به‌یاننامه‌ی بنه‌ماكانی وێكهه‌ڵكردن!
(له 16ی نوامبری 1995 له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی یونسكۆوه راگه‌یه‌ندراوه و مۆر كراوه)
وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی فێركاریی زانستی‌و كولتووریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) له بیست‌و شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆنفرانسی گشتی له پاریس له 25ی ئۆكتۆبره‌وه تا 16ی نوامبری 1995 لێك كۆبوونه‌وه.
به‌رایی:
به سه‌رنجدان به‌وه كه راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ: "ئێمه خه‌ڵكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناوی پاراستنی نه‌وه‌كانی داهاتوو له به‌ڵای شه‌ڕ...و به راگه‌یاندنه‌وه‌ی بڕوای خۆمان به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤـ و ئابڕوو و بایه‌خی كه‌سیه‌تیی مرۆیی...و، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه له رێگای وێكهه‌ڵكردن‌و پێكه‌وه ژیانی به ئاشتی له سێبه‌ری هه‌بوونی گیانی پێكه‌وه حه‌وانه‌وه‌ی باش"،
به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌كه دیباچه (به‌رایی)ی راگه‌یه‌ندراوی یونسكۆ، په‌سندكراوی 16ی نوامبری 1945 راده‌گه‌یه‌نێ كه "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاشتی به‌رده‌وام و پایه‌دار بێ، ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوپێوه‌ندیی مه‌عنه‌وی و عه‌قڵانیی مرۆڤـ بنیات بنرێ"،
به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌كه جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤیش پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه "هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادیی بیروڕا‌و ده‌ربڕینی هه‌بێ" (مادده‌ی 19)و، فێركردن "ده‌بێ گیانی لێكتێگه‌یشتن، لێبووردن‌و رێزنان له بیروڕای پێچه‌وانه، دۆستایه‌تیی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان‌و كۆمه‌ڵه ره‌گه‌زی یان ئایینییه‌كان په‌ره پێ‌بدا" (مادده‌ی 26)،
به سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ وێنه:
-"په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان"
ـ "په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كان"
ـ "رێككه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی"
ـ "رێككه‌وتننامه‌ی رێ لێگرتن‌و سزادان بۆ كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ (ژینۆساید)"
-"رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ"
- "رێككه‌وتننامه‌ی پێوه‌ندیدار به وه‌زعی په‌نابه‌ران (1951)و پرۆتۆكۆلی 1967ی سه‌ر به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌و به‌ڵگه‌نامه ناوچه‌ییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و"
- "رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌و ره‌فتار یان سزای توندوتیژ، نامرۆیی‌و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تی"
- "به‌یاننامه‌ی رێگاكانی نه‌هێشتنی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی"
- "به‌یاننامه‌و به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی كۆنفرانسی جیهانیی مافی مرۆڤـ" ڤییه‌ن
- "به‌یاننامه‌و به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی" كۆپنهاگ
- "به‌یاننامه‌ی ره‌گه‌ز‌و جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی" یونسكۆ
- رێككه‌وتننامه‌و راسپێرییه‌كانی دژ به جیاوازی‌دانان له فێركردن دا" یونسكۆ
به سه‌رنجدان به ئامانجه‌كانی "سێهه‌مین ده‌یه‌ی خه‌بات به دژی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی، ”ده‌یه‌ی جیهانی بۆ فێركردنی مافی مرۆڤـ"و "ده‌یه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی خۆجێ‌یی (بومی)ی جیهان،
