کاتێک نه‌ته‌وه ده‌بێته ئامرازێک بۆ حیزبایه‌تی!
له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا و به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ژێرده‌ستی داگیرکه‌ره‌کانییانن، کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراو و حیزب پێکده‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو ئامرازێک هێزه‌کان له‌ده‌وری خۆ کۆکه‌نه‌وه له‌پێناو ئامانجی سه‌ره‌کی واته ڕزگاریی له‌ژێرچه‌پۆکه‌یی و بێمافی و ته‌نانه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی نه‌ته‌وه له هه‌موو بوواره‌کانیدا.
له‌ناو گه‌لاندا حیزب و ڕێکخراو کێبه‌رکێی دانانی پلانی نوێ و مۆدێرن بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌رنامه‌ی چاکسازیی و ده‌سته‌به‌رکردن یان وه‌رگرتنی مافی زیاتر بۆ هاوڵاتییه‌کانیان ده‌که‌نه به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی کاری حیزبه‌کانیان و به گشتیی حیزبه‌کان ده‌بنه کۆڵه‌که‌یه‌ک که خه‌ڵک پاڵی وێده‌ده‌ن و پشت به‌و هێزه‌ی ده‌به‌ستن که کۆی کردۆته‌وه تا ده‌ره‌قه‌تی داگیرکه‌ر بێن و پێی بسه‌لمێنن که ئه‌وانیش هه‌نه‌و مافیان هه‌یه. له‌م ناوه‌دا جگه له‌م چاوه‌ڕوانییه‌ی هاووڵاتیان و ڕۆڵی حیزب له‌و ناوه‌دا، له‌ناو کۆمه‌ڵگاکانی ژێرده‌ستدا خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌کانیانه‌وه گوشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر دوژمن و حیزب وه‌ک که‌رسته‌یه‌ک که ده‌نگی گه‌له‌که‌یه‌تی، ده‌نگیان به دنیا ده‌ناسێنێ و هه‌وڵی یه‌کگرتووییان ده‌دات و له پڕچک پڕچک بوون و هه‌رکه‌س بۆخۆیی و خۆپه‌رستیی نه‌جاتیان ده‌دات و هتد.
له‌و کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووانه، پێوه‌ندیی حیزب و تاک پێوه‌ندییه‌کی زۆر تایبه‌ته و به کورتی ڕێنیشانده‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ریی و ئاماده‌کاریی بۆ ڕزگاریی له‌لایه‌ن حیزب و هه‌وڵ و چالاکی خۆبه‌خشانه له‌لایه‌ن ته‌که‌وه‌یه. به‌ڵام هه‌مووی ئه‌م چاوڕوانییانه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئه‌رکه‌کانی حیزب له‌م شوێنه‌دا پێچه‌وانه ده‌بنه‌و که حیزب و حیزبایه‌تی ده‌بنه ئامانج و نه‌ته‌وه و هه‌موو به‌ها و مافه‌کانیشی ده‌بنه که‌رسته‌ی ئه‌و حیزبایه‌تییه. جا ئه‌و پێچه‌وانه‌یه‌ی که به‌کورتی ئاماژه‌ی پێکرا، ڕاست به‌سه‌رهاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی کورده.
به‌ڵێ!
کاتێک حیزبایه‌تی ده‌بێته ئامانج، له‌کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبه‌کان و هه‌روه‌ها له دانیشتن و میوانیی ناو بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌ندامه‌کانییاندا، له‌جیاتی باسی چۆنییه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پلانه‌کانی دوژمن و سیاسه‌تی نوێی حیزب یان حیزبه‌کان و کاردانه‌وه‌کانییان له داهاتوودا، باس ته‌نیا باسی خه‌راپه‌ی یه‌کتر و پلان له‌دژی یه‌کتره و شه‌ڕه‌قسه و بۆچوونی بێبنه‌ماو ته‌وهین و بوختان و جنێو و قسه‌و باسی ناسیاسییانه و نه‌شیاو و ئاژاوه‌گێڕانه و بێبه‌رنامه‌یی له‌وپه‌ڕی خۆیدایه! خۆ ئه‌وانه‌ش که خۆیان پێ سیاسه‌تمه‌داره دیاره هه‌ڵوێست و قسه‌کانییان له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنیت چۆنه!
