رێككه‌وتننامه‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه‌و ره‌فتار یان سزای توندوتیژ، دژی ئینسانی‌و تێكه‌ڵ به سووك
10/12/1984
پێشه‌كیی وه‌رگێڕ( قادر وریا)
ئه‌شكه‌نجه وشه‌یه‌كه كه له درێژایی مێژووی نووسراوی مرۆڤایه‌تیدا، به‌رده‌وام باسی كراوه و پێ‌به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندنی تێكنۆلۆژی، هه‌ر سه‌رده‌م و هه‌ر نه‌سلێك به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رگرتوه. ئه‌شكه‌نجه یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه كه مێشكی مرۆڤیان به خۆیانه‌وه خه‌ریك كردووه. سه‌ره‌ڕای بوونی قانوون و رێوشوێنی وه‌ك جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و قانوونه مه‌ده‌نییه‌كان كه ئه‌شكه‌نجه‌یان له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا یاساخ كردووه، به‌ڵام لێدان و كوتان و ئازار و ئه‌زیه‌تی مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن زۆر له رێژیمه‌كان و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌بوون یان كه‌مبوونی قانوون و رێوشوێن له گۆڕێ‌دا نییه. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی پێویسته و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به توندی تامه‌زرۆیه‌تی، هاوكاری و یه‌كتر یارمه‌تیدان به‌و مه‌به‌سته‌یه كه نه‌ك هه‌ر رێگا نه‌درێ هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵكوو فه‌رمانده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌شكه‌نجه‌ش، له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ی قانوونی و لێكۆڵینه‌وه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، رێككه‌وتننامه‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه، ره‌فتار و سزای توندوتیژ و نائینسانی و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تی، له 10ی دیسامبری 1984دا‌و، به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی ژماره 46/39 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند كراوه. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له 30ی ژوئه‌نی 1987 واته پاش ئه‌وه‌ی 20 ده‌وڵه‌ت، نیوه‌رۆكه‌كه‌یان له مه‌جلیس، پارلمان و ناوه‌نده‌كانی قانووندانانی خۆیاندا په‌سندكرد، ده‌ستكرا به ره‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی.
رێككه‌وتننامه له پێشه‌كییه‌ك و 33 مادده و له 3 به‌شدا ئاماده كراوه.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌دوای پێناسه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌دا، شوێنه‌واره حوقووقییه‌كان، سه‌لاحییه‌ت و به‌رپرسایه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌كان، جۆر و شێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، پاشگه‌زبوونه‌وه و پێكهاتنی كۆمیته‌ی پێشگیری له ئه‌شكه‌نجه و ئه‌ركه‌كانی شـیكردوونه‌وه.
به‌پێی ئاماری 8ی فێوریه‌ی2002ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌ندام كه 13 به‌ڵگه‌نامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گرنگی ئه‌و دامه‌زراوه‌یان مۆر كردووه، له سه‌رجه‌می 189 وڵاتی ئه‌ندام، 128 وڵات رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه، ره‌فتاریان سزای توندوتیژ، نائینسانی و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تییان مۆر كردووه. ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌ی مۆر نه‌كردووه.