به له‌به‌رچاوگرتنی راسپێرییه‌كانی كۆنفرانسه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوچه‌ییه‌كان كه له چوارچێوه‌ی "ساڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وێكهه‌ڵكردن"دا و، به سه‌رنجدان به كۆنفرانسی گشتیی یونسكۆ C27 بڕیارنامه‌ی 5014و هه‌روه‌ها ئاكامگیری‌و راسپێرییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كۆنفرانس‌و كۆبوونه‌وانه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی به‌رنامه‌ی "ساڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وێكهه‌ڵكردن" پێكهاتبوون،
نیگه‌ران له ره‌وتی گه‌شه‌كردنی كرده‌وه‌ی بێسه‌برانه، توندوتیژی، تیرۆرریزم، دژایه‌تیكردنی بێگانه، نه‌ته‌وه په‌رستیی ده‌ستدرێژكارانه، ره‌گه‌زپه‌رستی، دژایه‌تیكردنی جووله‌كه، بێبه‌شكردنی ئه‌وانی دیكه‌و له په‌راوێزخستن‌و جیاوازیدانانی ئامانجدار به دژی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئایینی‌و زمانییه‌كان، په‌نابه‌ران، كرێكارانی كۆچه‌ر، كۆچه‌ران‌و گروپه كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی توندوتیژ‌و ترسێنه‌ر به دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌ڵك له ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین وه‌رده‌گرن، كه هه‌موو ئه‌مانه هه‌ره‌شه له پته‌وبوونی ئاشتی‌و دێموكراسی له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یدا ده‌كه‌ن‌و، كۆسپی سه‌ررێی په‌ره‌گرتنن،
پێ‌داگر له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تیی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ په‌ره‌پێدان‌و هاندانی (گیانی) رێزدانان بۆ مافی مرۆڤـ‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ هه‌مووان، به بێ جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی، جینسی، زمان، پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان بێ‌ده‌سه‌ڵاتی.
قه‌بوڵكردن‌و راگه‌یاندنی به‌ره‌سمیی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی بنه‌ماكانی وێكهه‌ڵكردن
شێلگیر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هه‌موو رێگاچاره‌یه‌كی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی وێكهه‌ڵكردن له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا، چونكه وێكهه‌ڵكردن هه‌ر ته‌نیا بنه‌مایه‌كی جێگای رێز نییه، به‌ڵكوو پێویستییه‌كه بۆ ئاشتی‌و گه‌شه‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكان،
ئێمه راده‌گه‌یه‌نین كه:
مادده‌ی 1- واتای وێكهه‌ڵكردن:
1.1 وێكهه‌ڵكردن بریتییه له ریزگرتن‌و قه‌بووڵكردنی جۆراوجۆریی كولتووره‌كانی جیهانی ئێمه‌و، جۆره‌كانی ده‌ربڕِین‌و رێگا جیاوازه‌كانی مرۆڤبوونی ئێمه. گه‌شه‌كردنی وێكهه‌ڵكردن له رێگای ئاگایی، راشكاوی، پێوه‌ندی، ئازادیی بیروڕا‌و ویژدان‌و ده‌ربڕینه‌وه ده‌بێ. وێكهه‌ڵكردن بریتییه له هاوئاهه‌نگی له ناكۆكیدا، ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها پێویستییه‌كی سیاسی‌و قانوونیشه. وێكهه‌ڵكردن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه ئاشتی مسۆگه‌ر ده‌كا‌و، ده‌بێته هۆی جێنشینكردنی كولتووری ئاشتی له جیاتی كولتووری شه‌ڕ.
1.2 وێكهه‌ڵكردن، رێككه‌وتنێكی گشتی نییه، ئیمتیازدان به كه‌سێكی دیكه، چاوپۆشی له ئیمتیازه‌كانی خۆت، یان به‌خشین‌و لێبووردن نییه، وێكهه‌ڵكردن، زیاتر له هه‌ر شتێكی دیكه قه‌ناعه‌تێكی زه‌ینییه كه به‌رهه‌می ناسینی مافی مرۆڤی جیهانی‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كه‌سانی دیكه‌یه. هیچ شتێك له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا، ناتوانێ پاساوده‌ری پێشێلكردنی ئه‌م بایه‌خه بنچینه‌ییانه بێ. وێكهه‌ڵكردن ده‌بێ هه‌م له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه‌و هه‌م له‌لایه‌ن گروپه‌كان‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بێ.