به‌ڵێ! له‌و کاته‌دایه که دانانی پلان بۆ ڕزگاریی و چۆنییه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن له‌هه‌مبه‌ر زیادکردنی کوشتنی ڕاسته‌وخۆ یان ئێعدام و زیندانی و له‌سێداره‌دانی چالاکانی مه‌ده‌نی و پلانی داگیرکاریی دوژمن و هه‌زاران گرفتی نوێی وه‌کوو ماده‌سڕکه‌ره‌کان و بێکاریی و ته‌ڵاق و خۆسوتاندن و جاشه‌تیی و هتد، که له‌هه‌موولایه‌که‌وه داوێنی گه‌له‌که‌مانی گرتۆته‌وه له‌بیر ده‌چێته‌وه و له‌جیاتی هه‌ڵوێست و ڕێچاره‌ی یه‌کگرتووانه، ته‌نیا له قاڵبی هه‌واڵدا و به بێ هیچ هه‌ڵوێستێک باسییان لێوه ده‌کرێت وله‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه تاڵانه‌شدا هیچ جیاوازیه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌کانیتردا که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کورده‌وه نییه له هه‌ڵوێستی حیزبه‌کاندا به‌دیناکرێت.
کاتێک نه‌ته‌وه ده‌بێته ئامرازێک بۆ حیزبایه‌تی ئه‌وکاته‌ی ئێستایه که به‌شێک له که‌سایه‌تییه‌کانی حیزبه‌کانی ئێمه بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی چه‌ند له‌تک بوونی حیزبه‌کان و که‌س حیساب بۆ ئه‌وه‌یدیکه ناکات و هه‌رکه‌س ته‌نیا بیر له‌خۆی و ڕکابه‌ریی بۆ سه‌لماندنی گه‌وره‌یی و ڕاستیی خۆی ده‌کاته‌وه و له‌و پێناوه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌کێتیی حیزب و نه‌ته‌وه و ئایین و ماف و خوێنی شه‌هیدان و دروشم وهه‌موو به‌هاو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌شیان ده‌که‌نه که‌رسته بۆ خۆیان له‌پێناو پاراستنی کورسی یان به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ندکه‌سێک.
ئه‌رێ! کاته‌که ئه‌و کاته‌یه که چه‌ند که‌سه‌که ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به‌و خه‌باته‌شدا نایه که کردوویانه و له‌پێناو خۆویستیاندا ته‌نانه‌ت حیزبه‌که‌شیان به‌گژ خۆیدا ده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه هۆی چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی و دڵه‌ڕاوکێ و ساردبوونه‌وه گه‌له‌گه‌مان که ئه‌وه‌ش به‌ڕاستیی حه‌قیقه‌تێکی تاڵه!
بێگومان ئه‌وه زۆر داهاتوویه‌کی مه‌ترسیداری هه‌یه بۆ گه‌له‌که‌مان و پێویسته حیزبه‌کان و به‌تایبه‌تییش سه‌رۆکه خۆویسته‌کانمان وه‌خۆ بێنه‌وه و کاته‌که ئه‌وه‌نده وه‌دره‌نگ نه‌که‌وێت که وه‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌یان هاوکات بێت له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی متمانه‌یان له‌ناو گه‌ل له‌لایه‌ک و له‌ده‌ستچونی هه‌موو خاکی کوردستان به‌هۆی کڕینی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه و موعتاد و ده‌رکردن و په‌رشووبڵاوکردنی یه‌کجاره‌کیمان له‌لایه‌کیتر.
به‌م هیوایه‌ی که وه‌خۆ بێنه‌وه‌و کورد گوته‌نیی له‌پێناو نه‌ته‌وه‌که‌ما‌ندا ئه‌وه‌نده له‌به‌ردی خۆتان بشکێنن تا هه‌مووتان ده‌گه‌نه یه‌کگرتووییه‌کی کارامه و ڕزگاریده‌ر و ئه‌وکاته‌ی ئێستا ده‌بێته کاتێک که هه‌موو نه‌خشه‌و پلانه‌کانی دوژمنان ده‌بنه بڵقی سه‌رئاو و گه‌له‌که‌مان و داهاتووش شانازیتان پێوه بکه‌ن.
05/12/2008
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یان سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.