(*) ن. نوریزاده (وه‌ڕگێڕی فارسیی ئه‌م ده‌قه) 10ی رێبه‌ندانی 1381
په‌سندكراوی 10ی دیسامبری 1984/ بڕیارنامه‌ی ژماره 46/39ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (له 26ی ژوئه‌نی 1987ه‌وه ده‌ستكراوه به به‌ڕێوه‌بردنی)
ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه:
ـ به سه‌رنجدان به بنه‌ماكانی گونجا‌و له په‌یمانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه به رسمی ناسینی حورمه‌تی زاتی و مافی یه‌كسان و رانه‌گوێزراوی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانیی وه‌ك بناغه‌ی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهاندا راگه‌یاندوه،
- به سه‌رنجدان به‌وه كه ئه‌و مافانه له رێز و حورمه‌تی زاتیی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه،
- به سه‌رنجدان به به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یمانیان مۆر كردووه، به تایبه‌تی به سه‌رنجدان به مادده‌ی 55ی، كه داواكاری به‌ره‌وژوور بردنی رێز‌و، ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كانیه‌تی،
- به وه‌به‌ر چاوگرتنی مادده‌ی پێنجه‌می به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و، مادده‌ی حه‌وته‌می رێككه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان كه تێیاندا هاتووه: "هیچ كه‌س نابـێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یان بكه‌وێته به‌ر ئه‌و ره‌فتار و سزا زۆردارانه و دژی ئینسانییانه كه مافه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاك زه‌وت ده‌كه‌ن"،
- به سه‌رنجدان به به‌یاننامه‌ی 9ی دیسامبری 1975ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كه پشتگیری له‌و مرۆڤانه ده‌كا كه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی زۆردارانه و دژی ئینسانی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه مافه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، پێشێل ده‌كا،
- به ئاواتی نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه و هه‌موو كرده‌وه وه‌حشیانه و دژی ئینسانییه‌كان‌و، تێكڕای ئه‌و سزا و ره‌فتارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كه‌ن،
ئێمه كه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌مان مۆر كردووه، قبوڵ ده‌كه‌ین كه:
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی 1:
1ـ له روانگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌وه، ئه‌شكه‌نجه به‌مجۆره پێناسه ده‌كرێ: هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی به ئه‌نقه‌ست كه به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌رد و ئازارێكی توندی جه‌سته‌یی و رۆحی به مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتنیان داننان به كرده‌وه و تاوانێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی یان یه‌كێكی دیكه‌دا، تووشی كه‌سێك ده‌كرێ، ئه‌شكه‌نجه‌ی پێ‌ده‌گوترێ. هه‌روه‌ها ته‌مبێكردنی شه‌خسیی كه‌سێك به‌بۆنه‌ی كرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و یان كه‌سێكی سێهه‌م ئه‌نجامی داوه، یان له‌وانه‌یه ئه‌نجامی بدا، كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه و زۆرداری له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر جۆره جیاوازیدانانێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زییه‌ت و ئازاردانه، به دنه‌دان و ره‌زامه‌ندی و هاندان و پێشگێری لـێ‌نه‌كردنی كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی و هه‌ر خاوه‌ن پله و پایه‌یه‌كی دیكه‌ش بـێ، هه‌موویان به ئه‌شكه‌نجه ده‌ژمێردرێن. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ئه‌و ده‌رد و ئازارانه‌ی مرۆڤ له سۆنگه‌ی سزای قانوونییه‌وه تووشیان ده‌بـی‌َ، ناگرێته‌وه.
2ـ ئه‌م مادده‌یه له‌سه‌ر رێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌یان (په‌سندكراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به) قانوونه نێوخۆییه‌كانی وڵاتان كه واتایه‌كی به‌رینتریان بۆ ئه‌شكه‌نجه وه‌به‌رچاوگرتووه، نابێته رێگر.] ده‌بێ هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه و ئه‌و قانوونه نێوخۆییانه، ره‌فتار بكرێ [.
مادده‌ی 2:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه، له‌سه‌ریه‌تی له بواره‌كانی قانوونی، به‌ڕێوه‌به‌ری (ئیجرایی) و قه‌زاییدا، هه‌نگاوی پێویست و كاریگه‌ر به مه‌به‌ستی پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌شكه‌نجه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌ڵَبگرێ.
2ـ هیچ چه‌شنه هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیی وڵاتێك وه‌ك شه‌ڕ، یان به‌ره‌وڕوو بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ، ناسه‌قامگرتوویی سیاسیی نێوخۆیی و هه‌ر جۆره بارودۆخێكی نائاسایی دیكه، نابـێ بكرێته بیانوو و به‌ڵگه بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه.
3ـ ئه‌مر و فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستێكی به‌رزتری (ده‌وڵه‌تی) و یان ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی، ناتوانێ ببێته به‌ڵگه‌ی پاساودانی په‌نابردن بۆ ئه‌شكه‌نجه.
مادده‌ی 3:
1ـ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام بۆی نییه كه‌سێك كه گیانی له مه‌ترسی دایه و به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه ده‌بێته‌وه، بداته‌وه به ده‌وڵه‌تێك كه به‌راستی ئه‌شكه‌نجه له‌و‌ێدا بره‌وی هه‌یه.