1.3 وێكهه‌ڵكردن به‌رپرسایه‌تییه‌كه كه ددان به مافه‌كانی مرۆڤ، پلۆرالیزم (بۆ وێنه پلۆرالیزمی كولتووری)، دیموكراسی‌و رۆڵی قانوون‌دا ده‌نێ. ئه‌مه‌ش به مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆگماتیزم‌و ره‌هاگه‌ری و قه‌بووڵكردنی ستاندارده دیاریكراوه‌كان به هۆی به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤه.
1.4 میتۆدی وێكهه‌ڵكردن، له‌گه‌ڵ رێزنان له مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كدیگره‌و، به‌مانای هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ بێدادیی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان وه‌لانان‌و لاوازكردنی بیروبۆچوونه‌كانی تاك نییه. واتای وێكهه‌ڵكردن ئه‌وه‌یه كه تاك ئازاده كه به بیروبۆچوونه‌كانی خۆی وه‌فادار بێ‌و، قه‌بووڵیش بكا كه كه‌سانی دیكه‌ش به بیروباوه‌ڕی خۆیان وه‌فادار بمێننه‌وه. ئه‌وه به‌م مانایه‌یه ئه‌م حه‌قیقه‌ته قبوڵ بكه‌ین كه مرۆڤه‌كان كه به شێوه‌ی سروشتی له باری رواڵه‌ت، هه‌لومه‌رج، قسه‌كردن، هه‌ڵسوكه‌وت‌و بایه‌خه‌كانیانه‌وه جیاوازن، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه به ئاشتی بژین‌و چۆنێك هه‌ن هه‌روا بن. ئه‌مه هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌یه كه روانگه‌ی مرۆڤێك نابێ به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بسه‌پێندرێ.
مادده‌ی 2- له ئاستی ده‌وڵه‌تدا:
2.1 وێكهه‌ڵكردن له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا، پێویستی به دادپه‌روه‌ر‌و بێلایه‌ن بوونی ده‌زگاكانی قانووندانان، به‌ڕێوه‌به‌ری، قه‌زایی‌و ره‌وتی ئیداری هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویسته كه ده‌ره‌تانه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێ جیاوازی‌دانان بدرێن به هه‌ر تاكێك. بێبه‌شكردن‌و له په‌راوێز خستن ده‌توانێ هه‌ستكردن به داماوی‌و ]گیانی[ دوژمنایه‌تی‌و ده‌مارگرژی بخوڵقێنێ.
2.3 بۆ هاوهه‌نگاویی جیهانی پێویسته كه تاكه‌كان، كۆمه‌ڵه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان، كه‌سایه‌تیی چه‌ندكولتووریی بنه‌ماڵه‌ی مرۆڤایه‌تی قه‌بوڵ بكه‌ن‌و رێزی لـێبگرن. به بێ وێكهه‌ڵكردن، ئاشتی ناتوانێ هه‌بێ‌و، به‌بێ ئاشتی، په‌ره‌پێدان‌و دیموكراسی نابێ.
3.2 به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وێكهه‌ڵكردوو‌و دڵفره‌وانتر، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ هه‌یه، هه‌موویان په‌سند بكا‌و، ئه‌گه‌ر پێویست بوو قانوونی تازه دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت‌و ره‌فتاری یه‌كسان بۆ هه‌موو گروپه‌كان‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر بكا.
مادده‌ی 3- ره‌هه‌نده كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان:
3.1 له جیهانی مۆدێرندا، وێكهه‌ڵكردن له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی دیكه پێویستتره. ئێستا سه‌رده‌مێكه كه مۆركی به‌جیهانیبوونی ئابووری‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی رۆژبه‌رۆژ زیاتری راپه‌ڕ، پێوه‌ندییه‌كان، كۆخوازی‌و به‌ستراوه‌یی دوو لایه‌نه، كۆچكردنه به‌رینه‌كان‌و گوێزرانه‌وه‌ی حه‌شیمه‌ته‌كان، په‌ره‌گرتنی شارنشینی‌و گۆڕان به‌سه‌رداهاتنی هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێوه دیاره. به‌م هۆیه‌وه كه هه‌ر به‌شێك له جیهان به تایبه‌تمه‌ندیی جۆراوجۆری‌و جیاوازی له‌وانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه، وێكهه‌ڵنه‌كردن‌و پێكهه‌ڵپڕژانی رۆژ به رۆژ زیاتر به كرده‌وه هه‌ڕه‌شه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌كا. ئه‌م راستییه هه‌ر ته‌نیا تایبه‌ت به وڵاتێك نییه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانییه.
