌یگوت بڕۆ له ئێران شه‌ڕێ بکه ئێمه پشتیوانیت لێ ده‌که‌ین. کاک سه‌لاح! ئه‌گه‌ر ئاگادار بی، ئه‌و ده‌م ته‌یمووری به‌ختیار له به‌غدا بوو، دواتر نیگابانه‌که‌ی کوشتی. دوکتۆر مه‌حموود په‌ناهیان هه‌بوو، سکرتێری حیزبی تووده فیرقه‌ی ئازه‌ربایجان بوو، له گه‌ڵ دوکتۆر مراد ناوێک ئه‌و سێ که‌سه کلکیان لێک هاڵاندبوو. کاک «ئه‌حمه‌د»یان برد که قسه‌یان له گه‌ڵ بکا، ئه‌منیش له گه‌ڵیان چووم، به‌ختیار هه‌ستا سه‌ر چۆک و گوتی: تۆ له کوردستان و من له خووزستان، ئێران ده‌که‌ینه گۆمی خوێن! کاک ئه‌حمه‌د گوتی: نا، وا ناکه‌م چون تۆ له به‌ر سیاسه‌تی گه‌لانی ئێران له گه‌ڵ شای ئێران نێوانت تێک نه‌چووه، ئه‌تۆ سه‌دان کوردت له ژێر پێی ژاندارمان دا کوشتووه، تۆ مه‌ئمووری ساواک بووی، ئه‌گه‌ر زانیبام ده‌وڵه‌تی عێراق له گه‌ڵ تۆ جه‌له‌سه‌م بۆ داده‌نێ، نه‌ده‌هاتم. چون سووک ده‌بم. تۆ له سه‌ر خوشک و ماڵ له گه‌ڵ شای تێک چووی. ئه‌من ئه‌گه‌ر بیکه‌م، به ته‌نیاش ده‌توانم شه‌ڕێ بکه‌م. ئه‌وه ئاخری ساڵی 1970 بوو. دواتر حیزبی به‌عس له رێگای عه‌بدولخالیق سامه‌رایی داوای له ئه‌حمه‌د تۆفیق کرد که ئایا ده‌توانێ له عێراق دا شه‌ڕێ بکا. گوتی:به‌ڵێ، ئه‌من شه‌ڕی ئێران ده‌که‌م، به‌ڵام شه‌ڕی کوردی عێراق ناکه‌م. به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا کووزێکم زه‌وی داتێ له گه‌ڵ ئێرانێ شه‌ڕ ده‌که‌م. بێنه پێشمه‌رگه‌م ده‌نێ ئه‌من ده‌وره‌ی پێده‌بینم. له 24ساعه‌ت دا نزیک 200 پێشمه‌رگه‌ی قه‌دیم و بێ چه‌ک هاتن. سێ رۆژان له ... محه‌ممه‌د خانوومان بۆ گرتن. به ماشێنی ده‌وڵه‌ت بر‌دیانن بۆ عه‌سکه‌رخانه...بۆ ده‌وره دیتن.سه‌رانی حیزبی دێموکڕات هاتن له گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د قسه‌یان کرد عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی، دوکتۆر قاسملوو، ئه‌میر قازی، حه‌مه‌ده‌مین سیراجی، مه‌لا ره‌شید که بۆ خۆی له گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی بوو، سه‌ید ره‌سوولی بابی گه‌وره، بوو. ئه‌وانه هاتن. جا نازانم چیان گوت.
ـ باشه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که کاک ئه‌حمه‌د له بارزان و کانی ماسی و به‌غداو ئه‌وانه بوو، نزیک 5 ساڵێک بوو، بێجگه له‌م دیداره‌ی ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕات دیدار و نامه و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕایان نه‌بوو؟
نامه گۆڕینیوه زۆر بوو، ئێمه ده‌مان‌دا به مامۆستا هه‌ژاری و له پشتی نامه‌که مام هه‌ژاری لێ ده‌نووسرا جا نازانم ده‌درا به کێ.
ـ یانی، پێوه‌ندی پارتی دێموکڕات و ئه‌حمه‌د تۆفیق له ڕێگه‌ی مامۆستا هه‌ژاری بوو؟
به‌ڵێ، حه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فاش له‌وێ بایه، هه‌ر مامۆستا هه‌ژار نامه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرتین و دواتر و‌ڵامیان ده‌نارده‌وه. به‌ڵام ئاخر کاغه‌ز نه‌بێ که له باره‌ی کوشتنی سوله‌یمان موعینی بوو که و‌ڵامیان نه‌نارده‌وه و کاک ئه‌حمه‌د ڕۆیشتبوو؛ ئه‌وه‌ش ڕه‌مزورازێکی هه‌بوو، که نازانم.
سه‌رچاوه: په‌یامی كوردستان 2006
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.