داواکارییه‌ک له پسپۆڕان، مامۆستایان، خوێندکاران و ڕۆشنبیرانی کورد!
به‌ڕێزان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن ڕۆژانه له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی زانستیی و ڕۆشنبیریی، کێبه‌رکێیه‌کی به‌رده‌وام له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ئارادایه. کاتێک مرۆڤ بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک بچێته‌سه‌ر زانیارینامه گشتییه‌کان بۆ وێنه بۆ سه‌ر ویکیپێدیا و ناشناڵ ئینسایکلۆپێدیا یان هه‌ر پێگه‌یه‌کی زانستیی گشتیی که هاوکات زانیاریی به چه‌ندین زمانی زیندووی دونیا تێدابێت و له‌هه‌مانکاتدا سه‌رنج بده‌ینه هه‌مان زانیاریی به زمانی کوردیی، ده‌بینیین که کورد له‌م به‌شه‌دا چه‌نده له‌دوایه‌یه و به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م به‌شه کارێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه.
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر کوردێک بۆ وشه یان چه‌مکێکی زانستیی له‌بوواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی، سیاسیی یان مێژوویی بگه‌ڕێت، زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت هیچ زانیارییه‌ک له‌مباره‌وه له‌م شوێنانه‌دا ده‌ستکه‌وێت و ته‌نانه‌ت وشه یان چه‌مکه‌که‌ش وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردیی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بنووسرێت. له‌حاڵێکدا خه‌ڵکانیکی زۆر له نه‌ته‌وه‌کانیتر نه‌ک هه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خش ڕۆژانه زانیاریی تازه به‌زمانی خۆیان له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کاندا ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م پێگه زانیاریینامانه، ته‌نانه‌ت زانیاریی له‌سه‌ر کاسایه‌تیی و مێژوویی نه‌ته‌وه‌کانیتر و به‌پێچه‌وانه‌که‌شی واته زانیارییه‌کانی خۆیان به زمانه‌کانیتریش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م پێگه زانستییانه و له‌مباره‌شه‌وه خافڵ نیین.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه که کورد به‌خۆشییه‌وه چ له‌ده‌ره‌وه و چ له‌ناوه‌وه‌ش، به هه‌زاران زانا و پسپۆڕ، مامۆستا، خوێندکار و ڕۆشنبیری له بوواره جیاجیاکاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان هیممه‌ت بکه‌ن، ده‌کرێت ئه‌م دواکه‌وتوویییه قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش بێگومان که‌سانێک هه‌ن که له گه‌لێک بوواره‌وه زانیاری‌یان به نووسراوه‌و دۆکۆمێنته‌وه لای خۆیان کۆکردۆته‌وه و زۆرکه‌سیتریش هه‌ن که زانیاری‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێک پاشکه‌وت کردووه. ده‌کرێت ئه‌م به‌ڕێزانه ته‌نیا له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ئه‌م زانیارییانه له‌سه‌ر زانیاریینامه‌کانی گشتیی بخه‌نه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کورد و ئه‌م به‌شه به خۆبه‌خشییان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌کرێت که‌سانێک هیممه‌ت بکه‌ن و پێگه‌یه‌کی ئه‌نته‌رنێتیی وه‌ک زانیاریینامه پێک بێنن و له‌م ڕێگه‌وه خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن.
دیاره به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد به‌و پێێه‌ی که له‌هه‌لومه‌رجێکی نائاساییدا و له ناوچه‌یه‌کی پڕ له ئاژاوه گه‌وره بووینه، ڕاهاتوویین پێمان وابێت که خه‌بات ته‌نیا بریتییه له تێکۆشانی سیاسیی. خۆی سیاسه‌تیش لقێکی گرینگی زانستییه ( هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه ئێمه له‌م به‌شه‌شدا هه‌ر مل ده‌به‌رملی یه‌کترنانه‌که‌ی فێر بووینه) به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌بوواری زانستییه‌وه له‌پاش بێت، له‌بوواره‌کانیتریشدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. له‌ڕاستییدا کورد بۆ خۆبه‌خشیی و پیاوه‌تیی قه‌ت له گه‌لانیتر که‌متر نه‌بووه، هه‌ربۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌سه‌رجه‌م پسپۆڕان و شاره‌زایانی کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، مێژوویی، فه‌رهه‌نگ نووسه‌کان، مامۆستایان، خوێندکارانی زانکۆکان و ڕۆشنبیرانی کورد ده‌کرێت که ئه‌م پیاوه‌تییه له‌گه‌ڵ خۆیان و گه‌له‌که‌یاندا بکه‌ن و سه‌ری خۆیان و گه‌له‌که‌شیان به‌رز بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێز و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک !
بانه‌مه‌ڕی 2009/1388 سوئێد
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.