2ـ به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به بواره‌كانی كرده‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه، ناوه‌ندی لێوه‌شاوه و خاوه‌ن سه‌ڵاحییه‌ت ده‌بێ پێكبێن تا به هۆی ئه‌وانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌وڵه‌تانه بكرێ كه نموونه‌ی ئاشكرا و گه‌وره و به‌كرده‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مرۆڤ له كارنامه‌یاندا ده‌بینرێ.
مادده‌ی 4:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، چاوه‌دێر و دڵنیا ده‌بـێ كه هه‌ر جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك له ژێر ناوی قانوونه جیناییه‌كاندا، به تاوان ده‌ژمێردرێ‌و، كه‌سێكیش كه ئه‌شكه‌نجه‌كه ئه‌نجام ده‌دا، هه‌روه‌ها ئه و كه‌سه‌ی له‌و كرده‌وه‌یه‌دا به‌شداری و هاوكاری ده‌كا، به تاوانبار ده‌ناسرێن.
مادده‌ی 5:
1ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، هه‌نگاوی به‌جێ و ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی پێویست بۆ راگه‌یشتن به‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی چواره‌مدا هاتوون، (له ده‌زگای قه‌زایی خۆیدا) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، جێبه‌جێ ده‌كا:
ئه‌لف ـ كاتێك كه تاوانێك له سنووره قه‌زایی، ده‌ریایی و هه‌واییه ناسراوه‌كانی (وڵاته‌كه‌ی)دا، روو ده‌دا.
ب ـ كاتێك كه تاوانبار هاووڵات (شه‌هروه‌ند)ی ئه‌و وڵاته بـێ.
ج ـ كاتێك كه قوربانی (ی ئه‌شكه‌نجه) خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بـێ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش ئه‌م راستییه بسه‌لمێنێ.
2ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، هه‌روه‌ها، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی پێویست له سیسته‌می قه‌زایی خۆیدا، هه‌نگاوی گونجا‌و ده‌نێ. ئه‌و هه‌نگاوانه تایبه‌تن به‌و كاتانه كه هێندێك تاوان له سنووری قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌دا روو ده‌ده‌ن و تاوانباركرا‌و نادرێته‌وه به وڵاته‌كه‌ی خۆی.
به گوێره‌ی مادده‌ی هه‌شته‌می به‌شی یه‌كه‌م، تاوانبار ده‌درێته‌وه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ناویان هاتووه.
3ـ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، ئه‌و تاوانه جیناییانه‌ش هه‌ڵ ناوێرێ كه پێوه‌ندییان به قانوونه نێوخۆییه‌كانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی 6:
1ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، كه‌سێك كه تاوانێكی به‌پێی مادده‌ی 4ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، كردبـێ ده‌خاته زیندان، یان هه‌نگاوی دیكه بۆ دڵنیایی له ئاماده‌بوونی تاوانبار هه‌ڵده‌گرێ.] ئه‌م ده‌وڵه‌ته[ بۆ دڵنیایی له وه‌زعی تاوانبار، له‌و زانیارییانه‌ی به ده‌سته‌وه هه‌ن و كه‌ڵكیان هه‌یه، ده‌كۆڵێته‌وه و پاشان ده‌ستووری گرتنیان هه‌ر بڕیارێكی دیكه به گوێره‌ی قانوونه‌كانی خۆی ده‌ر ده‌كا. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌ی تاوانبار به‌پێی پێویست، له‌وانه‌یه تا ماوه‌یه‌ك درێژه‌ی هه‌بێ تا ]لێكۆڵینه‌وه له[ تاوان و ته‌حویلدانه‌وه‌ی تاوانبار، ره‌وتی خۆی بپێوێ.
2- ده‌وڵه‌تی ئاماژه پێكراو كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و راگه‌یشتن (به په‌روه‌نده‌ی تاوانبار) جێبه‌جێ ده‌كا.
3- ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌ند دایه، مافی هه‌یه كه به گوێره‌ی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه، ده‌ستبه‌جێ پێوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه بگرێ. ئه‌گه‌ر گیراوه‌كه هاووڵاتیه‌تی نه‌بێ، مافی ئه‌وه‌ی ده‌بـێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتێك كه زۆرتر له‌وێ ماوه‌ته‌وه، پێوه‌ندی بگرێ.
