بێهاوتا! (هه‌ڵبه‌ستێک له وه‌سفی په‌روه‌ردگاردا)
سوورکێو زه‌کی
ئــه‌ی خـالـقی هه‌رچی هه‌یه له‌م گه‌ردش و کۆیه
وه‌سـفی کـه‌ره‌مـوو گـه‌وره‌یـی هـه‌ر لایـه‌قی تۆیـه
هیـچ تایـێ به‌بـێ تـا نییـه لـه‌م گـه‌ردشـه کـۆنه
یـه‌کبـوون له‌نیشـانـه‌ی به‌بێـهـاوتـایـه‌تـی تۆیـه
پێـدانی هه‌مـوو جـۆره هـه‌بـوونێ به‌بێ ئه‌ژمـار
ڕه‌حمه‌ت که‌ده‌ڵێن خه‌سڵه‌تی به‌خشه‌نده‌یی تۆیه
گـه‌ردوون کـه بــه‌تـاریکـی ده‌سـووڕی لـه‌شــه‌وانـا
تـا شـه‌وقـی سه‌حه‌ر وێڵی شه‌می شه‌مسی ئه‌تۆیه
جووانیـی کـه ده‌ڵێـن لایه‌قـه بۆ وه‌سفی ڕوخی یـار
هـه‌رچـه‌نـدی هـه‌یـه زه‌ڕڕه‌یه‌کی جیلوه‌یی تـۆیـه
ســـه‌وزایــی بــه دار‌و ده‌وه‌نــو ده‌شـتــو کــه‌ژو کـێــو
ئــامــاژه‌یــه‌کــی ڕوونــه لـه‌بــۆ هــه‌رچــی مــرۆیــه
هـه‌رچیـی که ده‌بیسترێت و ده‌گوترێ له سـیـفـاتت
تــۆســقـاڵـێ لـه‌خـاڵـێ له‌هه‌ـموو گه‌وره‌یی تـۆیـه
هــه‌رچـیـی کـه ده‌بـزوێت و ده‌وه‌سـتـێ لـه جـیـهـانــا
گشــتــی نـه‌زه‌ری ئـه‌مـری هـه‌بـه‌و بــوونــی بـه‌تـۆیـه
گــه‌ردوونـو مـرۆڤــو هــه‌مـوو ئــه‌ســـراری وجــوودی
ڕه‌مــزێـکــه لـه ئـه‌سـرار و هه‌مــوو حیـکمه‌تی تـۆیــه
عـه‌شـقـێ کـه لـه‌وه‌سـفـی ڕوخـی یـارانا ئه‌بیسرێت
سـه‌رچـاوه لـه عـه‌شـقـوو کـه‌ره‌موو ڕه‌حمـه‌تـی تۆیـه
ڕاســتـیـی بـه‌دڵــوو بـاشـیـی بـه ڕه‌فـتـارو بــه کــردار
ئـامــاژه بــه ئــه‌رکــوو بــه بــه‌رپــرســیــی مــرۆیــه
هــه‌رچـه‌نــدێ بـفــه‌رمــووی و بـه‌دڵ بیخه‌مه سه‌رچاو
ئـێـسـتـاکـه سـوورکێـو چـاو لـه‌ده‌ری ڕه‌حمـه‌تی تـۆیـه
1386/10/04
2008-02-15
سوئـێــد
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.