بره‌ودان به سیاسه‌تی تاکپه‌رستیی له‌ناو ئه‌حزابی کوردی‌دا
خه‌ڵکی کورد و جوگرافیایه‌ک که تێیدا هه‌ڵکه‌وتووه و مێژوو و به‌سه‌رهاتێک که تووشی هاتووه‌و دوژمنانێک که به‌درێژایی ئه‌م مێژووه له‌گه‌ڵییاندا ڕووبه‌ڕوو بووه وایان لێکردووه که زۆر جار به ئه‌نقه‌ست و زۆر جاریش له ڕووی نه‌زانییه‌وه له زۆر بابه‌تی گرینگدا لاسای دوژمنه‌کانی ده‌کاته‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رمانی ده‌رده‌کانیی له دووپاته‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ئه‌واندا ده‌بینێ!
ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت له‌م بابه‌ته کورته‌دا ئه‌ماژه‌ی پێبکه‌م بریتییه له ڕه‌وتی بره‌ودان به سیاسه‌تی تاکپه‌رستیی له‌ناو ئه‌حزابی کوردی‌دا که له‌ڕاستییدا هیچ خزمه‌تێک به مێژوو وه به ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی مه‌سه‌له‌ی کورد چ له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیی و چ له ناوه‌نده ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناکات و ته‌نانه‌ت زیانه‌کانیشی گه‌لێک زۆرن. ئاخۆ سیاسه‌تی زێده له پێویستی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی تاکه‌کان و به‌پاڵه‌وانکردنی ئه‌فسانه‌یی ڕێبه‌ره‌کان، ئه‌گه‌ر بۆ خۆسه‌پاندن و له‌ژێرچۆکنانی لا‌یه‌نه‌کانییتر نییه، به چ ئامانجێکه و چ قازانجێکی بۆ کورد هه‌یه؟
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه‌که هه‌تا ئه‌وڕۆ خه‌لکی کورد گرفتاری ئه‌فسانه‌کان و خوڕافاتێک بوونه که له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و عه‌ججاییب بوونی هه‌ندێک له شێخ و ئاغا و که‌سایه‌تی نووشته‌نووس و هتد درووست کراوه، (که له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی من له ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین حاڵی بم، هه‌رگیز ئه‌وکه‌سایه‌تییانه نه له‌لای خوداوه ئیزنی ئه‌م کاره‌یان هه‌بووه و نه پێڕه‌وه فێڵ ڵێکراوه‌کانیشیان له‌خوواوه ئیزنی که‌سایه‌تی په‌رستییان پێدراوه ) له‌وێنه‌ی ئه‌وشته‌ی که ئه‌مڕۆ مه‌لا شیعه‌کان له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئیمامه‌کانییان ده‌یکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه‌که حیزبه عه‌لمانییه‌کانی کورد تامه‌زرۆتر له ئه‌فسانه‌سازه‌کانی ڕابوردوو، که‌سایه‌تیی و ڕێبه‌ره کورده‌کان ده‌که‌ن به ئه‌فسانه و ده‌یانکه‌ن به بوت و دوور نییه که پاش چه‌ند ساڵیکیتر ته‌نانه‌ت بڵین ئه‌وانه له‌لایه‌ن خوداوه په‌یامیان بۆ مرۆڤ پێ بووه!
له‌کێ شاراوه‌یه که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕیبه‌رانی کورد، که‌سانێکی باش و دڵسۆز و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌یان بوونه و ژیانیان له‌م پێناوه‌دا پێشکه‌شی چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌که‌یان کردووه، به‌لام ئاخۆ ئه‌وانه به‌ڕاستی قه‌ت هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه و هه‌ر له‌وکاته‌وه که له‌داییک بوون شتێکی گه‌وره‌تر له مرۆڤ بوون و بۆ ئه‌وه ده‌بێت که ئوستووره و ئه‌فسانه‌یان بۆ هه‌ڵچنیین و نه‌وه‌کانمان به‌لاڕێدا به‌ریین؟ بۆچیی و به چ قیمه‌تێ؟ ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ئێمه‌ی کورد له‌م به‌شه‌دا و به‌تایبه‌تی وه‌ک نه‌ته‌وه له مێژوودا هیچمان له نه‌ته‌وه‌کانییتر له قاره‌مانانی خۆبه‌ختکه‌ر که‌م نییه و پیشاندان و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌کان بۆ خه‌ڵک، خزمه‌تێکی باشتر ده‌بێت به دۆزی ڕه‌وای کورد.
ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ که‌مێک بڕوانییه ئه‌حزابی کورد، زۆربه‌یان ڕێبه‌ره‌کانییان شه‌هید کروان و هه‌ر حیزبێکیش ده‌یهه‌وێت بڵێت که ڕێبه‌ره‌که‌ی من له هی هه‌مووان گه‌وره‌تر، زاناتر، فیداکارتر، دڵسۆزتر، کوردتر، حه‌ماسه‌خولقێنتر و پێشکه‌وتووتر بووه و ڕێبه‌ری له‌و گه‌وره‌تر نه‌بووه و ناشبێته‌وه و ئه‌و ته‌نها که‌سێک بوو که به‌کوونی ئاسماندا هاته سه‌ر زه‌وی و ... !
ئاخر بۆچی و له‌پێناو چییدا ئه‌م کاره ده‌که‌ن؟! ئایا پێتان وایه له‌م ڕێگه‌وه ئه‌وان گه‌وره‌تر ده‌بن و خۆشه‌ویستتر؟!
دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئێمه نابێت باسی ڕێبه‌ره‌کانمان بکه‌یین و یادیان بکه‌ینه‌وه و بیان ناسێنین به‌ڵام ئاخر هه‌ر شتێکیش حه‌ددی خۆی هه‌یه. به‌ڕای من هه‌ر شتێک یا‌ن هه‌ر که‌سێک یا‌ن ته‌نانه‌ت به‌هایه‌ک که زیاتر له‌ئه‌ندازه باسی لێوه‌کرا، نه‌ک هه‌ر گه‌وره نابێت، ته‌نانه‌ت سووکیش ده‌بێت و له خۆشه‌ویستیی ئه‌وکه‌سه یا‌ن له گرینگیی ئه‌م به‌هایه که‌م ده‌بێته‌وه.
له‌ڕاستییدا ئه‌وه‌یکه بۆ ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست پێویسته ئه‌وه‌یه که مێژووی گه‌له‌که‌مان و ڕێبه‌ره‌کانمان به چاک و به هه‌ڵه‌وه بناسێنین بۆ ئه‌وه‌یکه کرده‌وه با‌شه‌کانیان بکه‌یین به سه‌رمه‌شق و له‌خراپه‌و هه‌ڵه‌کانییان ده‌رس وه‌رگریین.
به‌م هیوایه
چووارشه‌ممه 14ی خاکه‌لێوه‌ی 1387 // 02 04 2008
سوورکێو زەکی، لەدایکبووی باشووری کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. لە ڕاستییدا سوورکێو ناوی دووهەممە، بەڵام لە ناو کوردان زیاتر بەم ناوەوە ناسراوم، خۆشم هەر ئەو ناوەم پێ خۆشترە لە ناوی یەکەمم، سولەیمان یا‌ن سوولمەن ناوی ناسنامە و ناوی سویدییەکەمە.