4ـ كاتێك ده‌وڵه‌تێك به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه كه‌سێك به‌ند ده‌كا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له مادده‌ی 5ی به‌ندی 1دا ئاماژه‌یان پێكراوه ده‌ستبه‌جێ له رووداوه‌كه ئاگادار ده‌كا و هۆ و هه‌لومه‌رج و شوێنی گیرانی به‌ندكراویان پێ راده‌گه‌یه‌نێ.
مادده‌ی 7:
1- ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه له سنووری قه‌زایی خۆیدا كه‌سێكی تاوانباری به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوار گرتووه، به‌پێی مادده‌ی 5 له‌گه‌ڵـی ده‌جووڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر ]ئه‌و ده‌وڵه‌ته[ تاوانباره‌كه نه‌داته‌وه (به وڵاته‌كه‌ی خۆی)، ده‌بێ په‌روه‌نده‌ی تاوانبار بۆ لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتنی قه‌زایی بۆ ناوه‌نده لێوه‌شاوه و خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان بنێرێ.
2- ناوه‌نده خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته ئاماژه پێكراوه‌كان، وه‌ك هه‌ر تاوانێكی ئاسایی‌و، له ره‌وتێكی سروشتی و جیددیدا‌و، به‌پێی قانوونه ده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی مادده‌ی 5، به‌ندی 3، بۆ لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتنی قانوونی و مه‌حكوومكردن، به‌ڵگه‌نامه قانوونی و بڕواپێكراوه‌كان پێویستن. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌پێی مادده‌ی پێنج، به‌ندی 1، ده‌بـێ بڕواپێكرا‌و حاشاهه‌ڵنه‌گر بن، به جۆرێك كه رێگا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی قه‌زایی خۆش بكه‌ن.
3- هه‌موو كه‌سێك به سه‌رنجدان به تاوانێك كه به‌پێی مادده‌ی چوار له‌سه‌ری گیراوه، ده‌بـێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زاییدا، ره‌فتارێكی گونجاوی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
مادده‌ی 8:
1- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی چوار كه دانه‌وه‌ی تاوانباران به وڵاتی خۆیان ده‌گرێته‌وه، یان هه‌ر چه‌شنه ده‌ركردن و ته‌حویلدانه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌وان به گوێره‌ی رێككه‌وتنی دوو لایه‌نه قه‌بوڵیان كردووه، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
2- هه‌ر كات ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه كه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی بۆ دانه‌وه‌ی تاوانباران له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆر نه‌كردووه، داوای دانه‌وه‌ی تاوانبارێكی پـێبگا، ئه‌م كونڤانسیۆنه وه‌ك په‌یماننامه‌یه‌كی قانوونی بۆ دانه‌وه‌ی تاوانباران چاوی لێ‌ده‌كرێ.
3- ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامانه‌ی كه مه‌رجی دانه‌وه‌ی تاو‌انبارانیان به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك قه‌بوڵ نه‌كردووه، تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئه‌شكه‌نجه، وه‌ك ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌بـێ تاوانباران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانیان ته‌حویل بدرێنه‌وه، له رێككه‌وتنه دوو لایه‌نه‌كانی خۆیاندا ده‌گونجێنن و ئه‌شكه‌نجه وه‌ك تاوانێك كه ده‌بێ تاوانبار له‌سه‌ری ته‌حویل بدرێته‌وه و وه‌ك شتێكی قانوونی، له ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام داوا ده‌كه‌ن.
4ـ ئه‌م جۆره تاوانانه (ئه‌شكه‌نجه) كه ده‌بـێ تاوانباران به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌وانه‌وه ته‌حویل بدرێنه‌وه، پێویسته به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی دوو لایه‌نه له نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامدا، ده‌ست نیشان بكرێن. ئه‌گه‌ر هاتوو رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه مۆر كرابوو، به گوێره‌ی مادده‌ی 5 و به‌ندی 1 و به‌پێی ده‌سه‌ڵات و توانا قه‌زاییه‌كانی ده‌وڵه‌تان پێویسته نه‌ك هه‌ر له‌و شوێنانه كه تاوانه‌كه‌یان لـێ ئه‌نجام دراوه، به‌ڵكو له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانیشدا به‌ڕێوه‌بچن.