3.2 وێكهه‌ڵكردن له نێوان تاكه‌كان‌و له بنه‌ماڵه‌و له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێویسته. بره‌وپێدانی وێكهه‌ڵكردن‌و ئاماده‌كردنی زه‌ینه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و پێشوازی له راشكاوی، گوێ لێكگرتنی لایه‌نه‌كان‌و هاوپێوه‌ندی، ده‌بێ له قوتابخانه‌كان‌و زانكۆكان‌و له رێگای فێركردنه نافه‌رمییه‌كان له ماڵه‌وه و له شوێنی كاردا ئه‌نجامبدرێ. راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان هه‌ڵكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه ده‌توانن رۆڵێكی بنیاتنه‌ریان له ره‌خساندنی بواری دیالۆگ‌و باسی كراوه و ئازاد‌دا هه‌بێ‌و، ده‌توانن به‌هاكانی وێكهه‌ڵكردن په‌ره پێ‌بده‌ن‌و، مه‌ترسییه‌كانی بێ‌لایه‌نی له ئاست گه‌شه‌كردنی گروپ‌و ئایدۆلۆژییه ده‌مارگرژ‌و كه‌م سیكلدانه‌كان زه‌ق بكه‌نه‌وه.
3.3 هه‌روا كه له "به‌یاننامه‌ی ره‌گه‌ز‌و ده‌مارگرژیی ره‌گه‌زی"ی یونسكۆدا پێی له‌سه‌ردا گیراوه، ده‌بێ كه‌ڵك له‌و رێگاچارانه وه‌ربگیرێ كه یه‌كسانیی كه‌رامه‌ت‌و مافه‌كان بۆ تاكه‌كان‌و گروپه‌كان له كاتی پێویستدا ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن. به سه‌رنجدان به‌مه ده‌بێ سه‌رنجێكی تایبه‌تی بدرێته ئه‌و گروپه كه‌م ده‌ره‌تانانه‌ی له ئیمكاناتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی گونجاو بێبه‌شن، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی قانوون‌و رێگاچاره باوه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وان به تایبه‌تی له بواره‌كانی خانوبه‌ره، كار‌وپیشه‌و له‌شساغی‌و ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێ، رێز له كولتوور‌و به‌هاكانیان بگیرێ‌و، هاسانكاری بكرێ بۆپێشكه‌وتن‌و هه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه له باری پیشه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به تایبه‌تی له رێگای فێركردنه‌وه.
3.4 ده‌بی تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی گونجاو بۆ هاوهه‌نگاوكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی وه‌ك وڵامدانه‌وه به‌م گرفته جیهانییه پێكبێن. بۆ وێنه هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و رێگا چاره‌كانی به‌ربه‌ره‌كانیی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌مارگرژی‌و كه‌م سیكلدانه‌یی، ده‌بێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راڤه بكرێن‌و، هه‌روه‌ها پێویسته لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی سیاسه‌ت‌و دیاریكردنی ستاندارد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه، ئه‌نجامبدرێ.
مادده‌ی 4 ـ فێركردن:
1.4 یه‌كه‌م هه‌نگاو له فێركردنی وێكهه‌ڵكردندا، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك فێری (شاره‌زای) مافه هاوبه‌شه‌كانیان‌و ئازاددییه‌كانیان بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ی رێز له‌و ماف‌و ئازادییانه بگرن‌و، ویستی پشتیوانی له ماف‌و ئازادیی كه‌سانی دیكه، له‌نێو ئه‌واندا، به‌ره‌وژوور بچێ.