مادده‌ی 9:
1- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بۆ دابینكردنی ئیمكانات و پێداویستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان و ئه‌و تاوانبارانه‌ی مادده‌ی چوار ده‌یانگرێته‌وه، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرن. هه‌روه‌ها به پیشاندان و هێنانه‌گۆڕی ئه‌و به‌ڵگه و نیشانانه‌ی له ده‌ستیان دایه، له به‌ره‌وپێشبردن و به ئاكام گه‌یاندنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كاندا، یارمه‌تیی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
مادده‌ی 10:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام به سه‌رنجدان به قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه، ده‌بـێ رێنوێنی و زانیاریی پێویست بدا به به‌ڕێوه‌به‌رانی قانوون، هێزه‌كانی ئاسایش (سڤیل) و چه‌كدار، كارمه‌ندانی خزمه‌ته پزیشكییه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به جۆرێك ده‌ستیان له گرتن و لێپرسین و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌یه‌و، له‌وه دڵنیا بـێ كه ئه‌وان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ڕاده‌هێنرێن و فێر ده‌كرێن.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له قانوون و بڕیارنامه‌كانی خۆیدا، ئینسانه‌كان به گوێره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كانیان له قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی 11:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی كه به رێكوپێكی و به به‌رده‌وامی، شێوه و رێوشوێنه‌كانی پێوه‌ندیدار به لێكۆڵینه‌وه (لێپرسینه‌وه) و تایبه‌ت به هیشتنه‌وه‌ی گیراوه‌كان (له‌گرتووخانه‌كان) دا، جێبه‌جێ بكا. هه‌ر چه‌شنه چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به‌و جۆره رێوشوێنانه‌داو، هه‌ر جۆره چاوه‌دێرییه‌ك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كام له جۆره‌كانی گرتن و زیندانیكردن و هه‌ر بوارێك له بواره‌كاندا كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه، ده‌بێ به سه‌رنجدان به ئه‌سڵی قه‌ده‌غه بوونی ئه‌شكه‌نجه بێ.
مادده‌ی 12:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی سیسته‌مێكی جێگای متمانه‌ی ئه‌وتۆ پێكبێنێ كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌ی بڕاوپێكراوی له باره‌ی هه‌بوونیان به‌رێوه‌چوونی ئه‌شكه‌نجه له شوێنێكیان له سه‌ر سنووری قه‌زایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌دیكرد، كاربه‌ده‌سته خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان ده‌سبه‌جێ و بێ لایه‌نانه پێیان رابگه‌ن.
مادده‌ی 13:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی مافی سكاڵا بۆ كه‌سێك كه راده‌گه‌یه‌نێ له سنووری قه‌زایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ئه‌شكه‌نجه كراوه، بپارێزێ و سكاڵاكه‌ی ده‌سبه‌جێ و بێ‌لایه‌نانه بگه‌یه‌نێته ده‌ست كاربه‌ده‌سته خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان و، دڵنیاش بێ كه خاوه‌ن سكاڵا و شاهیده‌كانی به‌بۆنه‌ی سكاڵاكردن و شایه‌دیدانه‌كانیانه‌وه، له‌گه‌ڵ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌ره‌و روو نابن.
مادده‌ی 14:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی له رێگای سیسته‌می قانوونیی خۆیه‌وه، ئه‌و دڵنیاییه بدا كه قوربانییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه زیانه‌كانیان بۆ ببژێردرێته‌وه و خه‌ساره‌ته‌كانیان بۆ قه‌ره‌بووبكرێته‌وه. ئه‌م بژاردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێشوو بۆ قوربانیی ئه‌شكه‌نجه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌گونجێ. هه‌ر كات كه‌سێك له ئاكامی ئه‌شكه‌نجه‌دا بمرێ، زیان و خه‌ساره‌كان بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی 15:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له
+ نووسەر جمعه بیست و دوم اردیبهشت ۱۳۹۱ کاتژمێر1:48 سوورکێو
|
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.