4.2 فێركردن ده‌بێ وه‌ك پێویستییه‌كی گرنگ له خزمه‌ت وێكهه‌ڵكردندا، سه‌یری بكرێ. هه‌ر بۆیه بره‌وپێدانی شێوه عه‌قڵانی‌و سیستماتیكه‌كانی فێركردنی وێكهه‌ڵكردن به مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردنی هۆكاره كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی‌و ئایینییه‌كانی خوڵقێنه‌ری نه‌سازان‌و كه‌م سیكلدانه‌یی ـ واته ریشه سه‌ره‌كییه‌كانی توند‌وتیژی‌و بێبه‌شكردنی كه‌سانی دیكه ـ پێویسته. به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به فێركردن ده‌بێ له خزمه‌ت گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌پێدانی لێكتێگه‌یشتن، هاوپێوه‌ندی‌و وێكهه‌ڵكردن‌و سه‌ربه‌خۆیی له نێوان تاكه‌كان وه‌ك گروپه قه‌ومی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و زمانییه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان دابن.
4.3 فێركردن له پێناوی وێكهه‌ڵكردندا، ده‌بێ له‌سه‌ر كاریگه‌ریی دوو لایه‌نه (به‌رانبه‌ر) كه ده‌بنه هۆی ترساندن‌و بێبه‌شكردنی كه‌سانی دیكه، كار بكا‌و، یارمه‌تیی لاوان بدا تا توانایی داوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیانه، بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و، به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی له خۆیاندا گه‌شه پێ بده‌ن.
4.4 ئێمه به‌رعۆده ده‌بین كه به‌رنامه لێكۆڵینه‌وه‌ییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و، فێركردن له پێناوی وێكهه‌ڵكردندا، پشتگری مافی مرۆڤـ‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی بن‌و، به‌ڕێوه‌یان ببه‌ین. ئه‌مه به مانای سه‌رنجدانی تایبه‌تی به په‌روه‌رده‌كردنی هه‌رچی باشتری مامۆستایان، مادده‌كانی فێركردن، نێوه‌رۆكی كتێبه‌كان‌و، ده‌قی وانه‌كانی خوێندن، مادده فێركارییه‌كانی دیكه‌و یه‌ك له‌وان ته‌كنۆلۆژییه فێركارییه نوێیه‌كان به مه‌به‌ستی فێركردنی هاووڵاتیانی به‌رپرس‌و هه‌ستیار له ئاست مافه‌كانی كه‌سانی دیكه‌یه، تا له هه‌مبه‌ر كه‌لتوره‌كانی دیكه كراوه بن، رێز بۆ ئازادی‌و كه‌رامه‌ت‌و جۆراوجۆریی مرۆیی دابنێن‌و، پێشی گرژی‌و شه‌ڕ‌و توندوتیژی بگرن، یان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
مادده‌ی 5- ده‌روه‌ستبوونی به كرده‌وه:
ئێمه به‌رعۆده ده‌بین كه وێكهه‌ڵكردن‌و دووری له توندوتیژی له رێگای به‌رنامه‌و رێكخراوه تایبه‌تییه‌كان له بواره‌كانی فێركردن، زانست، كولتوور‌و پێوه‌ندییه‌كاندا بڕه‌و پێ بده‌ین.
مادده‌ی 6- رۆژی جیهانی بۆ وێكهه‌ڵكردن:
به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئاگایی گشتی، پێداگرتن له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كه‌م سیكله‌دانه‌یی‌و ده‌مارگرژی‌و، به نیشانه‌ی وه‌فاداریی دووباره‌و به‌كرده‌وه به پشتگیری له فێركردن‌و بڕه‌وپێدانی وێكهه‌ڵكردن، ئێمه به‌ڕه‌سمی رۆژی 16ی نوامبری هه‌موو ساڵێك وه‌ك "رۆژی جیهانی بۆ وێكهه‌ڵكردن" راده‌گه‌یه‌نین.
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: سوهه‌یلا وه‌حده‌تی
www.unesco.org/tolerance/declaeng.htm
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕیwww.iran emrooz.com
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:51 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.